کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دیداری کۆچەر بیرکار و جینایەتکارێکی دیرۆکی!

Friday, 29/03/2019, 20:50


بە وشتریان گووت: بۆ لە پشتەوەڕا میزی دەکەی؟گووتی چم وەک خەڵکی دیکە دەچێ؟کوردی بندەستی بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی لە باشووری کوردستان لە سەردەمی سەددام وحیزبی بەعسی سووریەی خراتریان بە سەر هاتووە. خەریکە پێناسەوناسنامەی رەگەزیی خۆی فەرامۆش دەکا. زەبروزەنگی سەردەمی سەددام تەواو جیاوازە دەگەڵ دەسەڵاتی ئێستێی باشووری کوردستان. سەددام دوژمن بوو، خۆ ئەوانە کوردن.تەواندنەوەی نەتەوەیەک لە ژێر پەردەی کوردایەتی وناسیونالیزمێکی سەقەت وقۆڕلە تەواندنەوە داگیرکاری کورد زۆر مەترسیدارترە.
کۆچەر بیرکار، کوڕە رەنجدەری کورد بە هیممەت ورەنج وئارەقەی دایکو باوکێکی هەژاری کورد لە گووندی / نێ / لە رۆژهەڵاتی کوردستان توانی پلەی خوێندنی باڵا تا ئاستی پڕۆفیسۆڕی لە ماتماتیک بە دەست بێنێ وخەڵاتی تایبەت وەربگرێ.تائێڕە هیچ بابەتێک گرفت نییە.
بێ بەختی لێرەوە دەست پێدەکا کە زانایەکی پلە بەرزی کورد دەبرێتە باشووری کوردستان ودەچێتە بینینی کەسێک بە ناوی مەسعود بارزانی!هەروەها لە هۆلێکدا بە بیانووی ڕێز گرتن لە کۆچەر کەسایەتیەکی  بێ ناسنامەی وەک نێچێروان بارزانی بە بەشداریی کۆیلەکانی خۆی کە بە رواڵەت مامۆستای زانکۆو زانیاریی زانستن رێزی لێدەگێرێ!
کۆچەری کوڕە هەژاروەک نادیە مورادی لێدێ هەر بینا بنەماڵەی بارزانی هانیان دا بچێتە دیداری تورکەکانیش.، کۆچەر دەبڕێتە خزمەتی مەسعود بارزانی. چون بارزانی قۆڕ دەماخ ناچێتە دیداری کۆچەر.
کۆچەر بیرکار، ماتماتیکی خوێندووە،لە ناو کۆشکوتەلارەکانی بارزانییەکاندا دەتوانێ پرسیار لە خۆی بکا، ئێوە کە پەیتا پەیتا بە خۆتان دەڵێن: ئێمە تاماوین پێشمەرگەین. ئەو کۆشکو تەلارەتان بە پارەی کێ دروست کردوە؟ئایا کۆچەرشەهید کردنی سەردەشت عوسمان ورۆژنامەوانانی دیکە کە بە دەسەتی جەللادەکانی مەسروور بارزانی شەهید کران وەبیر خۆی دێنێتەوە.
حیساب ئەوەیە ٢و٢ دەکاتە چوار. خۆ کۆچەری ماتماتیک ناس ئەوە باش دەزانێ.چی بە خەڵكی کوردستان دەڵێ لە ئاست ئەو هەمووە نەهامەتیەی کە بنەماڵەی بارزانی بە سەر خەڵكی رۆژهەڵاتی کوردستانی هێناوە.؟
چی بە بنەماڵەی موعینی وئەنجیری وسەدان تێکۆشەری دیکە کە بە دەستی جەللادەکانی بنەماڵەی بارزانی تڕۆر کراون. بەرێز کۆچەر دەبوا زانیبایەی زانست وسیاسەت لە باشووری کوردستان نە سەر بەخۆیە ونە ناوەرۆکی خۆی  پاراستووە.زانکۆو مامۆستای زانکۆکانی ژێر چەنگی بنەماڵەی بارزانی وەک کویلەخانەیەک دەچێ کەخاوەنی هیچ ئیرادەیەک مرۆڤی نییە.
وێنەی ئەو مامۆستایەی کە ساڵی پار شەقی تێهەڵدرا بۆ بەرێز کۆچەر بەس بوو کە بزانێ زانست لە لایان سەرۆک عەشیرەیەک چەندە بایخی هەیە؟
بەرێز کۆچەر هەستی هەزاران کوردی خاوەن هەستت بریندار کرد.خۆزگە ئەو دیادرەو ئەو خەڵاتەت وەرنەگرتبایە.کاتی خۆی ماندێلا خەڵاتی تورکەکانی قەبوڵ نەکرد. پێی گووتن: ئێوە کورد دەچەوسێننەوە، خۆبنەماڵەی بارزانی لە تورکەکان زیاتر کوردیان چەوسا ندۆتەوە.مەزنایەتی بەرێزتان کاتێک دەگەیشتە پلەی هەری بەرزی خۆی کە دیدارت دەگەڵ ئەو جینایەتکارانە قەبوڵ نەکردبایە، لە جیاتی ئەو خەڵاتەی ئەوان دەدنێ، خەڵاتی سەربەرزیی نەتەوەکەت وەربگرتبایە.

سندووقی: کوردستانپۆست

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە