بێمافیی ژن، به‌رهه‌مى واقعێكی تاڵ
Sunday, 10/03/2019, 22:47
(ئاستى جیاكارییه ره‌گه‌زییه‌كان له‌چ ئاستێكدایه)
جیاكاریی ڕه‌گه‌زیی له كوردستاندا له هه‌موو ئاسته‌كاندا هه‌ستى پێده‌كرێت، له‌سه‌ر ئاستى سیاسى، كۆمه‌ڵایه‌تى، ئابورى، یاسایی بوونى هه‌یه‌و به ڕوونی ده‌بینرێن. بوارێك نه‌ماوه‌ته‌وه كه هه‌ست به‌و جیاكاریانه نه‌كرێت. هۆكاره‌كانیشی هه‌ر له‌نێو كۆمهَلگاكه خۆیدا ده‌دۆزینه‌وه. كۆمهَلگای كوردی كۆمه‌ڵگایه‌كى هێشتا ته‌قلیدی و دواكه‌وتوه هه‌ربۆیه ئاینیش به‌ربلاوه تێیدا، ، ئه‌مه‌ش كۆمه‌ڵێك موعانات دروست ده‌كات كه ژن و پیاویش ده‌گرێته‌وه ، به‌تایبه‌ت ژن له‌به‌ر كۆمه‌ڵێك فاكته‌ر. ئه‌قڵى كۆمهَلگاكه به دواكه‌وتویی ئاینی ئیسلامیشه‌وه هۆكاری زیاتری چه‌وساندنه‌وه‌ی ئافره‌ته. بۆنمونه كچ زۆرجار له منداڵی‌دا ناخرێته قوتابخانه، چونكه وابیردهكرێتهوه كه گه‌وره‌بێت هه‌ر شوو ئه‌كات ئیتر خوێندنى بۆچیه، یان ئه‌و ئهقلیهتهى ئه‌ڵێت ژن هه‌ر بۆ مهتبهخهو پیاویش بۆ سیاسه‌ت و كاسپی و بازرگانیه ، ژن لیره‌دا مهكانهیهكى خراپى پێدراوه وه‌ك له‌وه‌ى دراوه به پیاو. له‌و وڵاتانه‌ى زه‌مانی كۆمه‌لایه‌تی نیه ، ئه‌وا تائێستاش خوازیارن كوڕیان ببێت بۆ زه‌مانى دواڕۆژو ئه‌بێت به‌گه‌وره‌ى خێزان‌و بنه‌ماڵه‌كه به‌تایبه‌تى له‌ناوچه كشتوكاڵى‌و لادێ نشینه‌كاندا ئه‌م بیرۆكه‌یه زاَله، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌یر بكه‌ین ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ى كه زه‌مانى كۆمه‌لایه‌تی تێدایه ئه‌و دیارده‌یه بوونی نیه یان زۆر كه‌متره ، بۆیه ئه‌م جیاكارییانه نه‌ك هه‌ر لهكۆمهَلگاى كوردیدا هه‌یه، به‌ڵكو له كۆمهَلگاكانى تری هاوشێوه‌شدا بوونى هه‌یه، بۆنمونه له سه‌رده‌مى تاڵیباندا له ئه‌فغانستان ئافره‌ت بۆى نه‌بوو پیاده‌ی پیشهكهشى بكات و گه‌ڕێندرابۆوه ناو ئه‌و ڕۆڵه ته‌قلیدیه‌ی پیاوانی دواكه‌وتوو وه ئاینه‌كه مه‌به‌ستیه‌تی، ته‌نانه‌ت شانۆگه‌رى و سینه‌ماو هونه‌ریش نه‌مابوو ، هه‌مان ئه‌وه‌ش داعش ده‌یكات و زۆرێك له ئیسلامیه‌كانی كوردستانیش داوای ده‌كه‌ن.
خوازیارن پیاو نان په‌یدا بكات و ژن له ڕووی داراییه‌وه پابه‌ند ده‌بێت به پیاوه‌وه‌و هه‌روه‌ها له ماَلهوه منداڵی زۆر بخاته‌وه. هه‌ندێك له خێزانى كورد كه ده‌چنه ئه‌وروپا جیاده‌بنه‌وه له‌یه‌كتر چونكه له ولاته‌كه‌ی خۆی له‌ژێر به‌زه‌یی پیاوه‌كه‌یدا بووه له ناو كۆمهَلگایهكی پیاو سالاریداو به‌ناچاری گه‌لێك چه‌وساندنه‌وه‌ى قبوڵكردوه له‌به‌ر ئابرۆو شه‌ره‌فى خێزان و بنه‌ماڵه‌كه‌ى یان ئه‌و دابونهریتهى باڵیكێشاوه به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگادا، كه شه‌ره‌ف به‌ژنه‌وه به‌ستراوه نه‌ك به پیاوه‌وه ، پیاو هه‌ڵه‌ش بكات پشت گوێ ده‌خرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ژنێك هه‌ڵه بكات ئیتر پاپۆڕه‌كه نوقم بووه‌و دونیا هه‌مووى خراپبووه ، په‌یوه‌ست بوون به پره‌نسیپه ئه‌خلاقیه‌كان ده‌بێت بۆ هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌كه بێت. زۆرێك له‌خێزانه كورده‌كان له ئه‌وروپا جیاده‌بنه‌وه چونكه دڵنیایه له‌وه‌ى كه یاسا پشتى دهگرێتو شه‌رم ناكات له‌وه‌ى جیابێته‌وه، به‌تایبه‌ت كه ده‌وڵه‌ت ژیانی داراییه‌كه‌یان زه‌مان ده‌كات. هۆكارێكى تر‌ى ئه‌و جیابوونه‌وانه له ئه‌وروپا ئه‌و ئازادیه‌یه كه بوونى هه‌یه‌و واده‌كات ژنان به‌جۆرێك ڕه‌فتار بكه‌ن له‌گه‌لأ دابونهریتى پیاوهكهیداو كۆمهَلگاكهی نه‌گونجێت، به‌لام زۆرجاریش ئازادی خراپ به‌كار ده‌هێنرێت له لایه‌ن ئافره‌تانه‌وه چونكه به ههَله له مه‌سه‌له‌ی ئازادی تێگه‌یشتوون.
ده‌پرسم چه‌ندن ڕێژه‌ى ئه‌و ژنانه‌ى له ولاته دواكه‌وتوه‌كان و كۆمهَلگا ئیسلامیه‌كان له پیشهدان ، چه‌ندن ڕێژه‌ى ئه‌و ژنانه‌ى له ناوه‌ندى بڕیاردان له حكومه‌ت و له سیاسه‌ت ، ته‌نانه‌ت له‌بوارى چالاكى ژنان خۆشیاندا ، چه‌ندن ڕێژه‌ى ئه‌و ژنانه‌ی ، ته‌نانه‌ت ئه‌و پیاوانه‌ى چالاكن له ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگا مه‌ده‌نیه‌كاندا.
(مرۆڤ به‌رهه‌مى واقیعى كۆمه‌ڵگای خۆیه‌تی)
ئێمه به‌پیاو و ژنه‌وه به‌رهه‌مى واقیعى كۆمه‌ڵگای خۆمانین. ئه‌و ئه‌قڵیه‌ته‌ی كه دواتر بۆمان ماوه‌ته‌وه‌و زاڵه له‌دایك بوونه‌وه له‌گه‌ڵماندا ، هه‌روه‌ها به‌رهه‌می سیسته‌می پهروهردهشین ، ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت و ئه‌وه‌ی له خێزانیشه‌وه هه‌یه. بڕوانه زۆرجار له‌ناو خێڵێك یان عه‌شیره‌تێك ، یان ... ئهقڵیهتهكه وایه پیاوان له‌ژورێك و ژنان له ژورێكی تردا نان ده‌خون. من ته‌قدیرى ئه‌و ئه‌ركه گه‌وره‌یه‌م نه‌ده‌زانى كه دایكم یان خوشكه‌كانم له‌ماڵه‌وه ده‌یانكرد بۆیه به‌ڕاى من پێویسته له‌ڕووى یاسایشه‌وه پاداشتى ژن بدرێته‌وه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ئه‌ركه‌ى له‌ماڵه‌وه ده‌یكه‌ن، هه‌روه‌ها بۆ ئازاری دووگیان بوونیان و شه‌و نخونی كێشانیان كه ئه‌وه‌ش ئه‌ركێكى قورسه كه پێویسته پیاو پاداشتى بداته‌وه.
له مێژودا ، له سه‌رده‌مى ڕاویشهوه له‌ناو خێڵه‌كاندا له‌به‌رئه‌وه‌ى پیاو له ڕووی جه‌سته‌ییه‌وه به‌هێزتر بووه ده‌ڕۆیشتن بۆ ڕاو كردن. دیاره هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى ژیانه‌وه ئه‌م جیاكارییه بوونى هه‌بووه، ژن دوو گیان ده‌بێت نه‌ك پیاو. ژن توانای جه‌سته‌یی كه‌متره وه‌ك له پیاو ، هه‌ربۆیه ژن ناچار بووه به‌سه‌بر تر بێت و نه‌فه‌سى درێژتر بێت و به‌پلان كار بكات. ڕه‌نگه زۆرجار ئه‌وه ژن بێت حوكمى پیاو ده‌كات له پشته‌وه‌و به ئاڕاسته‌ی تری به‌رێت. كاتێك ده‌ڕوانمه شه‌ڕڤانانی یه‌په‌ژه‌و گه‌ریلا ژنه‌كان تیۆری لاوازیی جه‌سته‌یی و كه‌م ژیریی و ئیراده‌ی ژن زۆرێك له بۆچوونی پیاوانی ئاینیی و دواكه‌وتوو به‌رامبه‌ر به ژن به درۆ ده‌خاته‌وه.. به‌هۆی پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیاو زانسته‌وه زۆرێك له كاری جه‌سته‌یی ژن و پیاو كه‌متر بۆته‌وه.
ڕاسته بكه‌ره‌كه مرۆڤه به‌لام به‌رپرسی یه‌كه‌م سیسته‌مه سیاسیه‌كه‌یه كه ئه‌میش هه‌ر به‌رهه‌می مرۆڤ و كۆمهَلگا خۆیه‌تی. سیسته‌می ته‌ندروست كۆمهَلگای ته‌ندروست به‌رهه‌م ده‌هێنێت، هه‌روه‌ها به پێچه‌وانه‌شه‌وه. بڕوانه په‌ڕله‌مانی هه‌رێم ده‌نگی بۆ فره‌ژنى دا ، ئه‌وه تراژیدیایه ، سروشتی بیركردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ى له ده‌سه‌ڵاتدان نیشان ئه‌دات ، ئایدۆلۆژیای حیزبه سیاسیه‌كان ده‌خاته ڕوو. له پێناو پێشكهوتنیشدا بێگومان ناكرێت سیسته‌مى سیاسی و كۆمه‌لایه‌تی وڵاتێكى پێش كه‌وتوو كۆپی بكرێت و به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌كی تردا جێبهجێیبكرێت بهَلكو ئه‌و گۆڕانكاریه پڕۆسه‌یه‌كى هێواش و له‌سه‌ر خۆیه به‌پێی سروشتی ئه‌و كۆمهَلگایه ، به‌لام بێ كار و خه‌بات كردن بۆی ئه‌وا پڕۆسه‌كه هه‌روه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه.
خه‌بات بۆ ئازادی ژنان به پله‌ی سه‌ره‌كی ، ژن خۆیه‌تی
كار‌و خه‌باتی سه‌ره‌كی بۆ ئازادی ژنان به پله‌ی سه‌ره‌كی ژن خۆیه‌تی. ژن خۆی زیاتر هه‌ست به‌ئازاره‌كانی خۆی و به پێویستیه‌كانی خۆی ئه‌كات وه‌ك له‌وه‌ی پیاو هه‌ستیان پێبكات. به‌لام ژنان هێڵێكى فێمینیستى وا وه‌رنه‌گرن كه هه‌موو چهوساندنهوهكهیان ته‌نیا له پیاودا ببینن ، ئاسایی نابێت هیچ ڕه‌گه‌زێك ڕه‌گه‌زێكى تر بچه‌وسێنێته‌وه. منى پیاویش له‌زۆر ڕووه‌وه بێ مافم. ژن پێویسته له خه‌باتیدا پشت به پیاوه ئازادیخواز‌و ڕۆشنبیره‌كانیش ببه‌ستێت ، به‌لام فاكته‌ری سه‌ره‌كی ڕزگاری ژن ، خودی خۆیه‌تی. هه‌روه‌ها خه‌باتى ژنانیش بۆ مافه سروشتیه‌كانی جیاوازییان هه‌یه. ژنێكى چه‌وساوه‌و هه‌ژار خه‌باته‌كه‌ى دژى چه‌وساندنه‌وه‌ى ئابوریشه، خه‌باتێكی چینایه‌تیشه ، به‌ڵام ژنێكى ده‌وڵه‌مه‌ند داواكاریه‌كانی ئابوری نین بهَلكو ڕێفۆرم كردنه بۆ هه‌ندێك له مافه تایبه‌تیه‌كانی خۆی، به‌لام كۆمهَله پێویستی و داواكاریه‌ك هه‌ن هاوبه‌شه‌و پێویسته هه‌ردوو ئه‌و چینه كۆمه‌لایه‌تیه‌ی ژنان یه‌ك بگرن له‌سه‌ری و خه‌باتى هاوبه‌شیان هه‌بێت بۆی كه به‌داخه‌وه ژنان خۆشیان ناته‌باو نایه‌كگرتوون له‌ناو یه‌كدا بۆ خاَله هاوبهشهكانیشیان.
ژنیش قوربانیی خۆڕێك نه‌خستن و كاردانه‌وه‌یه به‌رامبه‌ر چهوسێنهرهكانی كه زۆرێك له ژنانیشی تێدان ، قوربانیی داب و نه‌ریته تهقلیدیهكانه ، قوربانیی ئاینه ، قوربانیی یاسا كۆنهپهرستیهكانه ، هه‌ربۆیه ژنیش ته‌نیا له ناو كۆمهَلگایهكی عه‌لمانی و دیموكرات و ئازاد‌و یه‌كساندا به مافه‌كانی خۆی ده‌گات ، پێویست بوون به شۆڕشێكی فكری و كه‌لتوریی هه‌یه. پێویسته ژنانیش به جدی كار له‌سه‌ر جوداكردنه‌وه‌ی ئاین و شه‌ریعه بكه‌ن له ده‌وڵه‌ت و شه‌ریعه نه‌كرێته بنه‌مای یاسا‌و ده‌ستوور چونكه ناعه‌داله‌تیه‌كی زۆری تێدایه به تایبه‌ت به‌رامبه‌ر به ئافره‌تان.
(باری كه‌سێتی و مافه‌كانی ژنان له شه‌ریعه‌و قورئاندا)
بڕوانه باری كه‌سێتی و مافه‌كانی ژنان له شه‌ریعه‌و قورئاندا: له سوره‌تی النسا‌و 34 هاتوه: ... "پیاوان سه‌رپه‌رشتیارن به‌سه‌ر هاوسه‌ره‌كانیانه‌وه ، ئافره‌تانی ژیر‌و دیندارو گونجاو هه‌میشه گوێڕایه‌ڵی مێرده‌كانیان ده‌بن ... ئه‌و ئافره‌تانه‌ش سه‌ركه‌شی و سه‌رپێچی بكه‌ن ... له ناو جێگادا پشتیان تێبكه‌ن ئه‌گه‌ر سوودی نه‌بوو (لێیان بده‌ن) ...
له سوره‌تێكی تری النسا‌و 24 هاتوه: "پیاوان به‌هۆی ماڵ و داراییانه‌وه بۆیان هه‌یه هه‌تا چوار ژن بهێنن و گوناهیش نیه له كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و ماره‌ییه‌ی له‌سه‌ری ڕێكه‌وتبوون ...". لێره‌دا به ڕوونی ده‌رده‌كه‌وێت كه پیاوان به حوكمی پاره ده‌توانن به ناوی شه‌رع و ئاینی ئیسلامه‌وه له‌گه‌ڵ چوار ئافره‌تدا كاری سێكسی بكه‌ن و به ئاره‌زوی خۆیان به‌سه‌ریانه‌وه بنیشنه‌وه ، كه‌چی له سوره‌تی النسا‌و 40 نوسراوه "به‌ڕاستی خوا به‌قه‌ده‌ر تۆزقالێك سته‌م له ئاده‌میزاد ناكات". 72 حۆریه‌كه‌ی ئه‌و دونیاش هه‌ر بۆ پیاوه‌و گوایه ژنانی خاوێنیشیان ئه‌ده‌نێ و له‌وێش هه‌ر پیاو ده‌مڕاستی ئافره‌ت ده‌بێت... لێره‌دا ماف ته‌نها بۆ پیاوه‌و وه‌ك ده‌بینین سه‌رجه‌م پێغه‌مبه‌رانیش هه‌ر پیاو بوون. زۆرێك له ئافره‌تان به‌هۆی خراپی باری داراییانه‌وه‌و بۆ بژێوی ژیانیان یان خۆیان و منداڵه‌كانیان و باری چه‌وتی كۆمهلایهتییان به‌ناچاری خۆیان ده‌ده‌نه ده‌ست ئه‌و جۆره پیاوانه كه ببنه ژنی دوه‌م یان سێیه‌م و چواره‌م. ئه‌م دیارده قێزه‌ونه‌ی له شه‌ریعه‌ی ئیسلامدا هه‌یه له ولاته دیموكرات و پێشكه‌وتوه‌كان به هۆی ده‌وڵه‌تی سۆشیه‌ل چاره‌سه‌ر كراوه سیسته‌می سۆشیه‌ل و زه‌مانی كۆمه‌لایه‌تی هه‌یه بۆ دایكان و بۆ بێكاران به گشتی به ئافره‌تانیشه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هیچ مرۆڤێك ، هیچ ئافره‌تێك ناچاری برسیه‌تی و له‌ش فرۆشی نه‌بێت ، دیارده‌ی ده‌وڵه‌تی سۆشیه‌ل كه له ده‌وڵه‌ته ئیسلامیه‌كاندا نیه. چ ئافره‌تێك به‌خته‌وه‌ره به‌وه‌ی دوچاری ئه‌و جۆره چاره‌نوسه بێته‌وه‌و به ئاره‌زووی خۆی ڕه‌زامه‌ند بێت ببێته ژنی دوه‌م ، یان سێیه‌م ، یان چواره‌می پیاوێك ئه‌گه‌ر له ئه‌نجامی ناعه‌داله‌تی كۆمه‌لایه‌تیه‌وه نه‌بوبێت. ئایا بۆچوونی پیاوان چۆن ده‌بێت ئه‌گه‌ر ئافره‌تێك هاوكات هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ چه‌ند پیاوێكدا بكات؟ فره ژنی له پایه‌و كه‌سایه‌تی ئه‌و ئافره‌تانه‌ش دێنێته خوارێ. له ئایه‌تی 51 ی سوره‌تی ئه‌حزاب هاتوه "... پێویست ناكات بۆ چوونه لای ژنه‌كانت نۆبه بگریت. هه‌ر كامیانت ویست بچۆ لای و هه‌ر كامیانت نه‌ویست گوێی مه‌ده‌رێ. ڕه‌خنه‌ت له‌سه‌ر نیه‌و ئازادیت و ده‌سه‌لاتی ته‌واوت هه‌یه له جێهێشتنیانداو بۆ ئه‌وانیش هه‌ر به‌م شێوه‌یه باشه. خودا ئاگای له ئاره‌زوه ڕه‌واو ڕاسته‌قینه‌كانت هه‌یه".
بێمافییهكانى پیاو له‌كوێدایه؟
پیاویش له زۆر لایه‌نه‌وه بێمافه. بیمافیی ده‌ستی ده‌سه‌لاتداره ، دهڕوتێنرێتهوه. به هۆی بارودۆخه كۆمهلایهتیهكهوه زۆربه‌ى كات ئه‌و نان پهیداكهرهو كۆمه‌لێك به‌رپرسیاریتی به‌تایبه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ماڵیشی له‌سه‌ر شانه ، من ئه‌كرێم به‌سه‌رباز ژن ناكرێت ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چه‌ندین خاڵی هاوبه‌ش هه‌ن له نێوان ژن و پیاودا ، وه‌ك چه‌وساندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و ئابوری و كۆمه‌لایه‌تی و كه‌لتوریی ، هه‌ربۆیه خه‌باتی چینه بێمافهكان ده‌بێت خه‌باتێكی هاوبه‌ش بێت. لێره‌دا دیاره چه‌ندین دیارده هه‌ن بێ هۆكارو بێئه‌نجام نیه ، به‌لام تیگه‌یشتن لێیان ڕێگای چاره‌سه‌ره‌كان ڕوون ده‌كاته‌وه. پێویسته بۆ ئه‌م مه‌به‌سته په‌نا ببرێته به‌ر یاسا ناسان ، كۆمه‌ڵناسان و ئابوری‌ناسان و ڕۆشنیران... بۆئه‌وه‌ى به‌رگێكى ئاكادیمیش بكرێته به‌ر لێكۆڵینه‌وه‌كان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست