ئافەرین سیخور خەسڵەت (فازل میرانی) زیاتر سوکیان بکە
Wednesday, 08/05/2019, 15:37
سیخور خەسڵەت فازل میرانی، لەسەرەتای دەنگۆی ڕێککەوتنیان لەگەڵ بەشێک لە سەرانی گۆڕان تا هەنوکە، بەئارەزووی دڵی خۆی لە میدیاکاندا بە ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ بەردی خۆی دەهاوێژێت و سوکایەتی بەوانەی گۆڕان دەکات!
سیخور خەسڵەت (فازل میرانی)، دەمێکە لە زەلکاوە سیاسیەکەی هەرێم مەلە دەکات، لە گەمەکە گەیشتوە و کڕۆنۆش دەبات، لە فیکەی خۆی و سەرانی خۆفرۆشەکانی نێو پارتەکانی دیی تێدەگات، پەلار لەوانە دەگرێت کە ژێربەژیر خۆیان بە ئەوان فڕۆشتوە، خاڵی لاواز و بەڵگەیی لەژێر دەستدا هەیە، لەبەرئەوە بێباکە لەوەی کە سوکایەتییان پێ‌بکات.
لەسەروبەندی ڕێککەوتنی بەشێک لە سەرانی گۆڕان لەگەڵ پارتی بوو کە فازیلی سیخور خەسڵەت لە میدیاکاندا ڕایگەیاند و گوتی: "دوای مردنی نەوشێروان گۆڕان عاقڵ بوون". ئەم ڕستە کورتە مانا‌و مەغزای سیاسیی گەلێک زۆری هەیە، واتە خەڵکینە ئاگادار بن کە ئێمە کەری خۆمان بەستاوە و ئەو هاتوچۆیە هیچ نییە، ئێمە دڵنیایین لەوەی کە سەرانی گۆڕان لەگەڵ پارتی بەبێ مەرچ ڕێکدەکەون. ئەوەی جێگە سەرنجبوو ئەوانەی لە گردەکە دەسەڵاتدارن، کە خۆیان بۆ پۆستی باڵا و گیرفان پڕکردن ئامادە کردوە بەرامبەر ئەو گوتەیە مەتەقەیان لەخۆ بڕی!
زیادکردنی دوو جێگر بۆ سەڕۆكی هەرێم و حکومەتی مەسرور بارزانی، وەزیری پێشمەرگە و دارایی لە میدیاکاندا بوون بە بنیشتەخۆشەی ژێر دانی سەرانی گۆران و دەیانگوت، گوایە ئەوان هەوڵدەدەن ئەو پۆستانە بۆ ئەوە وەربگرن کە دواتر دەسەڵاتەکانیان بۆ بەرژەوەندیی و باشکردنی گوزەرانی خەڵک بەکاربهێنن! بەڵام ئەمڕۆ دووبارە فازیلی سیخور خەسڵەت، پەردەی لەسەر ئەو بەیتوبالوریەش هەڵدایەوە و لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ دەنگی ئەمریکادا گوتی:
" كورت و كرمانجی بڵێم له ڕێككه‌وتنه‌كانمان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و گۆڕان هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی پێش وه‌خته و هیچ ناونیشانێك بۆ هیچ كام له جێگره‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم دیاری نه‌كراوه، سه‌رۆكی هه‌رێم خۆی دوو جێگره‌كه‌ی دیاریده‌كات و خۆی ئیشیان بۆ داده‌نێ و سه‌رۆكی هه‌رێم فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كان ده‌بێت كه‌واته نه جێگره‌كانی نه وه‌زیری پێشمه‌رگه له پێش ئه‌ودا نایه‌ت هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانی هێزه چه‌كداره‌كان لای سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌بێت.هه‌ر خۆی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ یه‌كێتی خراپه و ئه‌سڵه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێم فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كان ده‌بێت كه‌واته نه جێگره‌كانی نه وه‌زیری پێشمه‌رگه له پێش ئه‌ودا نایه‌ت هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانی هێزه چه‌كداره‌كان لای سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌بێت.هه‌ر خۆی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ یه‌كێتی خراپه.”
گومانی تێیدا نییە کە ئەم ڕاستییە خەڵک و سەرانی یەکێتی و گۆڕانیش دەیزانن، بەڵام خۆیان لێ مات کرد و دەیانەوێت بەبێ دەنگی ئەو مەسەلەیە ڕەت بێت. فازلی سیخور خەسلەت لە فیکەی ئەوان دەگات، لە سەنتەری هێزەوە قسە دەکات، بۆیان داناپۆشێت، مەبەستی ئەوەیە بڵێت ئەوانە لەژێر دەسەڵات و هەژموونی پارتین. لەهەمان چاوپێکەوتندا بە ڕوونی دەلێت کە ئەم بابەتە لەگەڵ سەرانی گۆڕان و یەکێتی باسکراوە و ئەوان ڕازی بوون بەو پۆستانەی کە دەسەڵاتیان نییە و دەڵێت:
"به‌هۆی دیبلۆماسیه‌تی كاك نێچیرڤان ڕۆژی یه‌كشه‌مه هه‌م براده‌رانی یه‌كێتی له‌وه تێگه‌یشتن و هه‌م براده‌رانی گۆڕان به‌سوپاسه‌وه له‌وە گەیشتن".
بۆ خوێندنەوەی چاوپێکەوتنەکەی فازیل سیخوڕ خەسڵەت میرانی کلیکی ئەو ناونیشانەی خوارەوە بکە:
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست