کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سیسته‌می سیاسی و كۆمه‌لگه‌ی ته‌قلیدی

Tuesday, 23/04/2019, 10:49


خه‌سله‌تی كۆمه‌لگای ته‌قلیدی بریتیه‌ له‌كرده‌وه‌ ته‌قلیدیه‌ كۆمه‌لایه‌تیه‌كان. واتا ئه‌و كرده‌وانه‌ی كه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌قل ومه‌نتق دانه‌مه‌زراوه‌، به‌لكو له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و كرده‌وانه‌ی كه‌سه‌رده‌مانێك كاری پێكراوه‌و جێگیربوه‌و به‌ میرات ماوه‌ته‌وه‌ وه‌ك شتێكی ته‌قلیدی. یه‌كێك له‌خه‌سله‌ته‌كانی كۆمه‌لگای ته‌قلیدی بریتیه‌ له‌پێكهاته‌یه‌كی داخراوی كۆمه‌لایه‌تی كه‌ به‌زه‌حمه‌ت خۆی ده‌داته‌ ده‌ست گۆرانكاری به‌تایبه‌ت به‌مۆدێرن كردنی هه‌ره‌می سه‌ره‌وه‌ی. جگه‌ له‌مانه‌ زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌م كۆمه‌لگایه‌ سه‌ربه‌خۆییان نیه‌و به‌ستراونه‌ته‌وه‌ به‌نه‌ریتی گشتی كۆمه‌لگاكه‌. 
 لێره‌دا هوشیاری ئاینی زاله‌ به‌سه‌ر ته‌واوی بواره‌كانی ژیانی كۆمه‌لگاكه‌. ده‌سه‌لاتی سیاسیش خه‌سله‌تێكی حوكمی فه‌ردیه‌ تێیدا. بۆیه‌ ئه‌م جۆره‌ كۆمه‌لگایه‌ هه‌روه‌ك ئاماژه‌م پێدا به‌پێی سروشتی خۆی، خۆی كه‌متر ده‌داته‌ ده‌ست به‌مۆدێرن كردن. زیاتر له‌شوێنی خۆی ده‌چه‌قێ و گۆڕانیشی كاتێكی درێژی ده‌وێ كه‌ ئه‌میش به‌نده‌ به‌كۆمه‌لێك فاكته‌ره‌وه‌.
ئابوری خزمایه‌تی و بارودۆخی پابه‌ندبوون
 له‌م سیسته‌مه‌ ته‌قلیدیه‌دا وه‌ك نمونه‌ي هه‌ريمي كوردستان په‌یوه‌ندی شه‌خسی دروست ده‌بێت و ڕۆل ده‌بینێت و داروده‌سته‌ كاره‌كان بۆ ده‌سه‌لات ده‌به‌ن به‌ ريگاوه‌. به‌م شێوه‌یه‌ گه‌شه‌كردنی ئابوری گێڕ ده‌بێت و ده‌سه‌لاته‌كه‌ ده‌سه‌لاتێكی كلاسیكیه‌و هوشیاری كۆمه‌ل وه‌ك پێویست له‌ئارادا نیه‌و ده‌سه‌لاتداری ته‌قلیدی و كلاسیك سوود له‌م دیارده‌یه‌ وه‌رده‌گرێ و ده‌شیه‌وێ كه‌ش و هه‌وا كۆمه‌لایه‌تیه‌ دواكه‌وتوه‌كه‌ هه‌ر به‌م شێوه‌ كۆنه‌ بمێنێته‌وه‌ له‌ شێوه‌ی داب و نه‌ریته‌ ته‌قلیدیه‌كان ، هۆزو خيل و عه‌شره‌ت و ئاغا ده‌‌بوژينيته‌وه‌. هه‌موو پێشكه‌وتن و هوشیاریه‌كی كۆمه‌لایه‌تی ده‌بێته‌ لاوازكردن و گۆرینی ئه‌و نه‌ریته‌ ته‌قلیدیه‌ی كه‌ دواتر ده‌بێته‌ رێگر له‌به‌رده‌م ده‌سه‌لاتی ده‌سه‌لاتدارو سیسته‌مه‌ سیاسیه‌ ته‌قلیدیه‌كه‌دا. هه‌ربۆیه‌ به‌گشت شێوه‌یه‌ك ئه‌م لایه‌نه‌ هه‌وڵی له‌ناوچونی پێشكه‌وتن ئه‌دات و ده‌یه‌وێ كۆمه‌لگا كۆنه‌كه‌ كۆمه‌لگایه‌كی داخراو بێت و به‌هۆی ناهوشیاری كۆمه‌ڵه‌وه‌ بۆی بچێته‌ سه‌رو ده‌سه‌لاتدار جێگای یاساش بگرێته‌وه‌و ده‌یه‌وێ له‌م زیاتر كۆمه‌ڵ هیچی تر نه‌بینێت و به‌م شێوه‌یه‌ كۆمه‌ڵگه‌ بێبه‌ش ده‌كات له‌ مێژوش .
له‌و كۆمه‌لگایانه‌ی كه‌ هوشیاری سیاسی هاولاتیان كزو لاوازه‌و هه‌روه‌ها ره‌وشی ئابوری و كۆمه‌لایه‌تی تیایاندا لاوازه‌، ئه‌وا سیسته‌می سیاسی په‌یره‌وكراو له‌ده‌وله‌تدا سیسته‌مێك ده‌بێت كه‌ له‌سه‌ر زه‌برو زه‌نگ و خۆسه‌پاندن بونیاد ده‌نرێت. لێره‌دا پێشێلكردنی مافی تاكه‌كانی كۆمه‌ل و سه‌ربه‌ستیه‌كانیان و بوارنه‌دان به‌گروپی سیاسی جۆراوجۆر له‌ ده‌وڵه‌تدا شتێكی ئاسایی ده‌بێت. واتا له‌ ولاتدا سیسته‌می دیكتاتۆری په‌یره‌و ده‌كرێت ، ئیتر ئایا ئه‌و سیسته‌مه‌ دیكتاتۆریه‌ سیسته‌می دیكتاتۆری تاكه‌ كه‌سی بێت، یان تاقم و گروپ بێت .
ده‌سه‌لات و سيسته‌مي سياسي نه‌گۆر نیيه‌
 به‌لام په‌یره‌و كردنی هه‌ر شێوه‌یه‌ك له‌ سیسته‌می له‌ده‌وله‌تدا شتێك نیه‌ بۆ هه‌میشه‌ به‌زۆر بسه‌پێندرێ، یان هه‌تا سه‌ر بڕ بكات و نه‌گۆڕ بێت. ‌ئه‌گه‌ر سیسته‌مه‌ سیاسیه‌ په‌یڕه‌و كراوه‌كه‌ له‌گه‌ڵ باری سایكۆلۆجی و فكری و كۆمه‌لایه‌تی خه‌لكی ولاتدا گونجاو نه‌بوو ئه‌وا ئه‌و سیسته‌مه‌ سیاسیه‌ ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كی زه‌مه‌نییش په‌یڕه‌و بكرێت به‌لام وه‌كو ئه‌نجام هه‌ر هه‌ره‌س دێنێت و ئامانجی رێكخستنی ده‌وڵه‌ت ناپێكێ كه‌ له‌ڕاستیدا پێویسته‌ بۆ خۆش گوزه‌رانی و سه‌قامگیركردنی ڕه‌وشی سیاسی و كۆمه‌لایه‌تی و ئابوری هاتبێته‌ كایه‌وه‌. ڕوداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ولاته‌ عه‌ره‌بیه‌كان په‌یامێكی گرنگه‌ بۆ ده‌سه‌لاتداران.
مێژووی سیاسی بۆ ئه‌وه‌یه‌ مرۆڤ لێوه‌ی فێر بێت. ده‌سه‌لاتی ته‌قلیدی و كلاسیكی هه‌ر هێشتا به‌ربلاوترین شێوه‌كانی ده‌سه‌لات و سیسته‌مه‌ سیاسیه‌كانه‌ چونكه‌ ده‌سه‌لاتی یاسایی و ئه‌قلانی له‌ گه‌شه‌ مێژوییه‌كه‌یدا دره‌نگ هاتۆته‌ دروست بوون

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە