زمانی ڕەگەزپەرستی و پیشانگای مۆزەخانەی ئۆرسای لە پاریس
Wednesday, 22/05/2019, 22:30
ئەم هەفتەیە پێشانگایەک لە مۆزەخانەی ئۆرسای لە پاریس کرایەوە، تایبەت بەو تابلۆیانەی لە سەردەمی هونەرمەند؛ ژێریکۆ 1791 هەتاوەکو هونەرمەند ؛ ماتیس 1954 کراون لەسەر مۆدێلی پێست ڕەشو چەمکی کۆیلایەتی.
بۆ پیشانگاکە، زۆر لە ناوی تابۆکان گۆرابون، لەبەر ئەوەی کە بۆ ئەم سەردەمەی ئەمڕۆ ناوی ئەو تابلۆیانە وەک فێنۆمێنێکی ڕەگەز پەرستی دەبینرێن، بۆ نمونە نورسراوە ؛ پۆرترێی کچێکی ڕەش یان ژنێکی نێگر، یان ژنیکی رەگەزی ڕەش، ئەم ناوانە بۆ ئەو سەردەمە ئاسایی بونو کەس بەخراپی نەدەزانین، بەلام کاتێک هونەرمەندێک پۆرترێی ژنێکی پێست سپی دەکات نانوسێت ؛ ژنێکی سپی ڕەگەز.
ئەم جۆرە وتانە یان هەڵسوکەوتانەی کە لە رابوردودا وتراونو کراون بەبێ ئەوەی مرۆڤ هەست بەوە بکات کە جیاوازیەکی کردوە لە دەربڕینیدا بەرامبەر بە جۆرێک لە مرۆڤ، هەتا ئەمڕۆ لە هەڵسوکەوتمانا هەیەو بە ئۆتۆماتیکی دوبارەی دەکەینەوە کە زۆر جار جیاوازیەکی جەندەری زەقە و دەبێت بەراستی بەدوایدا بگەڕێیت هەتاووەکو بزانین هەلەکە لەکوێدایە، بەشیوەیەکی گشتی لەم سەتەیەدا لە ئەوروپا خەڵکی بەو فێنۆمێنە هۆشمەند دەکەن، تەنانەت بەکارهێنانی وشەی ؛ رەسەن، ڕەگەز وەک وشەیەکی ڕەگەز پەرستی لەقەلەم دەدرێت، ئەگەر هەمومان مرۆڤین ئیتر بۆچی باسی ڕەسەنیان ڕەگەز بکەین ؟ ڕەسەن جیاوازی دەخاتە نێوانمانەوە. بەلام لە رۆژهەلات هەندێک کەس هێشتا شانازی پێوە دەکەن یان ئەگەریش شانازی پێوە نەکەن هۆشمەند نین، بۆ نمونە کوڕێکی فۆتۆگراف وێنەی منداڵێکی ڕەشی داناوە و لەژێریا نوسیویەتی ؛ پێستی ڕەشە بەلام دڵی سپیە ، لێرەدا پێستی ڕەش وەک دیاردەیەکی خراپ گوزارشتی لێ کراوە چونکە دەڵیت ؛ بەلام دڵی سپیە کەواتە ئەو مندالە کەسێکی باشەو خراپ نیە وەک پێستی ڕەشی. یان هاوڕێیەکی ترمان لەسەر پەیجی خۆی نوسیویەتی کە لە میسۆپۆتامیاوە هەتا بەریتانیا هەموی ئایدی ئێنی ئیمراتۆری مێدەکانە کەواتە ئێمەی کور دەبێت شانازی بەخۆمانەوە بکەین، بەڵام ئەم هاوڕییەمان نازانێت کە جیاوازی کردن لە نیوان مرۆڤەکاندا بە ئای دی ئێن جۆرێکە لە ئایدیۆلۆژی نازیەکان. ئەو جیاوزیانەی کە زیاتر دەبینرێن ئەوانەن کە لەنێوان مێینەو نێرینەدا دەکرێت، تەنانەت مێینەکانیش بەکاری دەهێننو بۆتە فێنۆمنێکی ئاسایی، کاتێک دەڵیین ؛ وەکو ژن سەری داخستوە، یان وەک ژن دەگری، یان هاوڕێیەکی خۆشەویستمان نوسیویەتی ؛ پیش ئەوەی بچیتە پەرلەمان وەک کەڵەشیر دەقوقێنێ و کەچوە پەرلەمان گارە گار دەکات، هەرچیەک مێینە بیکات وەک شتێکی ناپەسەندو ناشرینو خراپ بینراوە. نمونەکان زۆرن، لەبەر ئەوەی کە سیستەمێکی پەروەردە لە ڕۆژهەلات ئەم وتەو بۆچونانە راست ناکاتەوە بۆیە بەردەوام دەبێت. جیاوازیەکان تەنها جەندەری و رەگەزپەرستیش نین لە زمانو هەڵسوکەوتا، بۆ نمونە ڕۆژێک باسی نرخی شتێک کرا لەماڵیکی فەرەنسیدا، منیش وەک هەمو کوردێک کە نازانێت بەهای پارە چیەو لە خێزانێکی بۆرژوازی کوردوستاندا هاتومەتە دنیاوە هەر خێرا وتم خۆ مەبەست لە پارەکەی نیە، هەر خێرا کچیک بەتەنیشتمەوە بۆی ڕاست کردمەوە و وتی ؛ بۆچی وادەڵێیت ؟ مەبەست لە پارەکەشیەتی، بێ گومان من ئەم وتەیەم بە ئۆتۆماتیکی بە بێ بیرکردنەوە دوابارەکردەوە لەبەر ئەوەی لە رابوردودا لە کوردوستان خەڵکی نەیان دەزانی باهای پارە چیەو ژیان هێندە گران نەبو.
با بێینەوە سەر پیشانگاکە.
شۆڕشی فەرەنسی کۆتایی بە کۆیلایەتی هێنا، بەڵام ناپۆلیۆن هێنایەوە لەبەر ئەوەی هەندێک لە خزمو کەسوکاری لە وڵاتکانی ئەفریقادا کێڵگەی بەرهەم هێنانی لۆکەیان هەبو، بۆ ئەمەش پیوستیان بە ماسولکەو هیزی هەرزان بو بۆ بەرهەمهێنان بە نرخی هەرزانو قازانجی زۆر، بۆ ئەم مەبەستەش دەبێت ئەو سیستەمە بتوانێت لەشی ئەو کۆیلە ڕەشانە داگیربکات، بیکات بە موڵکی خۆی، هەمو سیاسەتێکیش بەکار بهێنێت بۆ ئەوەی ئەو بۆچونە لەناخی کۆیلەی ڕەشدا بچەسپێنێت کە ئەو مرۆڤێکی جیاوازە و دەبێت کۆندیسیۆنی خۆی قبوڵ بکات.
کاتێک سەیری تابلۆی مارسێل ڤێریێ 1838 دەکەین، لە ناوەڕاستی تابلۆکەدا دەبینین کە لەشی کۆیلەیەکی ڕەش بەستراوەتەوە بە ڕوتی و کوڕێکی ڕەشی تر بە قامچی لێی ئەدا هەتاوەکو ئەو لەشە ماڵی بکەنو بیکەن بە موڵکی خۆیان، خێزانە کۆلۆنە سپیەکەش بەتەنیشتەوە وەستاون سەیری ئەو دیمەنە دەکەن وەک شتێکی زۆر ئاسایی، تەنانەت پیاوەکە خەیاڵی ڕۆشتوە و لەویادا نیە، بەڵام مندالی خێزانە کۆلۆنەکە لەباوەشی دایکە پێست سپیەکەیدا لەو دیمەنە دەترسێت کچە کۆیلە ڕەشەکە هەول ئەدا منداڵەکە ذڵنیا و هێمن بکاتەوە کە ئەوە کارێکی خراپ نیەو نابێت بترسێت وەک ئەوەی کە پێی بلیت ؛ مەترسە ئەوە شتێکی ئاساییەو دەبێت لەو کوڕە بدرێت لەبەر ئەوەی بە ئەرکی سەرشانی خۆی هەڵنەساوە. چەند کۆیلەیەکیش لە دەروپشتیان کاردەکەن، کچوکوڕیكی کۆیلەش بەستراوەیی بەرەو ناوەراستی تابلۆکە دێن، و ادیارە جاوەڕوانی سەرەی خۆیان دەکەن لە ژێر ئەو قامچیەدا.
لە تابلۆی دوەمدا بە ناوی کۆتایی هێنان بە کۆیلایەتی، 1848، هونەرمەند ؛ فرانسوا ئۆگوست بیارد، دەبینین کە کورو کچیکی پێست ڕەش باوەشیان بەیەکدا کردوە کەلەپچەی کۆیلایەتی لە دەستیاندا شکاوە و ئازاد بون، وادیارە دڵخۆشن بەو هەوالە، بەلام وەک دەبینی هەمو مرۆڤە پێست ڕەشەکان چەماونەتەوە لەبەردەم کۆلۆنەکاندا وەک ئەوەی کە هێشتا ئازاد نەبن، هەندێک لە کۆیلەکان دەستی کۆلۆنەکان ماچ دەکەن وەک ئەوەی کە هەر ئەوان خاوەنی هەمو شتێکیان بن، لێرەدا ئەگەر ورد ببینەوە دەبینین کە پێست سپیەکان لەو تابلۆیەدا حوکمیان بەدەستەو پێست ڕەشەکان هەر دەوری کۆیلە دەبینن .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست