کاتێک قەڵەم ملی شۆڕ دەکات، نووسەرەکەی شەرەفی نامێنێت
Sunday, 03/03/2019, 21:50
بەرپرسی پارتەکانی باشوور بە بیانوی کۆڕی ئەدەبیی و کەلتوریی و چالاکییەکانی دیکەوە، ئافرەتی لەشفرۆش لە دەرەوەی هەرێم بانگێشتن دەکەن.
----------------------
بنەماڵەی بارزانی بۆ رزگارکردنی خۆیان تەنیا هەر پەنایان نەبردۆتە داگیرکار، تەنیا هەر خەیانەتی نەتەوەییان لە سەر نەتەوەی کورد جێ بە چێ نەکردوە، ئەو بنەماڵەیە لە سەر، سەروەت و سامانی کورد تاکی کوردیشیان بەرەو هەڵدێرو نەمان بردوە . داربەستی کۆمەڵگایان تووشی وێرانی وداڕمان کردوە .
هەر نووسەریان شاعیری هەست لەرزۆک کە لەو بنەماڵەیە نزیک بۆتەوە ئیدی ئەوەی کە لە بیری نەمابێ نەتەوەکەی بووە و هزری سەربەخۆیی لە پێنووس و گووتاردا . وەک قوربانیەکی لێدێ کە ڕێز لە جەللادی خۆی بگرێ . تاکی خاوەن هەستی کورد سەرمایەی نەتەوەیی کوردە کە دەبێ خۆی بۆ پاراستنی دۆزی کورد و خاکی نیشتمان ئامادە دەکا . شاعیر یان رووناکبیری کورد هەرکات خۆی رادەستی دەسەڵاتی هەیی کرد ئیدی پێنووسەکەی لە چوار چێوەی شێعر و ئەدەب وگووتاری رەخنەگرانەی نیشتمانی دەردەچێ .
دەردی گرانی ئەو زامەی کە شاعیری کورد لە جەستەی ئەو خاکە بریندارەی داوە ئەوەیە کە بۆتە داردەستی دەسەڵاتێک کە بە زەبری چەک و چەکداریی بێ ویژدان خۆی بە سەر خاکی وڵاتدا دادەسەپاندوە . پێنووسێک کە بووە ئامرازی دەستی خێڵ و عەشیرەگەریی، ئەو پێنووسە نەبوونی لە بوونی بە نرخترە . لە رۆژهەڵاتی کوردستان گەرای بنەماڵەت بارزانی وەک فرێزوو بە دەست و خامەی هیندێک زڕە شاعیر و نووسەر و رووناکبیر خەریکە ئەو بەشە لە دیرۆکی کورد ناحەز و نالەبار دەکا، پێنووس بە دەستی کوردە کە زەلیل و ئەستۆ کەج و داماوە بۆ بڕیک پارە بۆ بژیوی ژیانی خۆیان .
تا ئێرە ئەو قسانەی سەروو قسەی دڵی خۆم بوو، بەڵام گووتاری خوارووی ئەو بابەتە قسەی من نییە، دەقی رووداوەکان چۆن بوون وەک خۆی دەیگێڕمەوە . دەڵێـم: ئەرکی شاعیرێ کورد ئەوەیە، ئەوەی لە شێعرەکانیدا ئاماژەی پێدەکا، بۆ خۆی باوەڕی پێی هەیە، ئایا دەزانێ بۆتە کویلە؟ یان خۆی گێل دەکا؟چەند ناخۆشە مرۆڤێک خۆی ئاوا پێناسە بکا! مرۆڤی خاوەن هەست دەتوانێ خۆی فریو بدا و دوژمنیش فریو بدا، بەڵام ئەگەر نەتەوەکەی فریو بدا دەبێ کام پێناسەی بۆ بکرێ؟خایین؟ درۆزن، تاوانبار . . . ؟
ناوی خوازیاری ، ئاسۆی ، بۆ خۆی هەڵبژاردوە
لە رۆژهەڵاتی کوردستان، لە شاری بۆکان دەژی . مامۆستایەکی خانەنشینە . بە خۆی دەڵێ شاعیر، هەر جارێکیش کە سوێند دەخوا، بە گۆڕی ئیدریسی هەر دەم مردوو !چاوی لە دەستی پیاوەکانی بنەماڵەی بارزانییە جارجارە بڕە پارەیەکی دەدەست نێن تا لە شاری بۆکان لایەنگر بۆ چەتەکانی بنەماڵەی بارزانی زیاد بکات . پێیەکی لە بۆکانە و پێیەکیشی لە شاری هەولێرە . ! کاری بە سات و سەودای بارزانییەکان نییە کە بە سامان و خاکی باشووری کوردستانی دەکەن . قیادە مووەقەتیشی لە بیر خۆی بردۆتەوە . کە چییان بە سەر حیزبەکان و سەرهەڵدانی رۆژهەڵاتی کوردستان هێناوە!
ئەم کەسە ناوی ئاسۆیە دەبوایە لە ئاسۆی روانیبایە بەڵام تەنیا نیو گەز پێش خۆی دەبینێ! بە خۆشی دەڵێ: شاعیر! ئەم دیاردەیە دەتوانین ناو بنێن گەووادی ئەدەبی.
گەووادی ئەدەبی!
ئێمە سازبوین، کە بەرەو شاری سلێمانی وەڕێ کەوین . قەراربوو لە کۆنگرەی ئەدەبی باباتاهیری هەمەدانی بەشدار بین . چون بانگهێشتن کرابوین . لە سەر سنوری شاری مەریوان کاک ئاسۆم بینی . دواتر چەند ژنێکی دیکەش کە بە پاس هاتبوون!ژنێکیانم دەناسی و لێم پرسی:
- چۆنە ئێوەش هاتوون بۆ کۆنگرەی ئەدەبی باباتاهیر؟ زۆرم پێ سەیر بوو! چون هیچکام لەو ژنانە نە نووسەر بوون نە شاعێر! نە کەسایەتی ئەدەبی و فەرهەنگی!
- گووتیان ئیمەش بانگهێشتن کراوین!
ئەوان بە پاس ڕۆیشتن . من و ئاسۆ ی بۆکانیش بە سەیارەیەکی دیکە . کە گەیشتینە شاری سلێمانی چووینە هۆتێلێک . دەگەڵ بەرپرسان و مەسئولی کۆنگرە لە نزیک یەکتری لە ناو هۆتیلەکە! لەو هۆتێلەدا ژووریان گرتبوو ، پێکەوە دەگەڵ ئەو ژنانەی کە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە دەگەڵ ئێمە هاتبوون!
لە ژووری هۆتێلەکە هەر فڵق و هۆڕ و تریقە تریقیان دەهات .
من زۆر تێکچووم وپەرۆش بوم! بە کاک ئاسۆم گووت:
دەزانی ئێمە گەووادی ئەدەبین! دەنا ئەو ژنانە چۆن هاتوون؟
ئەو ژنانەیان بۆ بەرپرسانی باڵای یەکێتی نیشتمانی هێناون! هەر جارێک تاقمێک ژن لە رۆژهەڵاتی کوردستان دێنن بۆ خۆیان!
وتم ، کاک ئاسۆ و من لە سەر ئەو کارە دزێوە بابەتێك دەنووسم تۆش ئیمزای بکە . ئاخر هەر من و تۆ لێرە پیاوبووین کە وتارمان هەبووە، ژنەکان هێج شێعر و وتاریان نەبووە!
ئاسۆ جوابی دامەوە و گووتی:کاک (. . . ) لێمگەڕێ من (نیازم بەو تۆزە دینارە هەیە مەردی خودای بە لێمان تێک مەدە. ئەو ژنانەش لە هەر کوێ بن حیزیگەریی خۆیان دەکەن، بە ئێمە چی!
ئیدی لە مەو بە دوا قەت نە چوومە باشووری کوردستان . بەڵام کاک ئاسۆی خەڵكی بۆکان پێیەکی لە بۆکانە و پێیەکیشی لە شاری هەولێرە!!
ئەو بەشە لە وڵات بەرەو کوێ دەچێ؟
لە باشووری وڵات ژیان واتای راستەقینەی خۆی لە دەست داوە . لە سەر خاکێک کە هونەر و ئەدەب و زانکۆ و مرۆڤ ، بوونە دەسکەللای خێل و بنەماڵە ئەو وڵاتە بەرەو نەمان هەنگاو دەنێ! سەردەمی حیزبی بەعس زیندان و فیشەک بۆ کوشتنی مرۆڤی ئازادیخواز وەگەڕ دەخرا، سەردەمی دەسەڵاتدارانی کورد زیندان و چەک بۆ وێڕانکردنی پێنووس و فکروڕامان و مرۆڤایەتی وەگەڕخراوە .
بە بیانووی بەڕێوە بردنی رێوڕەسمی ئەدەبی و گرتنی سمیناری رەنگاورەنگ و بانگهێشتنی مامۆستا و شاعیر و رووناکبیری کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان، ژنانی لەشفرۆشیش بوونەتە بازرگانی جەستە خۆیان بۆ بەرپرسانی بێ ویژدان لە باشووری کوردستان!
ئایا ئاواتەکانی گەلی کورد لە دوای رووخانی سەددام و حیزبی بەعس، ئەوە بوو؟ شاعیری ماڵوێران و دەست تەنگ بۆ بژیوی رۆژانەی مل بۆ چەند دینارێک خواردەکاتەوە و دەڵێ: ئەو ژنانە لە هەر کوێ بن حیزیگەریی خۆیان دەکەن، با نان ودۆی ئێمە نەبڕدرێ!ئاوا بناغەی دەوڵەتی کوردیی دادەمەزرێنن!؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست