لە رۆژانەی فەیسبوکەکەمەوە
Thursday, 28/02/2019, 1:04
پارتی سوێندی به گۆڕی بارزانی خوارد، كه چیتر ده‌رگای په‌رله‌مان دانه‌خات، دەڵێت ئیتر ترسمان نەماوە، پێویستمان بەوە نەماوە کە رێگا لە ئەندام پەرلەمانەکان بگرین، نە پێویستیشمان بەوەیە لە ناو پەرلەماندا پەلاماری کەس بدەین، هەرچەندە ئێمە لە هەندێک کەسمان هەڵداوە، دوایی بووە بە پیاومان، ئەوەتا عەلی حەمە ساڵع کە تێمان هەڵدا، ئیستاش گوپە ئاوساوەکەی نەنیشتۆتەوە، یەکسەر لە ژێرەوە کردمان بە پارتیی، کورد دەڵێت شەق دەزانێت قوناغ لە کوێیە! ئێمە رێگای دیگەڵەمان پێناساندن، لەودیوەوە هاورایان دەکرد، ناماقوڵمان کرد، کاک مەسعود نەخوێنەوار نییە، کاک نێچیر نەزان نییە، تۆبە هینمان خوارد، وتیان دوای ئەوە نەزان و نەخوێندەوارەکە وتیان کەوایە،کاک یوسف مادام وایە وەرە ئێمە داوەتی هینت دەکەین و لەبەر چاوی خۆمان بیخۆ... ئەوەتا هەڤاڵ ئەبوبەکر و یوسف و مستەفای سەید قادر نەک ئەوەیان خوارد، لەگەڵیدا سوێندی شەرەفیشیان خوارد، کە چیدی خیانەت لە رێبازەکەی مەلا مستەفا نەکەن، دەڵێن ماوەیەکیشە کاک حەمە تۆفیقیش فێری دارجگەرە بووە، دەڵیت ئەمە حیکمەتێکی تێدایە.
ده‌نگۆی ئەوەش هه‌یه كاردانه‌وه‌ی یهكێیهتیش ئه‌وه بێت له‌گه‌ڵ به‌غدا ڕێك بكه‌وێ و حكومه‌تی هه‌رێم ته‌ڵاق بدات، تا ئیستا لەو سێ بەردە، بەردێکی داوە بە حکومەتی هەرێم، هه‌رچه‌ند ئه‌وه‌نده غیره‌ته‌یان نیه ده‌مێكه خۆیان لە ژێرەوە کردووە به پاشكۆیه‌تی پارتیی، بەڵام گۆڕان باشتر تەسلیم بووە و دەڵیت من بووم بە خاوەن ماڵ و شوم بە پارتیی کردووە، ئیستا خەڵکی لەوەدا تیا ماوە، نازانێت کێ سێ بە سێ ئەویتر تەڵاق دەدات و کێ نێرە و کێ مێ!؟ گرفتێکی دیکەش هەیە، کە یەکێتیی نازانێت جیازییەکەی گۆڕان و ماڵ و حاڵی گۆڕانی تازەبووک چۆک بەڕی بکات، لێ گه‌ر كارێكی له‌و شێوه‌یه بكات، ده‌بێ چه‌ن زیلێكی عه‌سكه‌ریش بۆ گواستنه‌وه‌ی كه‌ل و په‌لی گرده‌كه ئاماده بكات. پارتیش حه‌تمه‌ن رایان ناگرێت، ده‌بێت خه‌ریكی چادر هه‌ڵدان بن لە لای بازگه‌كانی دیگه‌ڵه و پردێ..
كورد ده‌ڵێ خوا خراپتر نه‌كات.
هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان كراوه‌ن له‌به‌رده‌م سه رو سه‌ودای ئه‌م حیزب و حیزبوكانەدا
-----------------------
په‌یامێك بۆ شاسوار و هه‌وادارانی..
تاكوو ئێستاش شێروان شێروانی له زیندانه ڕه‌شه‌كه‌ی پارتی و پاراستن دایه،
كه‌چی شاسواری نه‌وه‌ی نوێ له سایتێك به‌ناوی (رۆژنامه) په‌لاماری ئه‌و مرۆڤه ئازا و ئازادیخوازه ئه‌دات. من بەڵگەم دەستکەوتووە کە تێچوونی ئەو سایتە و یارمەتیی مادیی لەلایەن شاسوارەوە جێبەجێ کراوە، پێم سەیرە ئەم شاسوارە، کە خاوه‌نی كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تیه، زۆر به ئاسانی ئەگەر هه‌رچی بیه‌وێت ده‌توانی بیڵێت، خۆی وه‌ك فریاد ره‌س و گاندی نمایش ده‌كات له‌سه‌ر شاشه‌كه‌ی، كه‌چی وەکو کەسێکی شەلاتیی و چەورە خۆی نمایش دەکات، موراهیقانە پەیج و ئەکاوەنت و سایتیی شاراوەی داناوە، و لە ژێرەوە پەلاماری نەیار و خەڵکی شەریف و خاوەن هەڵوێست دەدات، نازانێت ئەگەر ئەویش لە بەرهەم ساڵح و گۆڕان و حیزبۆکەکانی دیکەی زیاتر پێ ناکرێت، تەنیا ئەوە نەبێت بۆ ماوەیەک خەڵکی سەرقاڵ دەکات بەخۆیەوە، تا دەستی ئەمیش دەکەوێتە روو، ئەو دەستەی کە هەزاران دزی و بێ‌نامووسی پێکردووە، دەستی خەڵکی بڕیوە، کەچی ده‌یان سایت و په‌یجی به‌دناوی كردۆته‌وه، په‌لاماری ئه‌م و ئه‌و ئه‌دات.
سه‌یره‌كه له‌وه دایه باس له دادگایی سه‌رانی ده‌سه‌ڵات ده‌كات، له‌كاتێكدا خۆی بازرگانێكی دروستكراوەی ده‌ستی ئه‌م دزو تاڵانچیانهیە، بۆیە قسەی گەرم دەکات و پەلاماریان دەدات، چونکە قسە و پەلاماردانەکانی رێگاپێدراوە و ده‌سه‌ڵات یارمەتی دەدات، دەنا کێ بڕوادەکات ئەگەر خۆیان رێگای پێنەدەن ئەم هەموو هێرشە بکات و هیچی لێنەکەن!؟ ئەگەر لە پاشەڕۆژدا دادگای گەل دروست ببێت، دەبێت شاسواریش یەکێک بێت لەو بازرگانە دز و خائینانەی کە دەسەڵات دروستی کردووە، ئەویش دادگایی بکرێت، نەک خۆی بخاتە دەرەوەی تاوانبارەکان، ساسوار لە دەرەوەی ئەوان نییە!
دەبێت سەرەتا لە شاسواریش بپرسرێت:
من این لك هذا؟
-------------------------
ده‌بێت به‌مزمانه قسه له‌گه‌ڵ خیانه‌تكاران بكرێت.
جه‌نابی مه‌رجه‌ع!
به‌جێی ئه‌وه‌ی دوای ریفراندۆمه ئابڕوبهرهكهت سه‌ری خۆت هه‌ڵگرتبا!
كه‌چی دێیت،
وه‌ك مه‌رجه‌ع خۆت ده‌نوێنێ.
له‌راستیدا مه‌رجه‌ع و سه‌رچاوه‌ی زوربه‌ی زۆری كێشه‌و نه‌هامه‌تیه‌كی كوردی.
كاتێك دوا مۆڵگه‌ی داعش ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا..
بینیت ؟ یاخود بیستت ئه‌ی بێشه‌ره‌ف كه‌چ مهرگهساتێكت خوڵقاندوه و چیت به‌سه‌ر ژن و كچ و منداڵانی شنگال و ده‌ورو به‌ری هێناوه.
بیهێنه به‌رچاوی خۆت یه‌كێك له كچه‌كانت، یان كه‌سه نزیكه‌كانت بكه‌وێته ده‌ست داعش و به‌به‌ر چاوی خۆیه‌وه باوك و براو هاوسه‌ری بكوژن و خۆشی به‌زۆر له‌گه‌ڵی بخه‌ون و منداڵی لێبخهنهوه..
ده‌زانی چه‌ند قورسه هه‌ی ملهوڕ..
خیانه‌ت كردن زۆر ئاسانه بۆتان،چونكه ئێوه هه‌ر له ئه‌زه‌له‌وه بۆ ئه‌وه دروست بوون.
ده‌بێ باش بزانن كه‌باجی خیانه‌تیش زۆر له‌وه قورستره كه بیری لێده‌كه‌نه‌وه.
با ئێستا حزب گه‌لێكی سێبه‌رو ئۆردویهك له كۆیله‌و مه‌سینه هه‌ڵگری نوسه‌رو كاوێژكارت له ده‌ور بێت..
ئه‌وانه هیچیان دادتان ناده‌ن، بینیت له شیلادزێ كه‌مێكی مابوو..
توڕه‌یی بگاته باره‌گاو مۆڵگهكانتان له پیرمام.
زۆركه‌س رێگای پیرمامیان تاقی كرده‌وه، بۆ پۆست،پاره، دانووسان،بۆ كڕنوش بردن.
زۆر كه‌س به بێ پاسه‌وان و هه‌ندێكیش به ئۆردویهك پاسه‌وان هاتن.
به‌ڵام هێشتا ئه‌و میوانه ره‌زا قورسانه نه‌هاتوون كه ئێوه لێیان ده‌ترسن.
ده‌زانی چه‌ند ئاسانه..
وه‌ك ئاگرێك به‌رده‌یته پوشی هاوینه.
ئێوه له پوشیش سوكترن له‌به‌رده‌م داگیركه‌ر ان.
رۆژی لێپرسینه‌وه هه‌ردێت..دواش بكه‌وێ.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست