کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شیعرێک بو هه‌ولێر

Friday, 24/05/2019, 15:20


 هەولیر ئەى شارە بەدبەختەکەى کورد
میژوت دوورە چەند بیبەختى
سووک و رەزیل بە چىپەیەک یان لەحزەیەک هاتە تەختى
روژیک سەوز روژیک زەرد گرەویان بوو
ئەم بو ئاخوند ئەم بو سەدام حەزەریان بوو
روژیک دیتم لەو روژەدا هەولیر گیرا
بەرى خورى هەولیرە کەم بە بیژینگ گیرا
لەو کاتەوە هەولیر داماو کزو لالە
شارەکەى شارەکەى رەمزى و سەردار وا عەودالە
لەجیاتى کامەران و پەشیو فرسەت و جەلال بونە دەمراستى عەدالە
لەجیاتى مزگەوتەکانت مەساج خانە وا سەرقالە
لەجیاتى ماموستا کانت خەلک خەریکى فالە
لەو هەموو روشنبیرەت لەو هەموو شاعیرەت
کەسیک نەما بکا غیرەت
جیگا نەما لەو هەولیرە نەبى عیبرەت
بەناوى بەرپرسی حیزبى بەزورى بەزەبرى کوتەک 
پارکى سامى یان فەرەنسو یا بەرزە پردى ڕکرم مەنتک
سیماى جارانت نەما هەولیرى بو بەبیگانە
سەرو سیماى خەلکى شارت لوت ئەستورو سمت پانە
قەلاى بەرزت لەناو ڕاست بیناز ماوە
سورى و عەرەب بەرامبەرى دەخوا قاوە
خەلکى ماندوو هیلاک و ویل واق ورماوە
بەرمزگەوتى خانەقاکەت
دەلال خانەو شیخەللا کەت
کوران و مەنتکاوە و تەیراوە
لەسایەى حوکمى کوردە ئیستا قەیرانى ئاوە
نەمدیتوە شارى دایک و خوشک و بڕاو باوک
ئەو بەقورگ دەلى حونجور ئەوى تریان دەلى ئەوک
لەجیی کەباب ى هەولیرم خواردن بوتە شیش تاوک
سورى و ئیرانى دەم شر و هیچ
عەره‌بى پى پەتى و بیعەقل و ریچ 
روژیک دەتکەن بە ڕربیل روژیک دەتکەن بە ئەربائیلو
لەجیاتى ناوى رەسەن سەردار بوتە ئەدیلو
شارى ایتالى و المانى و ئینگلیز
لەدونیاى فانى دەژین بە کورد دەلین چیز
لەوشارانە ئەوەى کوردە سەیر دەکرى بە چاوى هیچ
گوندى کورى یان لوبنانى
پریەتى لە بەنغالى یان لە کریکارى ئیرانى
تاوەرى عەدالەکەت سیماى حوکمى ریسوا کرد
بوتە قەزەم لە و شیوەیەى کەباسم کرد
هەیبەتى مەحکەمەکەت لەپوش پوشترە
تاوەرى عەدالەت سەرو سیماى وەک حوشترە
من دەپرسم کەى هەولیر دەگەریتەوە
کەى دەبیت بو باوەشى کوردى داماو لول بیتەوە

مه‌ریوان هه‌ولیری 
ستوکهولم 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە