کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


قائیمقامیکی "گورانخواز" ١٠٠ سەگی بێ تاوان دەکوژێ!

Monday, 18/03/2019, 12:37


 هەرلەمنالیەوە لەروژهەلات و ئەفریقا وئەمریکای لاتین  ، یەکەم وانە ی جەلادبونمان لەنیو کۆمەلگا وە فیردەکەن ، کە بەدارلاستیکیک ئەو هەموو جۆرە چۆلەکە و بۆقیک بکوژین وسەگ و کەرو پشیلە.... ئازاربدەین،بەلام هەر ئەو کۆمەلگایە موسلمانەکان  بەهۆی گوتەیەکی خورافی مافی بەریزگرتن بەجورە چولەکەیەک داوە ( پەرەسیلکە)  بۆیەش ئەوئاژەلە  بەهۆی ئەو شەرعیەت پێی دراوە  هیج ترسیکی  لەهاتنە نیوماڵەکانیش نیە ؟ لەکاتیکدا لەروژاوا پێجەوانەکەیتی کەم مال هەیە ئاژەلیک بەتایبەتی   لەسەگ و پشیلە بەخیو نەکات و منالەکانیان فیرە میهرەبانی و نەرم و نیان بون و هاورییەتی لەگەلیان نەکەن ؟یان ئەوەتا سەیرە  سەگ لەئەورپا ئەوەندە میهرەبان و یارمەتیدەرە کەجی لەم وولاتە دواکەتوانە بەس بۆشەر و توندتویژی سودی لێ دەبینرێ ؟ لەکاتیکدا ئەوهۆڤیگەریتیەی  بەرامبەر سەگ هەیە ، سەگ بونەوەریکی زۆر مەزنە بەتایبەتی بەرامبەر مروڤ کە ئیستا  بۆ زۆر خزمەتگوزاری بەکاردیت وەک دۆزینەوەی جەک ، هیروین .... وە یارمەتیدان بۆ حالەتەکانی شەکرە وکوێر و گەشکە (ئەپلپسی) ...تادەگاتە ئەوەی هەولی زۆرهەیە کەلەریگای سەگەوە شیرپەنجەی مروڤ ئاشکرا بکرێ  یان نمونەی وەفاداری و هاریکاری و خۆشگوزەرانیە. کەجی لەم کوردستانەی خۆمان ئیستا دیاردەیەکی هەرەقیزەوەن لەبرەودایە کەسەگ ئازاربدرێ بەتایبەتی ئەو لەزەت کردنە لەشەرە سەگدا کەخەلتانی خوینی یەکتر بکرێن تا هەندی موروڤی دواکەوتوی کورد لەزەت لەو خوێن رشتن وئازاردانەی یەکتر ببینن ، کەئەمە هەمان وینە و رەفتاری سەردەمی رومانەکانە ، کاتیک کۆیلەکانیان لەگورەپانیک دادەنا و یەکتریان دەکوشت تا چینە ئەرستوکرات و پلەکانی تری کۆمەلگای رومانەکان کەمیک خۆشی و بەدیاریانەوە ببینێ؟
سەگ بەهۆی زۆری ریژەکەی ونەبونی هیج مافیک لەدابینکردنی خۆراک و جیگای نوستن کەوتوتە بەر نەفرەتی کۆمەلگا و قیزەوەن کراوە بەگڵاو حوکمی ئەبەدی دراوە ، .بێ ئەوەی هیج هوکاریکی زانستی و لیکۆلینەوە لەبەگڵاو وبونی بهینریتەوە  !؟ وە سەگ ئەگەر بەس خواردن و جیگایەکی نوستن و ئازاری نەدەی ، بەس خۆشەوسیتی و خۆشگوزەرانیت پێ دەدا ، راستی ئەوەش تەنیا ئەوانەی سەگیان هەیە دەزانن کەچون لەکاتی پێوستیدائامادەیە گیانی خۆی بۆرزگاربونت بکاتەقوربانی . هاوکات لەرێگا رویشتنیش لەگەلیشتدا رولی سەرکردەیەکی راستەقینە دەبینی  کە ئەگەر بەس پیویستت بەهاریکاریەکی دەبیت جون وەک ئەمبولانس دەگاتە سەرسەرت . هاوکات لەخۆشەوستی بەخشینشدا مەگەر تەنیا دایک و باوک بەئاستی سەگ ئەو هەستەت پێ بدەن  ، بەکورتی زەرەیەک لەپیسی ودورویی ،ناپاکی وەک مروڤ لەسەگ   نابینی ، ئیتر بونەوەریک ئەوهەموو جوانی و خۆشەویستی و هاریکاریەی تیایە ، تیناگەم بۆچ لەبری ئەوەی سودی لێ وەرگیرێ ، دەکەویتە بەر ئەو هەموو رق و ئازاردانە وەحشیکەرایەتیە ؟
ئەگەر مەسەلەی پیسیە و بەدواچونی نان پەیداکردنە بۆژیان ، ئەوا مروڤیش فرێ دەیتە شوینی ئەودا  زۆر درەندە و پیستر دەردەچێ . بەنمونە پیشمەرگەکانی شاخ کە ٢ مانگ جاریک ئەگەر خۆیان شوشتبیت بیگومان سوپایەک ئەسپێ  لەنیو لەشیانداوەک شەقامەکاندا سوراونەتەوە ؟لەکاتیکدا پێستی سەگ چەوریەک دەردەکا کەپیسی لەش کەم دەکاتەوە ولەسالیکدا هەموی جەند جاریک بشوردرین بونیان نیە .
کورتەی سەرنج ئەوەیە  لەم ماوەیە ئەو قائیماقامەی گوران بەناوی رێزگرتن لەداوای خەلک و پاک و خاوینی شار هەلساوە بەکومەلکوشتنی ١٠٠ سەگی بێ تاواندا  ، لەکاتیکدا کاری گورانخوازیک ئەوەیە ژینگە و ئاژەل دۆست بیت و وینەیەکی جیا لەجاو پارتی ویەکیتیەکان بەخەلک بگەیەنێ و نمونەیەکی نوێ جیهانی مودیرن بهینیتە نیو کۆمەلگا ، کەچی ئەو قائیمقامە جەلادە   بەهەمان ئەخلاقی داعش و تیرورستەکەی نیوزلەندا  رەفتاری کردوە و  چەتەکانی پارتی و یەکیتیش ئاسا   دەلیت ئەوەی قسەی نەشیاویشی لەسەرم نوسیە دەیدەمە دادگا ؟ لەکاتیکدا  ئەوەی ئەو  کردویەتی لەکەیەکە بەنێو جەوانی خۆی وگوراندا ،  چونکە ئەم جیهان و کوردستانەی هەیە هەر مولکی مروڤ نیە  ، بەلکو هی هەموو بونەوەریکە بەلام مروڤ وەک دیکتاتوریکی ئەو زەمینە هەموو شتیک لەقازانجی خۆیەوە سەیر و ڕەفتاری پێ دەکا

 بۆزانینی زیاتر سەیری ئەولینکانە  بکە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە