دەسەڵاتی هەرێم لە دوژمن دوژمنترە بۆ کورد
Sunday, 14/04/2019, 19:23
چەند قوتابيەكی دكتۆرا دوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٦ دوو پڕۆژە ئامادە دەکەن بۆ پەرلەمانی پۆلەندی يەكێكيان لەسەر كوشتنی بەكۆمەڵی يەزيديەكان بوو ئەويتريش لەبارەی ئەنفالی گەلی كورد بوو، دوای چاوەڕوانيەكی زۆرو بەئاگاداری نوێنەری حکومەتی هەرێم هيچ هەواڵمان دەستنەدەکەوت، بەڵام دواتر ئاشكرابوو کە نوێنەری حكومەتی هەرێم سەردانی پەرلەمانی پۆلەندای كردبوو دەستكاری پرۆژەکەی ئێمەی كردبوو هەروەها خستبوويە سەر ناوی خۆی و زۆر بەندو رستەو داواکاريشی لێ لادابوو، بەم دواييانە ئاشکرابوو کە لە ساڵی ٢٠١٧ەوە نوێنەری حکوومەتی هەرێم ئەم كارەی بەنهێنی كردووە، هەوڵيداوە بۆئەوەی پرۆژەکە لەسەر ناوی ئەو سەررکەوتن بەدەستبێنێ کەچی بەدۆران كۆتايی هات.
دانيشتنی پەرلەمان لەدۆكينێنتێك نووسراوە بەڵام بەشێوازێكە کە بەزەحمەتی لێی تێئەگەی، تەنيا ئەوانە نەبێ کە پرۆژەکانيان پێشكەش بەپەرلەمان كردووە ئەتوانن لێی تێبگەن، شێوازی داڕشتنی دانيشتنی پەرلەمان بەمجۆرەيە تەنيا کەسانی تايبەتمەند و پەرلەمانتار سەريان لێی دەرئەچێ.
هەرپڕؤژەيەك ئەگەر پێشكەش بە پەرلەمانی پۆلەندی بكرێت گەر پرۆژەکە پەيوەندی بە دەرەوەی وڵات بێت ئەوا رای وەزارەتی دەرەوەی ئەوەێ کەدەبێ لەدانەشتنی پەرلەمانيش ئامادەبێ.
بەڕێز پيۆتر چيێچ ڤيێش(Piotr Ciećwierz) لەوەزارەتی كارووباری دەرەوی پۆلەندا، بەشی ئەفريكاو ڕؤژهەڵاتی ناوەڕاستە، وردەكاريەكان هەموو لەلای ئەم بەڕێزەيە، هۆكاری رەتكردنەوەی پرۆژەی ئەنفالی گەلی كورد هەروەها هەڵوێستەان لەبارەی نوێنەرايەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەپۆلەندا بەشی ئەفريكاو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەم وەزارەتدا زانياری و تێبينی يەکجار زۆريان هەيە کە پێويستە لايەنێك بەدواداچوون بكات بەتايبەتی لەبارەی مامەڵەو کارە گەندەڵيەكانی نوێنەرايەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان
Tel.: +48 22 523 9583
Fax: +48 22 628 7819
https://www.msz.gov.pl/pl/ministerstwo/ministerstwo_organizacja/komorki/departament_afryki_i_bliskiego_wschodu_
http://opis.sejm.gov.pl/en/posiedzeniasejmu.php
.......................................
دانيشتنی پەرلەمانی پۆلەندی
لاپەڕە ٣ ... ليژنەی سكاڵای ژمارە ٨٠
ليژنەی سکاڵا/عەريزەكان دانيشتن بەسەرۆكايەتی سلاڤۆمير پيێخۆتا (Sławomira Piechoty)
٢- وەڵامی وەزيری دەوروە بۆ خواستی ژمارە (٣٠) لەبارەی تاوانەكانی دژی يەزيدی و هاوكاری قوربانيەكان
٣- سكاڵا لەبارەی گرتنەبەری كۆماری پۆلەندا بۆ ناساندنی كؤمەڵكوژی تاوانەكانی سوپای ئێراقی دژی هاوڵاتيانی كورد کە بە پرۆسەی ئەنفال ناوزەدكراوە ژمارە (BKSP-145-197/17)
كۆبوونەوە بەئامادەبوونی، وەزيری دەوڵەت ميخاو ڤۆيچێخ (Michał Wójcik)، سكرتاريەت و هاوەڵەكانی لەوەزارەتی داد، پيۆتر چيێچ ڤيێش(Piotr Ciećwierz) جێگری بەرپرسی كاروباری ئەفريكاو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە وەزارەتی دەرەوە، لەگەڵ هاوەڵەكەی تۆماش كوشوێیكۆ (Tomasz Kuszłejko)
لاپەڕە ١٠
- چارمين سلاڤۆمير پيێ خۆتا (Sławomir Piechota)
دەچينەوە بۆ دوا ئايتمی ئەجندای ئەم دانيشتنە پێداچوونەوە بە سكاڵای هاوپێچ بە ئەنجومەنی نوێنەران لەپۆلەندا بۆ بڕياری پەيوەست بە ناساندنی تاوانی كۆمەڵكوژی لەلايەن سوپای ئێراقی دژبە دانيشتوانی كورد کە ناسراوە بە پرۆسەی ئەنفال، خوولی نيزامی پەيوەستە بەم بوارە تايبەتە؛ بە وەزارەتی دەرەوە، فەرموو بەڕێز ڤۆيچيێ خۆڤسكي (Wojciechowski):
- نائب گژێگۆژ ڤۆيچيێخۆڤسكي (Grzegorz Wojciechowski ) لە فراكسيۆنی ياساو داد:
بەڕێز سەرۆك، بەڕێز كۆمسيۆنی باڵا ئەم سكاڵايە لەلايەن زياد رەئووف پیشكەشكراوە، کە لەوارشۆ دەژی، داواكاريەكی بۆ پەرلەمان (Sejm) ئاراستە كردووە، بابەتی سكاڵا دەوەستێتە سەر كۆماری پۆلەندا بۆ بڕيار لەبارەی ناساندنی تاوانی كۆمەڵكوژی سوپای ئێراقی کە دژی دانيشتوانی كورد ئەنجامدراوە کە ناسراوە بە پڕؤسەی ئەنفال.
سكاڵا پەيوەستە بە پرسی ساڵی ١٩٨٧ - ١٩٨٨ و مەبەست تێيدا يادی زياتر لە ٢٠٠٠٠٠ کەسە، ئەوانەی لەنێوبران لە رووداوی ناسراو بەهێرشی كيمياوی بۆسەر دانيشتوانی سڤيلی كوردەکان، کە ئەمە لەسەردەمی سەدام حوسێن بوو ...... قسەکانم دووبارە نەکەمەوەو درێژەی پێنادەم چونکە زۆربەتان زانياريتان لەرێگەی دەزگاکانی راگەياندنەوە لەبارەی ئەم پرسە هەيە، سوپاس بۆ ئێوە.
- چارمين سلاڤۆمير پيێ خۆتا (Sławomir Piechota) سەرۆكی ئەنجومەن:
زۆر سوپاس، فەرموو دانيشە.
- نائب گژێگۆژ ڤۆيچيێخۆڤسكي (Grzegorz Wojciechowski ) لە فراكسيۆنی ياساو داد:
پێشکەشكردنی ياداشت و ئەنجامەكان هاوتا نيە لەگەڵ وتەی سەرۆك، (ئيدارە).
- ياريدەدەری وەزارەتی كارووباری دەرەوە پيوتر چيچڤيێژ ( Piotr Ciećwierz):
بەڕێزان/ خوشكان برايان؛ وەزارەتی كاروباری دەرەوە سوپاستان دەكات لە وەرگرتنی رای ياسايی نوسينگەی شيكردنەوەی جێبەجێكردن (ئەپليكەيشن)، کە لەڕای ئێمەدا پاساو هەيە و زۆر گشتگيرە بۆ کەڵکی جێبەجێكردن. ناڕەزاييمان لەسەر ئەوە نيە، بەڵام بەنەزەری ئێمە كێشەکە لەهەندێ درۆ دايە، (کێشەكە هەندێ شتی درۆی تێدا دەبينين)، بەگوێرەی زانياريمان، ئەم بابەتە هەندێ ياری (تلاعب)ی تێدايە، ئەندامە بەڕێزەكان ئاماژەيان پێداوە کە دۆكيۆمێنتەکانيش وائەڵێن؛ کە سکالايەك پێشكەشكراوە لەلايەن کەسێكی ئاسايی، لەلايەكيترەوە، بەگوێرەی زانياريمان لەسەر نوێنەرەکانی كوردستان لەئەوروپا و جيهان. هەروەها لەدەزگاكانی راگەياندنی كوردی زانياری ئەوە بڵاوكراوەتەوە کە وا ياداشتێك بە هاوكاری پەرلەمانتارانی پۆلەندی و بەهاوكاری سەرۆكی نوسينگەی هەرێمی كوردستان لە وارسۆ پێشكەش كراوە، نزيكەی ٤٠ نووسينگەی حكومەتی هەرێم هەيە لەجيهان، ئێستا بەكاری هەماهەنگی هەستاون بۆ پاساوی چاكسازی سەربەخۆی لەوڵات، کەئەوەش بۆتە هۆی كاردانەوەو کاريگەری دياريكراو. ئەمەوێ ئاماژە بەوەبدەم کە ئێمە مامەڵە لەگەڵ زانياريە ئاگادارەکان دەکەين لەم لاپەڕەيە، کەتێيدا چالاكی كوردەكان، نوينەرايەتيەکانی هەرێمی كوردستان لەپۆلەنداو برۆكسل نيشان دراوە، هەروەها ئەوەی پەيوەستە بە پەرلەمانتارانی پۆلەندی، چاودێريمان كردوە (بەڵگەمان هەيە) وەك پاڵپشتی پەرلەمانی ئەورووپی يان پەرلەمانی پۆلەندی بۆ سەربەخۆيی كوردستان ئەمەش بە ڕوونی بەدەردەکەوێ لە خراپ مامەڵەی سياسی، بۆچی ئەڵێم خراپ مامەڵەكردنی سياسی؟ ئێوە ئەزانن، هەرێمی كوردستانی ئێراق وا لەسەربەخۆيەكی گەورەدا دەژی، سەرۆكی ئێراق كوردە کەمانگی ئۆكتۆبەر يان نۆڤێمبەری ئەمساڵ سەردانی پۆڵەندا دەكات، لەكوردستان دوو حزبی سياسی سەرەكی لە هەردوو بنەماڵەی تاڵەبانی و بارزانی کە ناهێڵن ئەم هەرێمە پێشبكەوێ و چێژ لە مافی خۆبەڕێوەبردنی خۆيان ببينن. كێشەکە ئەوەيە ڕاگەياندنی ڕيفراندۆمی سەربەخۆيی كاردانەوەی مەترسيداری لێدێتەكايەوە. ئەمەوێ ئەوەش بەباشی تێبگەن ئێمە هەموو رێزو تێگەيشتنمان بۆكوردستان هەيە لەگەڵ ئاواتەكانی كورد داين بۆ مافی سەربەخۆيی، هەڵەيەك لەجەنگی جيهانی يەكەم كرا بەڵام لەم ساتەدا چاكکردنەوەی ئەم هەڵەيە زۆر ئەستەمە لەرێگەی كردەوەی تاكلايەنە، يا تەکەکەسی، دەمەوێ ئەوە ئيزافە بكەم لەزانياريەكانی پەيوەست بە پەيوەنديەكانی پەرلەمانی پۆلەندی، زانياری بەسوود هەبوو کە يارمەتی كوردستان دەدات لەبواری سەربازی ... هتد.
..................................
لاپەڕە ١١ - ياريدەدەری وەزارەتی كارووباری دەرەوە پيوتر چيچڤيێژ ( Piotr Ciećwierz):
ئەمەوێ ئاماژە بەوە بدەم کە نوێنەری حكومەتی هەرێم لە وارسۆ بەتەواوی تەجاوزی كردووە لەپيشەکەی، بەڕێز زياد رەئوف پۆستە سياسيەکەی خۆی بەكاردەهێنێ بۆ بەرژەوەنديە تايبەتيەكانی کە وەك نوێنەری حكومەتی هەرێم دانراوە، ناڕەزاييمان نيە لەلايەنی ئايديۆلۆجيەکەی و داواکاريەکەی بەڵام خۆپاريزيمان هەيە (تەحەفوزمان) هەيە لەنيەتەکانی، وکا دەبينين نيەتی چاك لايەنی پۆلەندی ئەتوانی مامەڵەی لەگەڵ بكات. سوپاستان ئەکەم.
ئەگەڕێمەوە سەر ئەوەی کە لەسەرەتاوە وتم، بەگوێرەی رای پارێزەری پەرلەمان، کە هيچ لاڕينەبوونێكيان نيە، مافی خۆيەتی بەڕیز رەئووف هەر سکاڵا يا نوسراوێك وەك هاوڵاتيەكی پۆلەندی پێشكەش بكات ئەمە بەگوێرەی ياسای پۆلەندی، لەگەڵ ئەوەشدا، مافی ئەوەی نيە کە وەك نوێنەری دامەزراوەيەكی بيانی سکاڵاو نوسراو پێشكەش بكات، لەم حالەتەدا، نوێنەری حکومەتی هەرێمی كوردستان لەنێو ئەم دوكيمێنتانەی کە بۆتان هاتووە، دەردەکەوێ کە بەڕێز رەئووف وەکو تاكە کەس پێشكەشی كردووە لەلايەكيترەوە لەراگەياندنی كوردی دەرنەکەوتووە کە کەسێكی ئاساييە، بەڵکو وای نيشانداوە کە وەك نوێنەری حکومەتی هەریمی كوردستان پڕۆژەی پێشکەش كردووە.
- نائب گژێگۆژ ڤۆيچيێخۆڤسكي (Grzegorz Wojciechowski ) لە فراكسيۆنی ياساو داد:
بەڕیز سەرۆك، تەئكيد بوومەوە لەمەترسیم لەسروشتی جياوازی ئەم سكاڵايە
بۆيە پێشنار دەکەم کە لەبەرچاوی نەگرين و دايخەين....
تێبینی: ئەم زانیاریی و نووسینە لە فەیسبوکی نووسەرەکە خۆیەوە وەرگیراوە و ئێمە ئەو ناونیشانەیمان بۆی هەڵبژارد
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست