کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


عێراق لەلایەن ئەمریکیەکان، مەترسیدارە

Monday, 13/05/2019, 22:25


ھۆشداریەکەی ئەو جارەی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا پەیامێکی جیاوازتری بۆ ھاوڵاتیانی ئەمریکی ھەبوو لە عێراق  ھەرچەندە لە ماوەکانی رابردوو ئەمریکا چەند ناوچەیەکی بە زۆنی داعش ناوبرد ،ئاگاداری ھاوڵاتیانی خۆی کردوە بەھیچ شێوەیەک سەردانی ئەو چەند پارێزگایە نەکەن کە بەزۆنی دەوڵەتی ئیسلامی داعش دادەنرابوو،بۆ زیاتر سەلامەتی ھاوڵاتیانی  ...

لەکاتێکدا لە مانگی ١١ ساڵی پار قەیس ئەلخەزالی لەمیانەی وتووێژێکیدا لەگەڵ ئاژانسی رۆیتەرز لەشاری نەجەف رایگەیاندبوو (پاراستنی سنوورەکانی عێراق -سوریا یەکێکە لە سەرەکیترین ئەرکەکانی حەشدی شەعبی بەگشتی و عەسائیب ئەھل حەق بەتایبەتی لە ئێستادا ...
یەکێکیتر لە لێدوانەکانی لە مانگی ٦ ھەمان ساڵ ٢٠١٨ راستەوخۆ داوای لە حکومەتی عێراق کرد سنوورێک دابنێ بۆ رێگریکردن لە باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا لە کاروباری عێراق ...
کۆتا لێدوانی گروپە چەکدارەکانی شیعە لە عێراق بەتایبەت خودی قەیس ئەلخەزالی ھەرەشەیەکی توندی لە دەستەڵاتدارانی ئەمریکا کرد لە ئەگەری ھێرشکردنە سەر ئێران ،ئەمانەو دەیان ھۆکاری تر ،ئەمریکای دوچاری ھەڵبژاردنی باشترین ئۆپشن کردۆتەوە بۆ ئەوەی پارێزگاری لە بنکە سەرباز و بەرژەوەندیەکانی بدات لە خۆرھەڵاتی ناوەراست ، 
 ھەرچەندە بەرەسمی ئەمریکا داوای لە دەسەڵاتدارانی تاران کردووە چی تر دەستێوەردان لە سیاسەتی ووڵاتانی دراوسێ نەکا بەتایبەت (سوریا و عێراق)، 
ئامادەکاریە جەنگیەکانی ئەمریکا و کشانەوەی ھێزەکانی حەشدی شەعبی لە خۆرئاوای موسڵ کە بە فەرماندەی ھێزەکانی عەسائیب ئەھل حەق بەرێبەری  قەیس ئەلخەزالی سپێردرابوو ،کە یەکێکە لە گرینگترین خاڵە سنوریەکانی (سوریا و ئوردەن )لەگەڵ عێراق ھەم لەلایەن ئەمریکا ھەم لەلایەن ئێرانەوە گرینگیەکی زۆری پێدراوە ،
ھەربۆیە ئەمریکا ھەموو ھەوڵێک دەدا بە کەمکردنەوەی ھەژموونی گروپە چەکردارەکانی شیعە لەعێراق سەرکەوتنی سەرکەوتنی ئەمریکایە لە عێراڤ بەتایبەتی ،

لێدوانەکانی باڵوێزی ئەمریکا لە بەغدا دانپێدانەری ئەو راستیانەیە ،لەئێستادا گروپە میلیشیا شیعەکانی عێراق گەورەترین مەترسین لەسەر ھاوڵاتیانی ئەمریکی ،بەرژەوەندی ئەمریکا لەناوچەکە ....

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە