بزووتنەوەی گۆڕان، زەرد دەچێتەوە
Thursday, 14/03/2019, 12:46
بزووتنەوەی گۆڕان، کە سەردەمانێک بە درۆ بۆ هاوسۆزیی و راکێشانی هەستی جەماوە و لێدان لە بزووتنەوەی راستەقینەی ئۆپۆزیسیۆن، رێگای فرت و فێڵ و ساختەی گرتبوو، بە بانگەشەی ریفۆرم، جەمەوەری خەڵکی کوردستانی بەرەو گۆڕینی دەسەڵات هاندەدا، دەیگوت ئێمە خەباتی پەرلەمانی دەکەین و لەو رێگایەوە دەسەڵات دەگۆڕین، لە کاتێکدا دەیانزانی لە رێگای پەرلەمەناەوە هیچ ناکرێت، چونکە پەرلەمان واتا قاوخانە و چایخانەی دەسەڵات، ئەم دیوەخانەیەشیان بۆیە کردبوەوە، تا لەو رێگایەوە خۆیان وەکو دیموکرات پێناسە بکەن. لێ لەوەدا ملی خۆیان دا بە زەوییدا، سەریان بۆ پارتیی و بنەماڵەی بارزانی نەویکرد، لە پارتیی نزیک بوونەوە. پاش مردنی نەوشیروان و بەجێهێشتنی ماڵ و موڵکی گۆڕان بۆ کوڕەکانی، ئیتر زیاتر گۆڕان بێزووی بە پارتییەوە کرد، چونکە لە ناو رەحمی خیانەتەوە دروستبووبوون، کەسانی پۆخڵ و خۆفرۆشی زۆری تێدا هەڵکەوت، کۆمەڵێک کەسانی سەیرو سەمەرە هاتنە پێشەوە، سۆز و خۆشەویستیان بۆ پارتیی و لە بێشەرمیدا رەنگیان زەرد هەڵگەڕا، ئەمڕۆش شەرم ناکەن کە کەسێکی وەکو خەلیل سەرکانی بە ئاشکرا بانگەشەی پارتییبوون و خیانەتیی تێکەڵ کردووە و لە ژێر لنگی گۆڕانخوازەکانی گردەکەوە دەفەرموێت:
"كاك مه‌سعود كاراكته‌رێكی سیاسی و ڕێبه‌رێكی دیاره ، خۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی مێژوویه‌كیان هه‌یه له‌خه‌بات و تێكۆشان و ماندوو بوون"
سه‌ركانی له‌باره‌ی هۆكاری وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌فه‌رمی له‌سه‌ر ده‌سته‌واژه‌ی ئه‌ندازیاری ڕاپه‌ڕین كه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پێی وایه نه‌وشیروان مسته‌فایه، ڕایگه‌یاند" هه‌لومه‌رجه‌كه كۆمه‌ڵێك گرژی ناخوازێت، ئێمه له‌سه‌روبه‌ندی پێكهێنانی كابینه‌ی نۆی حكومه‌تی هه‌رێم-ین كه به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی میلله‌ته‌كه‌مانی تێدایه هه‌ر خۆی ڕاپه‌ڕین بۆ پاراستنی ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه كراوه ئه‌گه‌رنا پارتی دیموكراتی كوردستان و خودی كاك مه‌سعود-یش باش ده‌زانن كه كێ له‌و ڕۆژگاره‌دا كاریزما و داینه‌مۆی ڕاپه‌ڕین بووه، ڕاسته "كاك مه‌سعود بارزانی" كاراكته‌رێكی سیاسی و ڕێبه‌رێكی دیاره ، ئه‌مڕۆ له گۆڕه‌پانه‌كه‌دا ڕۆڵی خۆی هه‌یه مێژوویه‌كی هه‌یه له‌خه‌بات و تێكۆشان و ماندوو بوون چ خۆی چ بنه‌ماڵه‌كه‌ی به‌شی خۆیان نه‌هامه‌تی به‌سه‌ر خۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌یدا هاتووه و شوێن ده‌ستیان دیاربووه به‌ڵام ئه‌وه قۆناغێكی جیاواز بووه به‌ڵام حه‌زده‌كه‌م كاك مه‌سعود له‌زاری خۆیه‌وه ڕاستیه‌كان بڵێت چونكه وه‌ك وتم خۆی باش ده‌زانێت ئه‌گه‌ر ئه‌ویش وتی ئه‌ندازیاری ڕاپه‌ڕین منم ئه‌وكات ئێمه قسه‌ی ترمان ده‌بێت و وه‌ڵام ده‌ده‌ینه‌وه."
لە خوارەوە گوێ لە گفتوگۆکەی بگرە:
گۆڕانخوازی عاقڵ دەبێت وەکو (خەلیل سەرکانی) بێت، گۆڕان دەباتە (سەر کانی) و تەڕیش نابێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست