Monday, 06/05/2019, 15:49
لە زۆربەی میدیا جیهانییەکان هاتووە کە
گوتەبێژێکی فەرمیی ئەمریکی ڕایگەیاندوە: کە هەڕەشەکانی ئیران بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ڕاستە، هەروها ناردنی هێزی ئاسمانی و هێزی هێڕشبەری ئەمریکیش بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە دژی ئیران ئەویش ڕاستە. دەرککردن بە بوونی جموجۆڵی ئیران و ئەوانەی بە وەکالەت شەڕ بۆ ئیران دەکەن خۆ ئامادە کردنیان بۆ دەستوەشاندن لە هێزەکانی ئەمریکا ئەگەرێکی چاوەڕێکراو بووە و ڕاستە. پینتاگۆنیش ئاگادار و ڕازی بووە بە ناردنی هێزی ئاسمانی و زەمینی ئەمریکی دژ بە ئیران بۆ ناوچەکە.
شایەنی باسە بۆڵتن ڕاویژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ فۆکسنیوز ئەو هەواڵەی پشت ڕاست کردەوە.
هەندێک لە هێزی ئۆپۆزسیۆنی ئیرانی داوا لە وڵاتانی ئەوروپا دەکەن کە سفارت و کۆنسلخانەی ئیرانی لە وڵاتەکانیان دابخەن لەبەر ئەوەی سەرچاوەی دارشتنی کاری تیرۆریستین لەو وڵاتانە.
شایەنی باسە، بەهۆی سزاکانی ئەمریکا دۆخی ئابووریی ئیران لە ئەوپەری خراپیدایە، کە فشارێکی ئێجگار مەزنی لەسەر ئیرانیەکان دروست کردەوە کە چاوەڕوانی ئەوەی لێدەکرێت توڕەی خەڵک بتەقێتەوە و ئۆپۆزسیۆنی ئیرانیش دژی دەسەڵاتدارانی تاران لە جموجوڵدان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست