Tuesday, 30/04/2019, 2:27
دوای سەردانی چاوشئۆغڵو بۆ بەغداد، ڕووی لە هەرێم کرد و لەگەڵ دەسەڵاتدارانی هەرێم کۆبویەوە. لە میدیا بیانیەکان هاتووە کە چاوشئۆغلو لە تویتەرەکەی نووسیتی: ئێمە لەگەڵ هەموو پێکهاتەو پارتە سیاسییەکانی عیراق پەیوەندییمان باشە. لەمەودوا بازرگانە تورکەکان لە سلێمانی بوونیان زیاتر دەبێت. خوشک و برا تورکمانەکانمان لەسەر ئاستی عیراق سێیەم نەتەوەن و لەسەر ئاستی هەرێم دووەم بۆیە دەبێت پێگەیان لە حوکەمتدا لە بەغداد و هەولێر زیاتر بێت". هەندێک لە سەرچاوە میدیاکاندا ئەوش بڵاوبۆتەوە کە جگە لە کردنەوەوی کۆنسلخانەی تورکی لە کەرکوک چاوشئۆغلو ئەوەشی گوتەوە : کە کەرکوک شارێکی تورکمانییە دەبێت پارێزگاکەشی تورکمان بێت. لە سەردانەکەی بۆ هەولێر وەزیری دەرەوەی تورکیا لەگەڵ پارتە تورکمانەکان کۆبویەوە.
مەبەستی سەڕەکیی سەردانی چاوشئۆغلو بۆ بەغداد ئەوەبوو، کە فشار لەسەر حکومەتی عیراق دروست بکات بۆ هاوکاری هێڕشی سەربازی بۆ سەر بنکەکانی "پارتی کرێکارانی کوردستان" پەکەک لە باکووری عیراق. چاوشئۆغلو ئەوەشی گوتوە: کە هەمان خاڵیشی لەگەڵ لێپرسراوانی هەرێم نێچیرەوان بارزانی و مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی تاوتوێ کردەوە و ئەوانیش بۆ شەڕی دژ بە پەکەکە هاوکار دەبن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست