گۆڕانكاریه خێراكانی ناوچه‌كه
Tuesday, 09/04/2019, 20:57
رۆژئاوای ئاسیا‌و به تایبه‌تیش رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌گۆڕانكاریه‌كی زۆر خێرا‌و مه‌ترسیداردایه، ئه‌وه‌ی چاودێری رووداوه‌كان بكات به ئاسانی هه‌ست به به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی گرژییه‌كان ده‌كات، دوای نه‌مانی ، یاخود لاوازكردنی داعش، ناوچه‌كه به‌ره‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌كی تر ده‌چێت، هێزی هه‌موو لایه‌نه جیهانییه‌كان له‌م ناوچه‌یه وا كۆده‌كرێته‌وه. هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌مریكا ترسنۆكی ئه‌و وڵاته له جێبه‌جێكردنی ستراتیژییه‌ته جیهانیه‌كه‌ی، ده‌رفه‌تێكی گه‌وره‌ی به هاوپه‌یمانیه‌تی سێلایه‌نه(روسیا و توركیا‌و ئێران) داوه بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر له‌یه‌كتر نزیك ببنه‌وه. له كۆتایی (2018) توركیا نه‌خشه رێگای منبجی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكیه‌كان مۆركرد، كه ده‌بوایه كورد، راستتر هیزه‌كانی په‌یه‌ده له‌و منبج و دواتریش رۆژهه‌ڵاتی فورات)، واته رۆژئاوای كوردستان بكرێته ده‌ره‌وه، به‌ڵام تا ئێستا سه‌رباری به‌ڵێنه‌كان ئه‌مریكا ئه‌و نه‌خشه‌یه رێگایه‌ی به‌دڵی توركیا جێبه‌جێ نه‌كردووه! بۆیه توركیا په‌نای بۆ روسیا بردووه بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و نه‌خشه ریگایه‌و لێدانی ئه‌زموونی رۆژئاوای كوردستان. كه ئه‌ردۆگان ده‌یهه‌ویت بیكاته ئامڕازێك بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كانی ناوخۆی توركیای پێ به‌رێته ده‌ره‌وه!. كه‌واته توركیا به‌ده‌ست قه‌یرانی ناوه‌خۆی گه‌وره‌و قه‌یرانی ده‌ره‌وه ده‌ناڵێنێت، هیچ به‌ده‌ست ئه‌مریكاو رۆژئاوا نه‌ماوه جگه له‌گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هیزه ئه‌نتی ئیسلامییه‌كان، واته ئه‌و هیزانه‌ی له رۆژئاواوه نزیكن، بۆ نمونه وه‌ك (جه‌هه‌به)، كه له‌دوای جه‌نگی دووه‌مه‌وه هاوپه‌یمانی سه‌ره‌كی ئه‌مریكا بووه، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ری نزیك بونه‌وه‌ی كوده‌تایه‌كی تر له توركیا زیاتر ده‌كات!. بۆخۆدوورخستنه‌وه له‌مه، توركیا ده‌شێت سه‌رۆرۆییه‌ك ئه‌نجامبداو به پشت به‌ستن به روسیا(ئه‌دلب به‌رامبه‌ر منبج و رۆژئاوای فورات) واته رۆژئاوای كوردستان ئالوگۆڕی پێبكرێت!، ئه‌مه‌ش واتای جه‌نگێكی تر له‌ناوچه‌كه، كه ئه‌گه‌ر ده‌ستپێێكی دیاربێت ئه‌وا كۆتاییه‌كه‌ی دیارنییه! ته‌نانه‌ت زۆر ئاڵۆز‌و مه‌ترسیداره! ئه‌وه‌ی دۆخه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كات، روسیا پاڵپشتی ئێرانیش ده‌كات، یاخود ئێران به‌كارده‌هێنێت بۆ فراوانكردنی به‌ره‌ی شه‌ری دژ به ئه‌مریكا له‌عێراق!، ئه‌مه‌ش بێگومان سه‌رباری شه‌ڕه هه‌رێمیه‌كه، ده‌بێته هۆی شه‌ڕو به‌یه‌كدادانی ناوه‌خۆش له‌عێراق، هیزه شیعییه‌كان پاڵپشتی ئێران ده‌كه‌ن و به‌شێك له‌كوردو سوننه‌ش پاڵپشتی توركیا ده‌كه‌ن، به‌مه‌ش به‌ره‌یه‌كی تر دژ به رۆژئاوای كوردستان له زۆنی زه‌ردو ناوچه سوننه‌كانی عێراق ده‌كرێته‌وه. به لایه‌نی كه‌م ئه‌گه‌ری ئه‌وه ده‌كرێت توركیا بۆ ئابڵووقه‌دان و لێدانی رۆژئاوا، ئه‌و به‌ره‌یه‌ش به‌كاربێنیت، هه‌رچۆنێك بێت وه‌ك ئاماژه‌م پێكرد، گۆڕانكارییه‌كان خیراتربووینه‌وه ئاڕاسته‌یه‌كی مه‌ترسیداری تریان گرتۆته به‌ر، ئه‌وه‌ی جێگای داخه له باشوری كوردستان له‌و قۆناغه هه‌ستیاره‌دا، بنه‌ماله سیاسیه‌كانی كوردستان گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن هێلكه له جوجه‌ڵه‌یه یاخود جووجه‌ڵه له هێڵكه‌یه!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست