کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خەڵاتی (تەحسین شاوەیس)

Saturday, 13/04/2019, 10:02


بنەماڵەی بارزانی بڕیاریان دا کە خەڵاتی تەحە (تەحسین شاوەیس) کە ئەکاتە کوڕە گەورەی بارزانی، واتە برای مەسعود بارزانی ئەم ساڵ بدریتە ڕوناکبیر و ڕۆشنبیری گۆڕان (عەمید ڕێبین هەردی)، ئەوەش وەك ڕێزلێنان لەهەڵوێستی جوامیرانەی دەرهەق بە نیشاندانی نیاز پاکی و هاندانی مەسروور بارزانی بۆ وەرگرتنی سەرۆکی کابینەی ٩ حکومەتی هەرێمی کوردستان. کاك ڕێبین پێی وایە مەسروور هەقە ئەو هەلەی بدرێترێ  لەبەرئەوەی جارێ نایناسن و با زوڵمی لێ نەکرێ. ئەو وای پێ چاکە مەسروور بکرێتە سەرۆکی حکومەت و لانی کەم ٤ ساڵی یەکەم بەڕۆڵی خۆی هەڵسێ و دواتر بڕیار لەسەر هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێ. کاك ڕێبین هەردی ئەم جۆرە بیرکردنەوەی هەیە بۆ ئەوەی مەسروور زیاتر خەڵکی بیناسێ و چی دی لەتاریکاییدا هەڵسەنگاندنی بۆ نەکەن.
کاك ڕێبین چونکە چاویلکەی ڕەشی لەچاودایە نەك تەنها بەرچاوی تەڵخ کردوە، بەڵکە بلۆکی هزر و مێشکیشی کردوەو پاسۆردەکەی لای مەسروور بارزانیە و جگە لەوان کەسی تر ناتوانێ درکی پێبکا. ئەگینا هەیە مەسرووری تیرۆریست نەناسێ و ئەو هەموو ڕۆژنامەنووس و چالاکوانانەی ناوچەی ژێر دەستی پارتی زیندان و تیرۆر کران و ئەکرێن. نووسینگەی مافی مرۆڤ و ئەمنستی ئینتەرناشناڵ لەوپەڕی جیهانەوە ئاگاداری ئەو هەموو کارە نالەبارو تیرۆر و کوشتنانەی پاراستن و مەسروور هەنە، کەچی کاك ڕێبین ئەڵێ جارێ نایناسین،ئینجا کاکە گیان تۆ بەیانیانیش بەری نەیابی، چۆن ئەتوانی مەسروور بناسی؟!
ئەوە چەند ساڵێکە بنەماڵەی تاڵەبانی و بلەی ئەحەی کۆپان دروو خەڵاتێکیان بەناوی (بلە)تەرخان کردوە و پارەیەکی خەیاڵی لە هی مووچەخۆران ئەبڕن و لەم بۆنە بێ مانایە ،سەرفی ئەکەن. بەهەنجەتی ئەوەی (بلە) زۆر بلیمەت بوەو لەسەر دەستی ئەو کوردستان دەوڵەوتی دامەزراند و توانیان چەند ساڵێك پێش یابان بەنەوە. وەیان لە ڕووی وێژەییەوە خەڵاتی نۆبلیان بۆ کورد دەستبەر کرد.
ئەوە هەر زوو بنەماڵەی بارزانی هەستان بە دروستکردنی (ڕێکخراوی بارزانی نەمر)وەك خۆیان ئەڵێن،هەرچی پارەی نەوت و گومرگەکانە ئەیدزن و پارەیەکی بێ شوومار حەپەلووش ئەکەن. جا بۆیە بەدووری نازانم سبەی نا دوو سبەی ، مناڵەکانی نەوشیروانیش (باوکی هەژار و لێقەوماوان)، هەستن بە هۆنینەوەی هەمان بەیت بالوورەی ئەمان خەڵاتیك بەکرد بەن بەناوی خەڵاتی (نەوە) ودابەشکردنی بەسەر ماڵە هەژارەکانی گەڕەکی فیرعەوەنەکان لە سلێمانی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە