شەری پیاوەکانی نیچیر گەرم دەبێ
Wednesday, 17/04/2019, 19:07
ئیستا نەک ململانێ لەنیوان بالی مەسرور و نێچیر لەتەشەنەسەندایە ، بەڵکو ئەو ململانییە پەریوەتەوە نیو بالەکانی یەکتریش ، بەنمونە شەرە لەسەر وەرگرتنی پۆست لەنیوان هەردوو باڵدا لەم بوارەشدا لەململانێکانیان سڵ لەهیچ ناکەنەوە ، کەهەیانە پەروەندی یەکتر لەهەموو بواریکدا هەلدەداتەوە و باس لەزۆر نهینی یەکتر دەکەن ، هەموشی ئامانج ملشکاندنی یەکترە لەپیناوی وەرگرتنی پۆستی بالاتر. لەم بارەوە ئەو جارە باس لەو ململانێیەی پشت پەردەی نێوان ئاکۆ و سامی ئەرگوشی دەکەم .
عەمران کە ناوی لەخۆی ناوە ئاکۆ محمەد وماوەیەک لەگەل حزبەکەی غەفور مەخموری کەوتبوو و سەرنوسەری رۆژنامەی میدیایە و ئیستاش بەرپرسى تۆرى میدیاى روداو لە دانیشتنیکى لەکەل گۆمەلیک رۆنامەنوسی هەولیرو روداودا ، باسى لاوازى راگەیاندنى نیچیرڤان بارزانى کردووە سکرتیرى رۆژنامەوانى نیچیرڤان بارزانى سامى ئەرگۆشى بە کەسیکی دۆراو وشەهوەتباز خۆدەرخەر ناو بردوە . ئاکۆ پیى وایە لە ماوەى رابردوو حکومەتى هەریمى کوردستان لاواز ترین راگەیاندنى هەبووە ، بۆیە ئەرکەکە بۆتە ئەوەی ئەو هەول بدا کەپیگەی نیچیرڤان بارزانی بەهیز بکاو بەرەو پیشی بردوە و بۆشایی راگەیاندنی نێچیرڤانی پرکردوتەوە و توانیوەتیش ململانێ لەگەل بالی مەسرور بەسەرکەوتویی بکا تن و تیکی شکاندون ، کە هەولیان داوە فەشەل بە روداو بینن . تەنانەت رای گەیاندوە کە بەهیزى روداو واى کردووە ، مەسرور بارزانى بیر لە کردنەوەى کەنالى کوردستان 24 بکاتەوە چەندین کارمەندیان ناردووە ململانى و کیشە لە ناو روداو دروست بکەن دواین کەسیان ، بارزان على حەمەیە کە کەسیکە نەخۆشى دەرونى هەبووە و دەیان ویست لەریگاى ئەوەوە کیشە بۆ روداو دروست بکەن بۆیە وەک خۆی گوتویەتی لەدانیشتنەکە ، کاتیک بەوەم زانى هاتە لام گریا وتى بەس دەرەم مەکه واز لە پاراستن دینم و ئیش بۆ ئیوە ئەکەم ، بەلام من رازی نەبووم دورم خستەوە . ئاکۆ لەدریژەی قسەکانی گوتیوتی ئەوە نەیەکەم کەس و نە کۆتایی کەسی بوو ەلسیخورەکانی پاراستن لەنیوروداودا کەدەرمان کردوە . ئاکۆ موحەمەد گوتویەتی کە چەندین جار سامى ئەرگوشى تەلە فۆنى بۆ کردووم هەموو داواکانی بۆ مۆلەتى بیژەرە ئافرەتەکانى روداو بووە ، هیچ کات بابەتیکى هەستیارى نەوروژاندووە کەخزمەت کردن بێت بە پیگەى نیچیرڤان و پۆستەکەى یان ، بۆیە ناچارم ئیستا کەتەلەفون دەکا وەلامى نادەمەوە .
بۆیە ئیستا دەبیت نیچیرڤان من بباتە سەروکایەتی هەریم کەئەگەر دەیەوێ میدیایەکی بەهیزی هەبێ و ئەو پۆخلەواتانەى وەک سامی ئەرکوشی کەدەوریان داوە دەبیت خاوین بکاتەوە یان دوریان بخاتەوە ، ئەوکات هاوشیوەى روداو چۆن فەشەلم بە کوردستان 24 هیناوە ئاواش سەرۆکایەتى هەریم بەهیز تردەکەم لە حکومەتى هەریم و تاقمەکەی مەسرور بارزانی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست