کاتێک سیاسەتمەدارێکی کورد دەخەرفێ!
Tuesday, 05/03/2019, 0:32
سیاسەت لە باشووری کوردستان وەک گێچەڵی لێهاتووە! ئەو دوو بنەماڵەیە وەک گونی قۆڕیان بەسەر هاتووە،نایانبڕی لە حەیفانیان دەمری،دەیان بڕی بە ژانان دەمری!بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی بە نانی سەرکۆشی داگیرکار دەژێن. بۆ ماوەیەکی کورت ئێڕان و تورکیە دەستیان لێ بەردەن دەوام ناهێنن. یەکەم پیلانی چەپەڵیان هەڵگیرساندنەوەی شەڕی خۆدڕێن دەبێ. چون سەرکردایەتی هەردووک لا نانی لێ دەخۆن.لە شەڕی ناوخۆیی ساڵانی پێشووشدا هیچکات تاڵەبانی و بارزانی پەیوەندیی خۆیان تێك نەدا، ئەوەی لە سەر رادیوکانیان دەیانگووت شەڕە زێڕینگەرانە بوو ، بۆ چەکداری ساویلکە و خەڵكی ساویلکە. بینینمان چۆن ئاشت بوونەوە قەوارەی ئەو بەشە لە وڵاتیان بە کۆت داکردوکردیانە / فیفتی... فیفتی / ! پاشآن بە ڕیشی خەڵک پێکەنین وجەلال تون بە تون بوو بە سەرۆککۆماری عێڕآقی عەڕەبی وکوڕە بێ موڕآڵكەی مەلامستەفای ساواکیش بوو بە سەرۆکی زۆرە ملێی خاکی سووتاوی ئەو بەشە لە وڵات. باشووری کوردستان ئازاد کراوە، بەڵام رەزگار نەبووە!ئەوە ٢٨ ساڵە خەڵک وەم مەشکە دەژێنن وبۆ خۆیان خەریکی دزوفزین.
" دوکتور مەحمود عوسمانم هەر نەناسی"
لەوڵاتانی خاوەن ئەزموون وخاوەن یاسا کاتێک سیاسەتمەدارێک پیر دەبێ وخانە نشین دەکرێ خەریکی ژیان وخەریکی نووسین وتۆمار کردنی ئەزموونەکانی ژیان خۆیەتی. دوای خانەنشینی بەوجۆرە دەخزمەت وڵات ونەتەوەی خۆیدا دەمێنێتەوە.بەڵام لە لای ئێـە کاتێک سیاسەتمەدارێک پیر دەبێ وتەمەنی بەرەو سەر دەچێ جار جارە دەخەرفێ.لەوەتی مەلامستەفاوبنەماڵەکەی هەن لە بە کوشتدانی کورد ووێرانکردنی خاکی کورد هیچی دیکەیان لە دەست نەهاتووە، ئەوەش لە دەسەڵاتی ٢٨ ساڵەیان.!
دوکتور مەحمود عوسمان دەڵێ: رێککەوتنی پاڕتی ویەکێتی زامنی پاراستنی هەرێمی کوردستانە!؟ئەگەر من ئەو قسەیەبکەم سەدان جنێووقسەی ناسێرینم بۆ دەبێرن.بەڵام ئەو دوکتورە چۆن لە مەلامستەفا زۆر نزیک بووە هەر چی بیڵێ هەر چەپڵەی بۆ لێدەدەن!
من زۆر رێزم بۆی هەیە. ساڵها تیکۆشآوە. ئەوەی ئەو کردوویە بە من نەکراوە.بەڵام هەرچی دەکەم ودەکرێنم تا ئەوڕۆ نەمتوانیوە لە بواری سیاسیە پێناسەیەکی بۆ بکەم. رەنگ گرفت لە من بێ. بەڵام کاتێک ئەو رستەیەم چآو پێکەوت شەرم دایگرتم. واوێدەچی کە ئەو کاک دوکتورە لە خەوێکی گرانی ناو ئەشکەوتی کەهەفدابێ وهەر دەڵێ،تازە لە دایک بووە، نە مەلامەستەفای ناسیوە نە دەسەڵاتی ٢٨ ساڵەی مافیای کورد لە باشووری کوردستان.
لەسیاسەتدا زەمانەتمان نییە. سیاسەت عەقڵی ستڕاتیژیکە کە بە ئان وسات دەگۆردرێ.ساڵان کاکی شووتی فرۆش دەینەڕاندودەیگووت: وەرن شووتیم لێ بکڕن، بە زەمانەت! بە شەرتی چەقۆ!بە شەرتی شیرینیی شووتی. بە رێز عوسمان وادەزانێ سیاسەت شووتیە!دوای ئەو گشتە ساڵانە تازە وەخەبەر هاتووە کە تەنیا لەو بەشە لە وڵات بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی تێدایە وخاک بە ناوی ئەو جووتە تاپۆ کراوە.
لە خۆم دەپرسم: منی بەساڵاچوو، یان گەنجی تازە پێگەیشتوو، یان خەڵكانی جەرگ سووتاوی دەستی ئەو دوو بنەماڵەیە چی لە دوکتور عوسمان فێربن؟تازە دوای تەمەنێک ئەزموون خەڵكی بێبەخت فێر دەکا چەپڵە بۆ ئەو جینایەتکارانە لێ بدەن؟!حەیف بۆ ئەو هەمووە کوێرەوەریە ودەربەدەریەی کە دەگەڵ بنەماڵەی بارزانیت چێژت!من مامۆستا هەژارو جەنابت هەرکامتان بە شێوەیەک وەک مرۆڤێکی رەنجە ڕۆ دەبینم. خۆزە هیچکات ئەو قسەیەت نەکردبایە.
سرنج:سەرچاوەی ئەو خەبەرە سایتی ئاوێنە.
جەعفەر کەریمی
سندووقی: کوردستانپۆست.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست