جووت بوونی کۆنەمائۆییستێک و کۆنەپاسدارێکی کۆماری ئیسلامی!
Saturday, 13/04/2019, 11:19
هەرکات سیاسەت بووبە دوکان و بازاڕ و بازەرگانی لە سەر کرا، رێگا بۆ خوڵقاندنی جینایەت و مرۆڤ کوژی و اڵا دەبێ!بەداخەوە ئەو هۆیەی کە رێگا دەدائەو جۆرە مرۆڤانە دەستیان ئاواڵا بێ و زۆر بە هاسانی رێ خۆشکەر بن بۆ گیان لە دەستدانی کەسانی ساویلکەودوورنەناس، کۆماڵگایە.ئەو کۆمەڵگایەی کە سیاسەت لە سەر هەستووسۆز دەمەشێنێ بە بێ ئەوەی بیر لە ئەو کارەساتانە بکا کە بە سەری دێ.
مرۆڤی جینایەتکارو ئینسان کوژ لە شوێنێک پەرە بە کارەساتەکان دەدەن، کەدانیشتوانی ئەو شوێنە خۆیان لە چآرەنووسی ژیانی خۆیان بە دوور رابگرن و ڕێگا خۆش کەن بۆ کەسانێک کە بەرواڵەت خۆیان و ەک رزگاریدەرولایەنگریی زەحمەتکێش و رەنجدەرپێناسە دەکەن.
لە ئایینی ئیسلامدا بابەتێک لە سەر ناوی شۆڕش / ئینقلاب / بوونی نییە، لە راستیدا دینی ئیسلام بە پێوەری فتوای تەواوی پێغەمبەرەکانی خۆی لە شۆڕش بە دوور راگرتووە.ئەو دینە بە رواڵەت باوەڕی بە عەداڵەتی کۆمەڵگایی هەیە نەک ئینقلاب.بۆیە ئەوەی کە لە ساڵی١٩٧٨ لە و ڵاتی ئیڕان روویدا شۆڕش نەبوو، پاشآن خومەینی زانی خەڵك چەندە ساویلکەیە دەستەواژەی ئینقالابی ئیسلامی دەزاری خەڵکی ئێڕان هاویشت!
لە رۆژهەڵاتی کوردستانیش، کۆمەڵگای ئەو بەشە لە و ڵات کەم کەس هەبوو کە لە سەر بنەمای چەپی جۆراوجۆر خاوەنی فکروڕامانی چەپ بێ.تەنیا چین و توێژێکی کەم و گەنج بە ڕێكاری چەپ و کومونیستی فرچکیان گرتبوو، بە بێ ئەوەی هیچ شارەزاییەکیان لە بواری کۆمەڵناسی و ئیدئۆلۆژی چەپ و راست و هەبووبێ.چەپی هاوردەی و ڵاتانی بیانی و ەک قارچک شەقامەکانی ئەو بەشە لە و ڵاتی تەنی.پاشآن بینیمان لە ٤٠ ساڵی رابوردوودا چیان بەسەرهات.!
" عەبدوڵلا موهتەدی و موحسین سازگار"
ئەو جووتە مرۆڤە کوردکوژە، یەکیان کوردە و ناوی عەبدوڵڵا موهتەدیە و لە بنە چەکەی دەرەبەگەکانی شاری بۆکان و دەورووبەری بۆکانە کە پاشآن بوو بە مائۆییست و جارجاریش بە شەڕآفەتی کومونیستیی خۆی سوێندی دەخوارد!.کاتیك / شای /ی ئێڕانیان بۆ رووخاندین بە فیتی جەلال تاڵەبانی تون بەتون ، کۆمەڵەیان لە رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ دامەزراندین و تووشی هەزاران نەهامەتیان کردین.کە چی ئێستێ لە ژێڕ تیغی هەڕەشەی بنەماڵەی تاڵەبانی لە کەمپەکانی زڕگوێزەڵەی باشووری کوردستان بوونە ١و٢و٣و٤و...فززەیان لێناوە، جار جارە نووزەیەکیان دێ بەڵام زوو بێدەنگیان دەکەن.
ئەوی دیکەش کە لە و ێنەکەدا دەیبینن، لە فارسە رەگەزپەرەستەکانە و ناوی موحسین سازگارایە.ئێستێ لە هەندەران دەژی و لە ئێران رایکرد. بە رواڵەت بۆتە شڕۆڤەگەر و ڕێنیشاندەری سیاسەت لە دژی کۆماری ئیسلامی!
مەلاکانی تاران هێدی هێدی سواری ملی خەڵک بون و پێگەی خۆیان قاییم دەکرد، سپای پاسدارانیان دامەزراند و دەگیانی خەڵکی ئێڕان و خەڵکی کوردیان بەردان. لەو چل ساڵەشدا کارنامەی سپای پاسداران بۆ هەر کەس روونە کە چیان بەسەر کورد و خاکی کوردستان هێناوە.
عەبدوڵڵای موهتەدی کۆنەمائۆییست ساڵانی پێشوو دەگەڵ کەسێک و ێنەی کێشاوە و بڵاوی کردۆتەوە کە ئەو کەسە یەکێک بووە لە دامەزڕێنەرانی سپای پاسداران لە ئێڕان! ئەو کوردکوژە پێش ئەوەی روو دەهەندەران بکا لە سەر ئەو باوەڕە بووە کە تەنیا هیرشی بەسیج و سپای پاسدارانە کە دەتوانێ رۆژهەڵاتی کوردستان لە حیزب و چەکداری حیزبی پاک بکاتەوە.
بێبەختی لێرەوە دەست پێدەکا. نەتەوەیەک نەخوازێ لە چارەنووسی دواڕۆژی بڕێاری دروست و مێژوویی بدا!بەرپرس و مەرپرسی حیزبی تا دەتوانن بە گژ دووژمنمان دادەکەن. بە کوشتمان دەدەن! هەزاران ماڵوێرانیمان بۆ پێک دێنن. لە کۆتاییدا هەر ئەو بەرپرسانە دەبنە دۆستی کەسانێک کە سەردەمانێک و ەک دووژمنی قەستەسەر چاویان لێدەکردین!
دۆستایەتیان دەگاتە ئاستێک کە و ێنەی دەگەڵ دەکێشن و جەفەنگی سیاسی دەگەڵ لێدەدەن!هەم عەوڵای موهتەدی و هەمیش کۆنە پاسداری کۆماری ئیسلامی خۆیان بە دۆستی کوردو سیاسەتمەداری لێهاتوو نیشآن دەدەن.ئەوەی م، سازگارا دەیکا من هیچ گازەندەم لەسەری نییە. بەڵام ئەوەی کە ع، موهتەدی دەیکا جێگای پرسیارە؟جوابی ئەو پرسیارەش دەبێ چەکدارەکانی کۆمەڵەو لایەنگروئەندامانیان لەموهتەدیان بوێ.
دانیشتن دەگەڵ کوڕی شای ئیڕان و دۆستایەتی دەگەڵ ئەو کەسانەی کە هیچ باوەڕێکیان بە کوردوکوردستان نییە، جگە لە خەڵەتاندنی کۆمەڵگا هیچی دیکەی تیدا نابینم.داهاتووی سیاسی رۆژهەڵاتی کوردستان تا ئەو رادەیە لێڵوشلۆیە کەمرۆڤ ئاوات بۆ دەسەڵات دزسالاری باشووری کوردستان بخوازێ!چون زۆر جار دەڵێن: ئێـمە ئەزموونی باشووری کوردستان دەبەینەوە رۆژهەڵاتی کوردستان دوای نەمانی کۆماری ئیسلامی!
|
عەبدوڵڵای موهتەدی لە پشتییەوە ئاڵای شاهپەرستەکانیان بۆ داناوە |
“ پەراوێزێکی پێویست”
کورتەیەک لە ژیاننامەی کۆنەپاسدار موحسین سازگارا:
ئەو کۆنە پاسدارە لە ساڵی ١٩٥٥ لە شآری تاران لە دایک بووە.پاش رووخانی دەسەڵاتی پادشایی لە ئێڕان و ێڕای خومەینی گەڕآیەوە ئێڕان.پاشآن دەبێتە یەکێک لە باوەڕپێ کراوەکانی خومەینی و مەلاکانی دیکە بۆبەشداری کردن لە دروستکردنی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی!
دوای ماوەیەک دەبێتە بەرپرسی سازمانی پەرەپێدانی پیشە قورسەکان. هەروەهایەکێک بووە لە ئەندامانی سەرەکی سپاس پاسداران لە ئێڕان. بێجگە لەوانەش ڕۆڵی سەرەکی هەبووەلە چەسپاندن و راگەیاندنی مادەی دە خاڵیی دەگەڵ بەرپرسانی باڵای دەسەڵات بۆ چەک کردن و لە ناو بردنی ئەو حیزبانەی کە خاوەنی چەکداربون. / بە حیزبی کوردیشەوە /
دوای ماوەیەک بە بیانووی نەخۆشی لە ئێڕان دێتە دەرێ و دەبێتە پەنابەر!ئێستێ شرۆڤەکاروسیاسەتمەداروتێئۆریسیەنی سیاسیە لە هەندەران.هەروەها بۆتە دۆستی نزیکی عەوڵای موهتەدی و فرمێسکی تیمساح بۆ کورد هەڵدەڕێژێ و وێنەکانی خۆی دەگەڵ عەوڵاموهتەدی و ئەوانی دیکە لە لایان بەرپرسانی حیزبی کوردی بڵاو دەبێتەوە!
" چۆنیەتی کەسایەتی عەوڵا موهتەدی”
شێوەی رەفتاروقسەکردن و بیرکردنەوەی هەر مرۆڤێک لە ناو کۆمەڵگادا، نیشآندەری کەسایەتی ئەو کەسەیە.ئەگەر بە کورتی لێی بدوێن.عەوڵا موهتەدی و ەک کەسایەتیەکی سەرگەردانی سیاسی دەچێ کە زوو زووخۆی دەگۆڕێ./با / لە هەر لایەک بێ رووی تیدەکا.وەک کەسێکی گیرۆدەی لێهاتووە کە ناتوانێ دەست لە سیاسەت بەردا.ئەو زاتە چڕووکە، بە رادەی کۆماری ئیسلامی دژی پاڕتی ژیانی ئازادی کوردستانەلە رۆژهەڵاتی کوردستان.حازرە دەگەڵدوژمنی کورد دانیشێ بەڵام ناوی / پژاک / بە سەر زاردا نەهێنێ.شێوەی کاری ئەو بێحورمەتە و ێنەی ئاکارو کردەوەکانی توون بە توون جەلال تاڵەبانی دەچێ کە بۆ مانەوەی خۆی پەنا بۆ هەرکەس بەرێ.ئەو مرۆڤانەوێنەی کەسانی شارلاتان دەچن کە روویان دە سیاسەت کردوە.ئەوەی کە دەبێ بۆ تاکی کورد گرینگ بێ ئەوەیە: ئەو کەسانەی کە لایەنگریی لەوسازمانە دەکەن چۆن بیر دەکەنەوە؟ئەوەی چەک بۆ ئەو سازمانە هەڵدەگرێ دەبێتە پێشمەرگە؟
کاتی خۆی ئیستالین بۆ بە دەست هێنانی نەفتی باکوی ئیڕان، قازی موحەممەدوکۆماری مهابادوکۆماری ئازەربایجانی پێکهێنا تا لە کاتی گونجاودا گەمی سیاسیی لە سەر بەرێوە بەرێ!زۆر زوو ئەو کارەی کرد، هەم کۆماری مهاباد رووخا و هەمیش کۆماری ئازەربایجان.لەدوای کۆماری ئیسلامیش دەسەڵاتداران فارس گەمەی سیاسیی لە سەرحیزبە کەمپنشینەکان بەرێوە دەبەن.لێتان دەپرسن: ماوەی ئەو ٤٠ ساڵە لە کوێ بوون؟ کوانێ کارنامەی خەباتتان؟
سرنج: و ێنەی بابەت لە رووبەڕوو، لای چەپ کۆنەپاسدار، موحسین سازگارا.لای راست کۆنە مائۆییست، عەبدوڵلا موهتەدی! هەروەها ئەو و ێنەیە کە عەوڵاموهتەدی لە سەر کورسیەک دانیشتووە، بەڵام ئاڵای شاپەرەستەکانیان بە تایبەت لە پشتی سەری داناوە. تا پێمان بڵێن: ئەو کابرایە جندەی سیاسییە! و هیچ جێگای متمانە نییە!
جەعفەرکەریمی
سندووقی کوردستانپۆست.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست