کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەمریکا سزای هەر وڵاتێک دەدات ئەگەر تا ٢/٥ نەوت کڕین لە ئیران ڕانەگرێت!

Monday, 22/04/2019, 16:09


لە میدیا جیهانی و ئەمریکییەکان هاتووە:
ئیدارەی ترامپ ئەمڕۆ ڕایگەیاند: هەر وڵاتێک نەوت لە ئیران بکڕێت سزا دەدرێت، ڕەنگە ئەو بڕیارە ببێتە هۆی نیگەرانی بۆ بازاری وزەی دنیا، بەڵام پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەو بارەیەوە ڕایگەیاند: مەبەستی ئەوان لەو بڕیارەدا ئەوەیە، کە ڕێگری بکەن لەو ڕژێمەی کە بۆ دەیان ساڵە لە یاسا لای داوە و سەروeتەکەی  بۆ ناسەقامگیری دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەکاردەهێنت. سازاکان لە ٢/٥/٢٠١٩ دەخرێنە بواری جێبەجێکردن. ئەو سزایە هاوپەیمانە سەرەکییەکانی ئەمریکاش دەگرێتەوە لەوانە یابان و هیندستان ئەگەر تا ئەو بەروارە کڕینی نەوت لە ئیران ڕانەگرن.
پۆمپیۆ ئەوەشی گوت: ئەوان دەیانەوێت بەهەر شێوەیەک بێت بگەن بە مەبەستی خۆیان". سزای ئابووری و نەوت نەکڕین دەبێتە هۆی ئەوەی کە ئیران ئیتر توانای یارمەتیدانی گورپە تیڕۆریستەکانی نەبێت، چونکە لە ٤٠% ئابووریی ڕژێمی ئیران بەندە بە سەرچاوەی نەوت. 
پۆمیپو گوتی: ئەوان لەگەڵ سعودیە و ئیمارات وتووێژیان دەربارەی سەقامگیرببوونی بازاری نەوتیان کردوە، هەروها کۆشکی سپی لە نووسراوێکی فەرمیدا ڕایانگەیاند: کە سعودیە و ئیمارات و هاوپەیمانەکانی دیی ئەمریکا و ئەمریکاش خۆی هەوڵدەدن گرفت دروست نەبێت و بە ڕێژەی پێوست نەوت بۆ بازاری جیهان دابین دەکەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە