پیلانەکان لە دژی کۆمەڵگەی کوردی چۆنە، با من پێت بڵێم
Monday, 04/03/2019, 14:21
بە بەرنامە و پلان وپیلان دەزگایەکی باڵادەستی سیاسی + ئابوری + ڕاگەیاندن بەهەموو بەشەکانیەوە بە ستافی کامل و بەپارەیەکی باشەوە، جا تۆ هەر ناوێکی لێ دەنێ ی من کێشەم نیە ، خەریکی پەروەردەکردنی جیلێکە جگە لە ئاوێنە هیچیتر نەبینێ . جگە لە بینین هیچیتر نەخوێنێ . جیلیک مشغوڵکراوە بە وەستا خەیری و خدر بێکەڵاسی و دەیان شتی ترەوە . جیلێک مشغوڵکراوە بە بەرنامەکانی نێت تیڤی و کوردماکس !
دەیان و سەدان پەیج کراوەتەوە بۆبرەودان بەم ڕیتمە هەزەلی و هەمەجیتیە . دەیان کەناڵی ڕاگەیاندنی فول ئێج دی کراوەتەوە بۆ وونکردنی ئەو کەناڵانەی خەریکی ووشیاری سیاسی و عەقڵین ،
بەسەدان دەفتەر دۆلار لە ڤیستیڤاڵاتی جڕت و چەقەنە و هەڵپەڕین سەرف دەکرێ .
تۆ سەیربکە ئێستا بڕۆ گەورەترین و ناودارترین زانای جیهان جا لە هەر بوارێک بێ بیهێنە ئەم وڵاتەی ئێمە کەس بەلایەوە گرینگ نیە و تاقەتی نیە ئەسڵەن هەربزانێ ئەوەچیەو کێیە . بەڵام لە هەمان کات ئەگەر ڕەقاسێکی جەستە فرۆش ، لۆتیەکی غەربی ، دونگ خڕێکی عەرەبی بهێنن و بڵێن لە فلان شوێن نمایش دەکرێ ئیتر وەبەرناکەوێ بەجۆرێ بڵاو دەبێتەوە هەمووکەسێک دەزانێ کە فلان شەخس دێتە ئەم وڵاتەی ئێمەوەو ئیتر سڕەی بلیت کڕین بەبەرناکەوێ . لە زانکۆیەک بڵێ کاکە پڕۆفیسۆرێکی ناودار دێت خوێنکارەکان تاقەتیان نیە بچن نیوسەعاتێک گوێ ی لێبگرن . بەڵام هەر لەهەمان زانکۆ بڵێ کاکە سەعات 12ی نیوەرۆ دەهۆڵ و زووڕنا دەکوترێ ، ئامادەیە تا پێنجی ئێوارە بایدا ئێوارەش لە فیسبوکەی خەریکی عەرزکردنی وینەکان و دەڵێ ئەمڕۆ زانکۆ جەوێکی خۆش !! هەموو ئەوانە بە بەرنامەیەکی وردو سیستماکی بەڕێوەدەبرێن و خەڵکانی شارەزای بۆ دابینکراوە ، هەموو ئەوانەش تەنها لە پێناو یەک ئامانج دەکرێ ئەویش گەلحۆواندنی عەقڵی نوێ و خوێنی نوێیە تا کڵاوی بگرێ و حەقی بەسەرهیچەوە نەبێ بەجۆرێک هێڕو هوڕی دەکا ڕەش و سپی ناناسێتەوە . ئەم ڕیتمە لەو کارەی ئەو دەزگایانە جا تۆ ناوی دەنێ ی دەزگای موخابڕاتی یا ژووری گەمژاندنی گشتی کێشەمان نیە بەجۆرێ کاری کردوە لەبڕی ئاوەدانی کتێبخانەکان ، کافتریاکان جمەی دێ ! لەبڕی زانست لەزانکۆکان و پەیمانگاکان عەرزو پۆزلێدان جمەی دێ ، لەبری ئەوەی جادەی زانست خوازانت بۆ دروست بکەن جادەی نازنازت بۆ دروست دەکەن ! لەبڕی دانیشتن و کۆبوونەوە لە کۆڕی فکری و زانستی خەریکی کۆڕی شعری سقەت و حوبحوبێنن ، جیلێک دروست بووە بە جۆری دەیپەروەردێنن بڵێ ی قازی محمد نایناسێ بڵێ ی دەوڵەتی ماد نازانێ بڵێ ی دیکتاتۆری نازانێ ، بەڵام پێ بڵێ ی ئۆژین نەوزاد و شاباز زەمانی و شێفی کوردماکس و نێت تیڤی و هتد سەدان جار خۆی بۆ دەکا بە قوربانی . جیلێک کە لە بڕی بەهێزکردنی عەقل خەریکی بەهێزکردنی دەمارەکانی لەشیەتی ئێ ناحەقیشی نیە وایانکردووە خەڵک لەش و لار ببینێ عیلاقەی چیە بە عەقڵی کەسەکەوە ! لەبڕی کەسانی داهێنەر و سودبەخش خدر بێکەڵاسی و وەستا خەیری دورست دەکرێن(تەبعەن بەحورمەتی زۆرەوەم بۆ ئەم دووبەڕێزە ) گەلێکی پێوە مشغوڵکراوە .گەلێک کە زۆرینەی گەنجە ،ئێ ئەوانیش ئیشیان بەوەیە گەنجەکە مەست و سڕ بکەن !
تۆ سەیربکە بەیانی زانکۆیەک یا ڕێکخڕاوێک بڵێ فیستیفاڵیکی خۆرووتکردنەوە دەکەین قەسەم بەزاتی خوا خەڵکانێکی زۆر خۆی بۆ ئامادە دەکا ئەگەر بەشداریش نەکا دەچێ تا ئەو خەڵکە بەڕووتی ببینێ !! . بەڵام ئەگەر بڵێ ی ڤیستیڤاڵێکی زانستی بۆ خوێندەوەی کتێب دەکەین هەر تاقەتی نیە گوێ ی لێ بگرێ . کاتێ کەسانێکی زیرەک و بەتوانا لایڤێک بکاتەوە دوو قسەی باش و بەرهەمهێنەرو سود بەخش بکا نابینی 20 تا 30 کەسێک بەدیاریەوە دابنیشن ،بەڵام کاتێ فشەکەرێکی هەزەلی لایڤ دەکاتەوە زیاتر لە 1000کەس گوێ ی بۆ شل کردوە بەدیار هەزەلیەکانیەوە دانیشتووە و پێدەکەنێ و خەریکی وەشاتدنی کۆمێنتی جوێنە. پەیجی وا دروستکراوە تەنها ئیشی ئەوەیە خەڵکی شارەکانی تر بکا بەگژ یەکا ئامانجەکەش بۆ ڕقلێبوونەوەو دواجار سود گەیاندن بە حیزبە .
ببینن مێشکی ئەو خەڵکەیان چۆن دزیوە ، دڵی بە باڵاخانەبەرزەکان خۆشەو وێنەی سێلفی بەدیاریانەوە دەگرێ و دەڵێ وڵات ئاوەدانە ! کەچی خۆی لەژێرهێڵی هەژاریەوە دەژی . دڵێ بە ڕووناکی شەقامەکان خۆشەو ماڵەکەشی تاریکە ! هەموو ئەوانەی ووتم بە بەرنامەو پلان و پیلان دەکرێ تا میللەتێکی ناووشیار بەرهەم بهێنریت و وزە و هێزی عەقڵی جیلی نوێ بلۆک بکەن مشغوڵیان بکەن بە تەکنۆلۆژیای سەردەمەوە بەشێوەیەکی سەقەت بەم جۆرە ئاوازەو ڕیتمەی کەخۆیان دەیانەوێ . وە تاڕادەیەکی زۆریش ئامانجەکەیان پێکاوە و زۆرینەیەکی باشیش کەشکەک سەڵاوات و لە خەوێکی قووڵ دەژی ساڵانی دادێ بەرهەمی ئەو ئامانجەی ئەو دەزگاو کەسانە زۆر بەجوانی دەدوورینەوە کە من پێم وایە لەئێستادا زۆر بەڕڕوونی بەدیارکەوتووە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست