کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پیـرۆزبێـت رۆژی جـیهانی منـداڵان

Monday, 27/05/2019, 21:53


بە نـاوی ئەنـدامانی کۆمـەڵەی منـداڵانی کورد/ لـە نـەرویـج
بـە بـۆنـەی (رۆژی جـیهانی مـنداڵان) ەوە، کە لە (١ی/ یـوونی) هـەمـوو ساڵـێک دایـە، جـوانترین پیـرۆزبـایی لە منـداڵانی کوردسـتان و لە سەرجـەم منـداڵانی جیهـان دەکـەین. هـیوای ئەمڕۆیـەکی باش و داهاتوویـەکی باشـتر و ژیـانێکی خۆشـتر و جـێبەجـێکـردنی سەرجـەم مافـەکـانـیان بـۆ دەخـوازیـن. 
منداڵان لە هەر شوێنێکی جیهاندابن، لە هەر نەتەوە و رەگەزێکـبن، سیمبولی جـوانی و
خۆشەویستی و دڵـپاکی و بێتاوانی و راستگۆیین، ئـەوەی لە دڵـە قـنجەکـانیان دایـە هەر ئەوەن کە لەسەر زمانیـان دایـە. منـداڵان لە پەپـوولە بێـوەیتـر و لە گـوڵـیش جـوانترن. 
جیهانی منـداڵان، جیهانێکی لێـوان لێـوە لە پـاکی و بێگەردی و سـادەیی و ساوێلکـەیی،
جیهانێکی وەنەوشەیی پـڕ لە سۆز و خۆشەویستی و رێـز و متمانە و خۆشبڕواییە، پڕە لە خـەونی سـەوز، لە راز و نیـازی پـاک، لە ئەنـدێشەی فـراوان و لە بیـرۆکەی جـوان، لە گەشبـینی و هـیوا و لە هـیواخـوازی، لە زەردەخـەنەی ناسک و لە قـاقـای پێکـەنین. 
منداڵان مایەی بەختەوەری و شادین، هەڵگری هـیوا و ئاواتی داهاتوون، چارەنـووس و داهـاتـووی هـەر گـەل و وڵاتـێک، لـە ئەمـڕۆی منـداڵانـدا بـەدی دەکـرێن، بـە رادەی بـە تەنگەوەهـاتـن و خەملـێخـواردنیان، بە پەروەردەکردنی دروست و بە رێنمایی باش و بە ئاراستەکـردنی راستی منـداڵانی ئەمـڕۆوە گـرێ دراوون. چـونکە  منـداڵان بەشـێکـن لـە ئەمـڕۆ و هەموو داهـاتوون. لە داهاتوودا ئەمان دەسەڵات دەگـرنە دەست.. ئەمـان وڵات بەڕێـوە دەبەن.. چارەنووسی گەل و وڵات دەکەوێتە ئەستۆی ئەم منـداڵانەی ئەمڕۆمان. 
لـەم روانـین و روانگـەیەوە، ئەرکـێکی زۆر پیـرۆز و بەرپـڕسایەتیـیەکی زۆر گـرنگ و
هەستیار و چارەنووساز کەوتـۆتە ئەستۆی هەموومـان، دایکـان، باوکـان، مامۆستانیان، نووسـەران، هونەرمەنـدان، هەر کوردێکی دڵسۆزی خەمخـۆری ئـاینـدەییەکی گەشـتر و شـیاوتـر بـۆ کورد و کوردسـتان. 
بە تایبەتیش حکوومەتی هەرێمی باشووری کوردستان، پێویستە بەبێ جیاوازی بـژێـوی ژیـان و گـوزەران، بـۆ هەمـوو خـێزانـێکی کوردسـتان دابـین بکات.. سامـان و دارایی و داهـاتـەکـانی کوردستان، بەشی هەمـوو کـوردێکـی پێـوەیە، کـە بـە شـێوەیـەکی  ڕەوا و دادپـەروەرانـە لـێیان سووودمـەن بـن. 

تاکەی بە سەدان منـداڵی دابـڕاومان لە خوێندن و لە قوتابخانە، بۆ دابین کـردنی بـژێـوی ژیانیان، بە ناچـاری لە بەیـانییەوە تا ئێـوارە، لە چلـەی زسـتان و لە قـرچـەی هـاویـندا، لەسەر شەقامەکانی شار و شارۆچکەنادا، کلـینکس و عـەلاگە و ئـاو بفـرۆشن یا لەسەر شۆسەکاندا پێڵاو بۆیاخ بکەن؟ سەرما و گەرما، دەستە ناسکەکانیان و روومەتەکـانیان، بتەزێنـن و بسووتێـنن؟ تـاکەی وا بێـنازبن و ئـۆخـەی نەکـەن و چـێژ و خـۆشی لە تـافی منـداڵیـیان وەرنەگـرن و نەزانـن کە (رۆژی جیهانی منـداڵان) چـییە؟ یا بڵـێن، ئـەو رۆژە تەنیا بـۆ منداڵانی بەخـتەوەرە نـەک بۆ ئێمەی منداڵانی هـەژاری رووت و بـرسی.. ئەمە مایەی شەرمـەزاریە بۆ حکـوومەتی هەرێـمی کوردستان.. کە تا ئێـستا وەکـوو پێـویست ئاوڕێکی جـدییـان لە خـێزانەکـانی ئـەو منـداڵە هـەژارانە نەداونـەتـەوە.. چونکە خۆیـان تێـرن و ئاگـایـان لە بـرسی نییە. بە دوادا چـوونیان بـۆ ئەو منداڵە دابـڕاوانە لە خوێنـدن نەکـردوون.. پێـویسـتە بـاش ئـەوە بـزانـن کـە پـەروەردەکـردنی دروسـت و دابیـنکـردنی بژێـوی ژیان و پێویستی و پێداویستییەکانی منداڵان بۆ درێژەدان بە خوێنـدن و دانەبـڕان لە قـوتابخـانە.. بۆ گەشەکـردنی توانـا و بەهـرەکانیان.. لە دروستکـردنی بارەگـا فـراوان و قەشـەنگـەکـانتان، لە کـۆشـک و تـەلار و تـاوەری باڵابـەرزتـان، لـە ئـۆتـۆمبـیلە تـازە دوامـۆدێـلە گـرانبەهـاکـانی ژێـرتـان.. زۆر پێـویسـتر و لـە پێـشتـر و گـرنگـترن. 

لـەم سـەردەمـەدا، پـێـوەری پـێشکـەوتـن و شارسـتانیی گـەلان و وڵاتـانی جیـهـان بـەوە دەپێـورێت، کە تا چ رادەیـەک بایـەخـیان بە پـەروەردەکـردنی دروست و بە دابیـنکـردنی پێـداویستییەکانی گەشەکـردنی توانا و بەهـرەی داهـێنانی منداڵـەکـانیان داون و دەدەن.  

رێکخراوەکـانی پەیـوەنـدار بـە داکـۆکـیکـردن لە منـداڵان و لـە مـافـەکـانیـان، وەزارەتی پـەروەردەی کوردســتان، تـا ئـێستا هـیچ هـەڵـویستـێکـیان نیـیە، لـە بـارەی ئـەم منـداڵە هـەژارە دابـڕاوانە لـە خوێنـدن و لە قـوتـابخـانە. 
لە ئەمڕۆدا، لە بەشێکی زۆری کوردستان، لە سایەی وڵاتانی داگیرکەری رەگەزپەرست و سەمکـاردا، لەسایەی رژێمی شۆڤـێنی عەسکەرتـاری و داپلـۆسین و سەرکوتکردن و دەمکوتکردنـدا، لە سایەی تاساندنی ئـازادی و دیموکـراتی و دادپـەروەری و یەکسانیـدا، منـداڵانی کوردمان لە ژیـانێکی نالـەبـار و زۆر سەخـت و دژواردا دەژیـن.. بە بەرچاوی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و رێکخراوەکانی مافـەکانی منداڵانەوە، بـە ئاشکـرا و بـە زەقی و رەقی، پێشـێلی مافـەکانی منـداڵانی کورد دەکـەن، تورکـیای زینـدانسـتان، بـە هـەزاران منـداڵ و مێردمنـداڵی کوردیان خستوونـەتە زینـدانە سامناکەکـانیانەوە. روژانە پیسترین ئەشکەنجە و ئازاری گیانی و دەروونیان دەدەن و دەستدرێژی دەکەنە سەریان. كۆماری ئێـرانی ئیسلامی سـێـدارەش، مانگ نییە، کە سێ و چـوار مێردمنـداڵی کورد لە سێدارە نەدەن.. هەموو تاوانێکیان ئەوەیە کە کوردن و داوای مـاف و یەکسانی دەکـەن.
هەموو ئەم تاوانە قـێزەوەنانە و نامەردییانە، پێشێلکردنی ئاشکـرای ئەو مافـانەن کە لە چاڕنامەی گەردوونی مافەکانی منداڵانـدا هاتـوون، کە دەوڵەتان بە تورکیا و ئێرانیـشەوە واژۆیـان لەسەر کـردوون، کە پابەنـد بن بە جـێبەجـێکـردنیان.. بـە داخـاوە کـە ویـژدانی جیهـانیش لە ئاستی ئـەم تاوانـانەی کـە بـە رۆژی روونـاک  لە منـداڵانی کورد دەکـرێن، کـوێـرن نابیـنن، کـەڕ نابیستـن، لاڵـن قـسە ناکـەن؟! 
لە چەنـد وڵاتێکی دیکتاتۆری و هەنـدێ لە وڵاتی هەژاری دواکەوتووی تریشدا، هەنـدێ رێکخراوی تیرۆریستیش وەکوو داعـش و قاعیدە و بوکۆ حەرام و حوسییەکانی یەمەن، چەنـدین بانـدی مافـیاش، دڵپـاکی منـداڵان و هـەژاریی خـێـزانەکـانیان قـۆسـتوونـەتـەوە، وەکـوو ئـەوەی کـە سـەردەمی کۆیـلایـەتی و کەنـیزەیی گـەڕابێـتەوە، وەکـوو کـاڵایـەکی بازرگـانی و سەودایـان پێـوەدەکـەن و دەیـانفـرۆشن، یـا لە کـاری لەشفـرۆشی و مـاددە هۆشـبەرەکـان و سیخـوڕیـدا بەکـایان دەهـێنن، یا چەکـیان پێ هەڵگـرتـوون خـراونەتـە بەرەکـانی جەنگـەوە.
بانـدەکـانی درۆزەکـردنیش، بـۆ راکـێشانی سـۆز و بەزەیی خـەڵکی، بە شـێوەیـەکی زۆر نـاڕەوا و نامـرۆییانە و بێ بەزەییـانە، منـداڵانی کـۆرپـە بـۆ دەسکـەوت و بەرژەوەنـدیی خۆیان بەکار دەهـێنن. بێ ئەوەی گوێ بە ئـازاری گیانی و دەروونی ئەو منداڵانە بدەن. 
هەندێ لە پارتە سیاسییەکانیش، بە پارتەکانی کوردستانیشەوە، لە خۆپێشاندانەکـانیان و لە بانگەشەکانی هەڵبژاردنەکاندا ئەمانیش دڵپاکی و ساویلکەیی خۆشبڕوایی و منداڵانیان قـۆسـتوونـەتـەوە و بـۆ بـەرژەوەنـدی و بـۆ مەبـەستی سیاسیـیان بەکـاریانیـان هـێـناون. بەداخەوە کە تا ئێستا سنوورێک بۆ ئەم پێشـیلکاریانە دانەنـراوە، گەر داشنرابێت، هـیچ لایـەنێک جـێبەجێی نـاکـەن.. لێپـێچـینەوەی یاساییش لەگـەڵ سەپێچـیکەرانـدا نەکـراوە. 
هــیواداریـن بـە کـرداری مـافـەکـانی منـداڵان بـچـنە بـواری جـێـبەجـێکـردنـەوە.. سـزای یاسایی، ئەو دەوڵـەت و لایەن و بانـدانەش بـدرێن کە پێشـێلی مافەکـانی منـداڵان دەکەن.
یا دڵـپاکی منـداڵانیان قـۆستوونەتـەوە و بـۆ مەبـەسـت و دەسکـەوت بەکـاریـان دەهـێنن.
رەزا شـوان
سەرۆکی کۆمـەڵەی منـداڵانی کورد/ لە نەرویـج
٢٨ی/ مـای/ ٢٠١٩

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە