چین کڕینی نەوتی لە ئێران ڕاگرت
Tuesday, 28/05/2019, 13:08
لە میدیا جیهانییەکان هاتووە کە:
دوای سەپاندنی سزای ئابووری بەسەر ئیران لەلایەن ئەمریکاوە، هەندێک وڵات ڕێگەیان پێدرابوو کە بەردەوام بن لە کڕینی نەوت لە ئیران یەک لەوان چین بوو، بەڵام لە دوای ئەوەی ئەمریکا بڕیاری دا کە ئیتر ئەو وڵاتانەش بۆیان نییە بازرگانی نەوت لەگەڵ ئیراندا بکەن هەنوکە بەگوێرەی هەوڵەکانی میدیای جیهانی چینیش کڕینی نەوتی لە ئیران ڕاگرت.
شایەنی باسە هەشت وڵات لەلایەن ئەمریکاوە ڕێگەیان پێدرابوو دوای سەپاندنی سزای ئابووری بەسەر ئیران بەردەوام بن لە کڕینی نەوت، چین،یۆنان، هیند، ئیتالیا، یابان، کۆریای باشوور، تایوان و تورکیا کە بە بەهای ١.٦بیلیۆن ڕۆژانە نەوتیان لە ئیران دەکڕی دوای ئەوەی ئەمریکا بڕیاری دا کە نابێت دڵۆپێک لە نەوتی ئیران لەلایەن ئەو وڵاتانەوە بکرێت، بەگویرەی هەواڵەکانی میدیای بیانی هەنوکە هەموویان پابەندی بڕیارەکەی ئەمریکا بوونە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست