کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دڵنیا بن بەم نزیكانە هەموومان مەرگی دوا ساتەكانی كۆماری تاریكی دەبینین،

Monday, 27/05/2019, 22:03


ئه‌نوه‌ر ئه‌لیاسی،
که‌شتێکه‌ی ئابراهام لینکوڵن،وای کردووه‌ به‌ وزیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران،له‌ ڕۆژێکدا چوار وڵات بگه‌ڕێ،بۆ ئه‌وه‌ی به‌ جۆرێک له‌ جۆره‌کان،قووڕ به‌م کونه‌وه‌ بنێ و وڵاته‌که‌ی له‌ تووڕه‌یی ئه‌م زریانە‌ ده‌رباز کات،
چوون ئاغای زەریفی بۆی دەركەوتووەو دلنیایە، ئەمجاره‌،وه‌کوو جاره‌کانیتر نییە‌،ئه‌مجاره‌،ئامریکا زۆر جیدییه‌و چیتر ڕێگه‌ به‌ زێده‌ڕه‌ویه‌کانی ڕژییمەكەی نادات،چیتر ڕێگه‌ نادات،له‌مه‌ زیاتر ئێران لقوپۆ له‌ ناوچه‌که‌ بهاوێ و پێ به‌ به‌رژه‌وه‌ندێکانیدا بنێت،
بە بڕوای من،هاتووچۆكانی ئاغای زەریفی خۆ ماندوو كردنەو هیچ سوودێكیشی نییەو نابێ،تەنیاو تەنیا دوو ڕێگای لە پێشە،یان دەبێت ژەهرێكیتر بخواتەوەو یەك بە یەكی مەرجەكانی ئامریكا قەبووڵ كات،یان دەبێت ڕووبە ڕووی ئەم هەموو قەیرانانە بوەستێەوەو كۆڵ نەدات، هەرچەندە من وای دەبینم،هەردوو ڕێگاكە ڕژیم بەرەو لە ناوچوون و هەڵدێر دەبات،
ئێستا عێراق بووه‌ته‌ چه‌قی ململانێکانی نێوان هه‌ردوو وڵاتی ئێران و ئامریکا،ئه‌و عێراقە‌ی ئامریکا قووربانی دونیای له‌ پێناو داو ئێرانیش به‌ ئاسانی ده‌ستی گرت به‌ سه‌ریدا،ئه‌و عێراقە‌ی که‌ ده‌یبینی وا هه‌ست ناکه‌ی وڵاتێکه‌و ده‌راوسێیی ئێرانه‌، به‌ڵکوو زیاتر وا هه‌ست ده‌که‌یت پارێزگایە‌کی گه‌وره‌یه‌ له‌ ژێر دەستی ئێران،
به‌رپرسانی عیراقی‌، لە ژێر گووشاردا بە سەرپەرەشتی عادل عەبدولمهدی ده‌یانه‌وێت ڕۆڵی نێوه‌ندگیری بگێڕن و دڵی دەراوسێ خۆشەویستەكەیان ڕازی بكەن و لە هەڕەشەكانی ئامریكا بیپارێزن،
کونسڵی ئامریکا له‌ عراق باش دەزانێت نوێنەرانی عیراقی چاویان لێ سوور دەكرێتەوەو لە ژێر گووشاری سەخت دان،بۆیە هەر زوو وتی ئێمه‌ پێویستیمان به‌ نێوه‌نگیری به‌رپرسانی عراقی نییه‌و نابێ ئه‌گه‌ریش قسه‌یه‌کمان هه‌بێت خۆمان ڕاسته‌وخۆ ده‌یگه‌یه‌نین به‌ ڕژیمی ئێران،بۆیە سپاس، پێویست بە ئەرك ناكات،

کێ چووزانێ ئه‌م جه‌نگە ڕوونادات؟!
پێشبینێكان،جمووجۆڵەكان،هەنگاوەكان،
پێمان دەڵێت،ئەمڕۆ بێت یان سبەی دەبێت ئەم جەنگە هەر ڕوو بدات،چوون نە ڕژیمی ئێران، دەستبەرداری بەرژەوەندێكانی دەبێت لە ناوچەكە،وە نە ئامریكاش ئەم كەڵەگاییەی پێ هەزم دەكرێت،بۆیە دەبێت لە كۆتاییدا ئەم جەنگە هەر ڕوو بدات و ڕووش دەدات
دڵنیابن و دەیبینن، كۆماری پەتووسێدارە دەڕووخێت، ناوچەكەش گۆڕانكاری زیاتر بە خۆیەوە دەبینێت،كوردە حەیاتەكەش وەك هەموو جارێك بە بێ پلانو پەرشووبەڵاوی لە هەلەكان كەڵك وەرناگرێ و لە جێگای خۆی دەمێنێتەوە..!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە