کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئـایـخـمـه‌نه‌ ئـه‌ڵـمانیـیه‌كـان و تـاریــق ڕه‌مــه‌زانـه‌ كـانی عـێـراق

Sunday, 17/03/2019, 1:23


هه‌رنه‌ته‌وه‌و مله‌تێ ڕێزله‌خوێنی شه‌هیدی خۆی نه‌گرێ و،یاری به‌خوێنی شه‌هیدی خۆی بكات،قه‌ت به‌هیچ نابێت،جوله‌كه‌دوشمنێكیان هه‌بوو به‌ناوی ئایخمه‌ن ئه‌دۆلف - Eichmann,Adolf- كه‌پیاوێكی به‌رپرسی گه‌وره‌ی ئه‌ڵمانی بووله‌شه‌ڕی دوهه‌می جیهانیدا، به‌پێی فه‌رمانی هیتله‌ر ژماره‌یه‌كی زۆری له‌جووله‌كه‌ كوشت و ته‌رمه‌كانی له‌ناوفڕن و ته‌ نووری غازیدا تواننه‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش به‌هۆلۆكوست Holocaust ناوبانگی ده‌ركرد.
پاش كۆتایی جه‌نگی جیهانی دووه‌م ئایخمه‌ن وه‌ك زۆر له‌به‌رپرسه‌ گه‌وره‌كانی ئه‌ڵمانی توانییان خۆیان بشارنه‌وه‌و له‌جێگه‌یه‌كی دوره‌ ده‌ستی كه‌نار،كه‌س نه‌یان ناسێ،خۆیان بگۆرن وخۆیان بشارنه‌وه‌، ئایخمه‌ن خۆی گه‌یانده‌ وڵاتی ئه‌رجه‌نتین،توانی له‌وێ به‌ناوێكی خوازراوی ساخته‌وه‌ زیاترله‌ بیست ساڵ ژیانێكی ئاسایی بژی.
ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل سامانێكی زۆر زۆری له‌پێناوی دۆزینه‌وه‌یدا خه‌رج كرد،وه‌ چاووخه‌فییه‌ی جووله‌كه‌بۆسوسه‌ كردنی سه‌راسه‌ری ڕوبه‌ری زه‌وییان به‌دوادا پشكنی،به‌سه‌دان كێشه‌ی گه‌وره‌ گه‌وره‌ له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانا ده‌هاته‌ ڕێیان له‌م پێناوه‌دا،به‌ڵام ئه‌وان هه‌ركۆڵیان نه‌دا،هه‌تا سه‌ره‌نجام سووسه‌ی ئایخمه‌نیان كرد،وه‌چه‌ندین پسپۆڕی تایبه‌تییان له‌و ڕوه‌وه‌ نارد بۆ لێكۆلینه‌وه‌،هه‌تاگه‌یشتنه‌ئه‌وه‌: ئه‌مه‌خودی ئایخمه‌نه‌- سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی بیست و یه‌ك ساڵ به‌سه‌ر هه‌ڵاتنه‌كه‌یدا- دواتر به‌پێی پلانێكی تۆكمه‌و داڕێژراو كه‌برێتی بووله‌چه‌ند قۆناغیك،توانییان ئایخمه‌ن به‌دیل بگرن وپه‌لكێشی بكه‌ن وبه‌نهێنی بیگه‌یننه‌ناوخاكی ئیسرائیل و،له‌وێ دادگاییه‌كی یاسایی ئاشكراى گه‌وره‌ی بكه‌ن وه‌تۆله‌ی میلله‌تو شه‌هیدانی خۆیان به‌ فیرَو نه‌ده‌ن و، دڵی جه‌رگ سوتاوان و كۆست كه‌وتوانی گه‌له‌ كه‌یان خۆش بكه‌ن .
ئینجا: دوای ئه‌وه‌ ی كه‌ ئیعدامیان كرد،له‌شه‌كه‌یان سوتاندو به‌هۆی فڕۆكه‌وه‌،تۆزه‌كه‌یان به‌سه‌ر ڕوی ده‌ریادا چاند ،هه‌تا به‌بۆچۆنی خۆیان: خاكه‌ كه‌یان به‌ته‌رمی ئایخمه‌ن گڵاونه‌بێ...!
شایه‌نی باسه‌ ئێمه‌ی كورد دۆست ودوشمن مان نییه‌، به‌ڵكو هه‌مووشتێ به‌پێوه‌ری پاره‌و پله‌و به‌رژه‌وه‌ندی تاكه‌ كه‌س ده‌كێشین و ده‌پێوین .
تاریق ره‌مه‌زان ئه‌وفڕۆكه‌وانه‌ی كه‌ هه‌ڵه‌بجه‌ی كاول و وێران كرد ئێمه‌ی كوردی سته‌م لێكراو، نابێ پشت گوێی بخه‌ین،پێویسته‌له‌سه‌رهه‌مووكوردێكی مه‌ردی كورد په‌ر وه‌ر سه‌ر ڕوی زه‌وی بۆسه‌نگ و شوژن بكات،هه‌تا ئه‌ی دۆزێته‌وه‌ ده‌یهێنێ بۆكوردستان بۆ دادگایی كردن و،وه‌ك ئایخمه‌ن به‌نه‌فره‌تی ده‌كا، ئه‌مه‌ش ئه‌ركی پیرۆزو كاری هه‌موو كوردێكی به‌شه‌ ره‌ ف وخه‌م خۆری مه‌رده‌، یا هه‌ر هیچ نه‌بَێ وه‌ك ناحه‌زانی میلله‌ته‌كه‌مان،دوای شه‌هید عه‌بدوالرحمان قاسملو كه‌وتن و، له‌پیلانێكی گڵاو و ناڕه‌وادا ،له‌ ئه‌ ڵمانیا شه‌ هیدیان كرد،ده‌ باكوردێكی خاوه‌ن خوێنی هه‌ڵه‌بجه‌ییش هه‌قی كه‌سوكاری سوتاو به‌كیماوی له‌ تاریق ڕه‌مه‌ زان بستێنێ ،وه‌یاهیچ نه‌بێ به‌ده‌ستگیركراوی بۆكوردستانی په‌لكیش بكاته‌وه‌،بۆدادگای كردنی ئه‌و گه‌وره‌تاوانباره‌....
به‌ڵام كه‌سانێ كه‌بازرگانی یان به‌خوێنی مله‌تی خۆیانه‌وه‌ كردووه‌ به‌پیشه‌،گله‌ییان لێناكرێ..!!
ئێمه‌ی كورد هه‌تا ئێستا دۆست و دوشمنی خۆمان له‌ یه‌ ك جیاناكه‌ینه‌وه‌، ئه‌وه‌تا داماوین به‌ده‌ست له‌ سێداره‌ دانی صه‌دام وعه‌لی كیمیاویی و تاریق ڕه‌مه‌ زانه‌وه‌ ،وه‌ك دۆستێكی گیانی به‌ گیانی نه‌ك ئیمزا له‌سه‌ر سێداره‌ دانیان ناكه‌ین به‌ڵكو هه‌وڵی به‌ردان و ده‌ربازكردنیشیان ده‌ده‌ین و پاساوی به‌هێزی یاساییشیان بۆده‌ هێنینه‌وه‌.
به‌به‌رچاوی هه‌موانه‌وه‌ زۆر له‌تاوان باران ده‌رباره‌ی گه‌له‌كه‌مان ،زۆر به‌ڕێزه‌وه‌ ئێمه‌ به‌ ڕێمان كردن بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و، ته‌نانه‌ت ته‌حییه‌ی عه‌سكه‌رییشمان بۆكردن،له‌ كاتی به‌ڕێكردنیاندا. وه‌ك كه‌سێ پێیان بوترێ: [ چیتان له‌م گه‌لی كوردی سته‌مدیده‌یه‌ كردوه‌ ده‌ستان خۆشبێ و گه‌ردنتان ئازادبێت... !!]
ده‌نا كێ باوه‌ڕده‌كا، كه‌ئه‌م شۆفینییه‌ دڕندانه‌ له‌ كوردستانه‌وه‌ ئه‌و دیو بكرێن وپه‌تی سێداره‌ له‌گه‌ردنیان دوربخرێته‌وه‌،واته‌: كێ باوه‌ڕده‌كات وه‌فیق سامه‌ڕائی وه‌تاریق ڕه‌مه‌زان و، شێخ جعفر ناسراو به‌ شیخ چۆپی و،تاها محێ الدین،و كه‌سانی تاوانبارانی تریش له‌جینو ساید كه‌رانی گه‌له‌كه‌مان،كه‌ هه‌ر كامێكیان بگری جه‌للاد و فرعه‌ونی میلله‌تی كوردبوون، كه‌چی كورد به‌سه‌رشانی خۆی ده‌ربازیان بكاو،له‌ مه‌رگی سوور ڕزگاریان بكات، وه‌ك  نزار خه‌زره‌جی و زعیم سدیق و ملازم موحسین له‌كاتی هه‌لو مه‌رجی ڕه‌خساواده‌توانرا تۆله‌ی سه‌ختی كوردیان لێ بسه‌نرێ له‌ كاتی ڕاپه‌ڕیندا، به‌ڵام له‌به‌ر شڕه‌خۆری و ئاودیوكردنی سه‌یاره‌ی علوج كه‌س ده‌ستی نه‌په‌رژا هه‌ستی به‌و ئه‌ركه‌ نه‌ته‌وایه‌تی یه‌، ئه‌ی نه‌گبه‌ت عه‌لی كیمیاوی گه‌ر به‌ختت باشبوایه‌ده‌ست كورد ئه‌كه‌وتی ئێستا تۆیش وه‌ك وفیق نزارو تاریق له‌ گه‌شتو گوزاری ئه‌ورپابوی ، هه‌ی بێبه‌خت خۆت..!!! بێگومان ئه‌م داستانه‌ بێمانه‌نده‌ سه‌رگوڵه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ئێستا دورنی یه‌: به‌ڕێز عیزه‌ت دوریش ته‌شریفی له‌م كوردستانه‌په‌نا درابێت،كه‌ به‌ ده‌ستی ئه‌وو صه‌دام و علی كیماوی ئه‌وانی تریش كرابوو به‌ خاكی سوتاو،زۆردور نی یه‌ به‌ڕیزی له‌ژێر سیبه‌ری پرچێكا یاڕیشێكاپه‌نادراوه‌ 
ئائه‌مه‌یه‌ هه‌ڵوێستی سه‌رانی میلله‌تی ئێمه‌ به‌رانبه‌ر هه‌موو ئه‌وانه‌ی تاوانی جینوسایدوتوانه‌وه‌یان به‌رانبه‌ركردین،ئه‌مه‌ش هه‌ڵوێستی جوله‌كه‌ یه‌به‌رانبه‌ر ئایخمه‌نه‌تاوانباره‌كان،كه‌چۆن به‌سزای پڕ به‌پێستی خۆیان گه‌یاندن،وه‌تائیستاش به‌دواچوون و لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆده‌ سگیركردنی هه‌موو
ئایخمه‌نه‌كانی تریش كه‌ دستگیر نه‌كراون ده‌كه‌ن...
ئه‌ وه‌تاله‌م چه‌ند ڕۆژانه‌دا جارێكی تر جوله‌كه‌ له‌وڵاتی قه‌ته‌ر له‌كه‌سێ ده‌ستیان وه‌شاند كه‌به‌دوشمنی مله‌ته‌كه‌یان ده‌زانی،وه‌ بۆهه‌مان شت پلانی داڕیژراویان دانا- دوای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له‌ (10) ده‌ ساڵ  به‌دواگه‌ڕانی ئه‌وكه‌سه‌دا- وه‌چه‌ندین پاسپۆرتی ده‌وڵه‌تانیان به‌ساخته‌دروست كردبوو ،كه‌چی ئێمه‌ش په‌ساپۆرت بۆدوژمنه‌كانمان دروست ئه‌كه‌ین ،هه‌تا له‌ده‌ستی تۆڵه‌ی گه‌له‌كه‌مان ڕزگاریان بكه‌ین، هه‌ر ئه‌مه‌ش بووه‌،كه‌له‌كۆنوو نۆدا نه‌ی هێشتووه‌ ئه‌م كورده‌ نه‌كبه‌ته‌ به‌هیچ ببێ...!
مه‌به‌ست له‌مباسه‌،كورت وپوخت : تانه‌و ته‌شه‌ر نی یه‌ له‌ كه‌س، به‌ڵكوله‌پله‌ی یه‌كه‌ما ده‌مانه‌وی بده‌ین به‌گوێی ئه‌وانه‌دا كه‌ ئه‌م جۆره‌ كاره‌ قیزه‌ونانه‌ ئه‌نجام ئه‌ده‌ن، له‌ مه‌دواكاری وانه‌كه‌ن بادوباره‌ نه‌ بێته‌وه‌،چونكه‌ گه‌ل نه‌نوستوه‌ ،بگره‌ ئه‌مه‌ی  ئێمه‌ نوسیومانه‌، ئه‌وپه‌ڕی دڵسۆزی یه‌ ته‌نانه‌ت بۆئه‌وانیش ، ڕه‌حمه‌ت له‌ پێشینان كه‌ده‌ڵین:[دۆستت ئه‌وه‌یه‌ كه‌ده‌تگرێنێ،دوژمنت ئه‌وه‌یه‌ كه‌ده‌تكه‌نێنی] یاوه‌ك  عاره‌ب ده‌لێ:[ رحم الله‌ من أهدى إلی عیوبی] واته‌: [ ڕه‌حمه‌ت له‌وكه‌سه‌ی عه‌یبی خۆم به‌ دیاری دێنی بۆم] سڵاو و درود له‌ ڕاستیخوازان .​

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە