کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەمریکا باج دەخاتە سەر کاڵای تورکیی

Tuesday, 05/03/2019, 12:16


لە میدیا جیهانیەکان هاتووە کە

 دۆناڵد ترامپی سەڕۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، کە چیتر تورکیا و هیندستان، ناچنە خانەی ئەو وڵاتانەی کە ئابوورییان لە قۆناغی سەرەتا و گەشەسەندنە، کە کاڵا هاوردەکانیان بۆ نێو ئەمریکا باج و گومرگی لەسەر نەبێت.
شایەنی باسە، بەهۆی گرژی پەیوەندیکانی نێوان ئەمریکا و تورکیا، لە ساڵی ڕابروودا ئەمریکا ئەو بڕیارەی دژ بە تورکیا دەرکرد، لە زۆربەی میدیا جیهانیەکان بڵاو بۆیەوە و دەسەڵاتدارانی تورکیای نیگەران کرد. لە چەند بۆنەیەکدا ئەردوغان دژی ئەو بڕیارە لێداوانی توندی دا و خستیە قاڵبی ئەوەی کە ئەمریکا جەنگی ئابووری دژ بە تورکیا هەڵگیرساندوە.
هەنوکە وەک ساڵی ڕابردوو، دووبارە ترامپ لە میدیاکاندا ڕایگەیاند، کە ئیتر وڵاتەکەی ڕێگە نادات کاڵای تورکیی بەبێ باج لە بازارەکانی ئەمریکادا ساغ بکرێتەوە.  زۆڕێک لە چاودێرانی ئابووری و سیاسی لەسەر ئاستی جیهان و تورکیادا پێیان وایە، کە ئەم بڕیارە ساڵی ڕابردوو و ئەمساڵیش تەنیا بۆ دژایەتی  ئەردوغانە.  


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە