پەیامێک به‌كورتیی
Wednesday, 17/04/2019, 18:57
ڕه‌خنه له‌دز ناگیرێت،شوێنی دز دوای دادگایی كردنی زیندانه‌و هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ناكۆمه‌ڵگا ئه‌درێت.
مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خیانه‌تكار ناكرێ، ئه‌وه‌ی ناپاكی بكات هه‌رچه‌نده بچو‌وكیش بێت ده‌بێت باجه‌كه‌ی بدات.
جاش ده‌بێ وه‌ك جاش مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت و نه‌ك خۆی ده‌بێ حه‌وت پشتی شه‌رمه‌زاری خاك و خه‌ڵك بكرێن، نه‌ك مووچه‌و دیوه‌خان و پله‌و پۆستیان پێ بدرێت.
جاسووسی گه‌ر له پێناو خاك نیشتیمان و گه‌له‌كه‌یدا بێت،ده‌بێ پاداشی بدرێته‌وه، گه‌ر پێچه‌وانه‌ش بوو ،ده‌بێت سزا بدرێت،شاربه‌ده‌ر بكرێت.
ئه‌وه‌ی كه تاڵانی بۆته پیشه‌ی نابێ باسی ئاوه‌دانی له‌گه‌ڵدا بكرێت،ده‌بێت ڕێگا له تاڵانیه‌كه‌ی بیگرێت.
ئه‌وه‌ی سوپای داگیركه‌ر ده‌هێنێته سه‌ر عه‌رشی نیشتیمان ، چۆن ده‌بێت خاوه‌ن سوپا بێت.
ئه‌مانه‌و ده‌یانی تر..
پرسیارتان له خۆتان كردووه؟؟
سه‌رانی ئه‌م حیزب و بنه‌ماڵه‌و هكومه‌ت و په‌رله‌مانه،ئه‌مانه‌ی سه‌ره‌وه‌ن.
ئیتر چاوه‌ڕوانی چی باشیان لێده‌كه‌ن؟
هه‌ر ڕۆژگار به‌ڕێكردنه‌و هیچی تر، ئه‌ی بیر له نه‌وه‌كانی داهاتووتان ناكه‌وه،سبه‌ی به‌ده‌ست جیلی تازه‌ی ئه‌مانه‌وه چی‌یان به‌سه‌ر دێت.
دیار توانای بیركرنه‌وه‌تان نه‌ماوه هێنده هیلاك بوون به‌ده‌ست خێلی شاخ و عه‌شره‌تی شاره‌وه..
دیاره خۆتان داوه‌ته ده‌ستی قه‌ده‌ری هاتن و دواكه‌تنی مووچه‌و كاربا كوژانه‌وه‌و بڕانی ئاو..
ئه‌رێ ناپرسن به‌نزین بۆ له‌هه‌رێم گرانه‌و له‌ولا هه‌رزان.
ئه‌رێ خۆ كابرای وه‌زیری ماڵیات خۆی ووتی پاره‌ی سێ مانگی مووچه له به‌غداوه هاتووه،به‌ڵام له‌به‌ر هه‌ڵئاوسانی بازاڕ دابه‌شی ناكه‌ین.
جا له‌وه‌ش خۆشتر مووچه‌ی چوار مانی به‌سه‌ریه‌كه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ش له به‌غداوه دێت و به‌سه‌ریه‌كه‌وه یه‌ك مانگ دابه‌ش ده‌كه‌ن و سێ مانگه‌كه‌شتی بۆ ته‌نكه باخه‌ڵیان.
ئه‌رێ باخه‌ڵ و بانك و ژێر زه‌مین ماوه پڕی نه‌كه‌ن؟؟
كاتێك هه‌موو ئه‌و راستیانه ده‌زانیت و به‌رچاوی خۆته‌وه رووده‌ده‌ن هیچ هه‌ڵوێستێك نانوێنیت،ئه‌وه بزانه كه هه‌رچیه‌ك بیت مرۆڤ نیت.
بینیتان له‌م چه‌ند رۆژی دوایی هه‌ریه‌كه له جه‌زایر و سودان چۆن دیكتاتۆره‌كیان خسته زبڵدانی مێژوو.
بڕواتان بێت لێره زۆر ئاسانتر، چونكه هه‌موو وڵاتیان كردۆته زبڵدان.
هه‌ركامێكیان بگریت شایه‌نی ئه‌وه‌ن بخرێنه ناو ئه‌زبڵ و خاشاكه‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست