کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شەڕی نێوان باڵی مەسرور و نێچیر گەرم بووە

Wednesday, 27/02/2019, 14:29


روژی 6 / 2 / 2019 لە شاری هەولێر کۆبونەوەیەک بۆ چەندین کادیری پیشکەوتوی پارتی سازکرا، تەوەری کۆبونەوەکە باسکردنی پەیوەندیی نێوان پەیوەندی حکومەت و حیزب بوو، کە کۆڕگیران بریتیی بوو لە ئەندامی سەرکردایەتی پارتی ئاراسی حەسوی میرخان راویژکاری نیجیرڤان بارزانی، هەروەها دلشاد شەهاب و ئاراز قادر خۆشناو لەهولی دراسات.
لەو کۆبوونەوەیەدا کۆمەڵێک لە نووسەر و رۆژنامەنووسی خۆفرۆش و بێشەرمیش ئامادەبوون، مەهاباد قەرەداغی یەکێک بوو لە ئامادەبووانی کۆڕەکە، دوایی دێمە سەر ئەمەش کە مەبەست لە ناوهێنانی مەهاباد چییە.
لێرەدا دەمەوێت هەندێک زانیاریی لەسەر رەوشی کۆبوونەوەکە باس بکەم، کە تا ئیستا دزەیان بۆ میدیاکان نەکردووە، ئەویش رەوشی ناو کۆبوونەوەکە بوو کرد، مەهاباد قەردەداغی بەشێک لەو رووداوەی لە دەرەوە باسکرد، ئەوەندەی پێویستیش بێت ئێمەش هەندێک لەو زانیارییانە بۆ خوێنەرە بەڕێزەکانی کوردستانپۆست دەگێڕینەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا گرژیی و پێکدادان و پەلاماردان لە نێوان باڵی مەسرور و نێچیرەڤان روویان دا. مەهاباد قەرەداغی، کە ئیستا لەپاڵ کۆمەڵێک چالاکی سیاسیی و حیزبی و ئەدەبی، خەریکی بۆکسین و کاراتێشە، دوایی یەکێک لە ئامادەبووان بە گاڵتەپێکردنەوە، وتی مەهاباد خان سەر بە باڵی نێچیرە، بۆیە مەهاباد خەریکی کاراتییە چونکە بە (پێکەنینەوە) خۆی ئامادەکردووە ئەگەر مەترسییەکە بگاتە سەر مەهابادیش ئیتر ئەم بە کاراتێ پەلاماری لایەنگرانی مەسرور دەدا!
-------------------
لەسەر رەوشی کۆبوونەوەکە، ئەوە دەردەکەوێت، کەوا خەریکە پارتیش وەکو یەکێتیی لیدێت شەڕی باڵ باڵێنی تێدا بەهێز دەبێت.
بێینەوە سەر کۆبوونەوەکە، دوای کۆتایی هاتنی بوار بە کادیرەکان درا، کە ئەوەی پرسیاری هەیە، یان دەیەوێت گفتوگو بکات با دەست بەرزبکاتەوە لەنیو ئامادەبواندا نووسەر و کادیری پیشکەوتوی پارتی ئەبوبەکر حەسەن هەلسا ووتی ئیوە چی باس دەکەن، ئەو حکومەتەی هەیە هەمووی دز و مافیایە بۆ ئەو دزانە ئاگایان لەکادیری پارتی ماوە تا ئاوڕ لە خەلک بدەنەوە ،
ئیتر دلشاد شەهاب پرسیار لە ئەبوبەکر حەسەن دەکات و دەلیت تۆ دەزانی ئەو حکومەتە نێچیرڤان بارزانی سەروکی حکومەتە؟
لە وەڵامدا ئەبوبەکر دەڵێت: باش دەزانم کیشەکە لەوەدایە نێجیرڤان کەسیکی مافیا و نەوت دزە. لەگەل گوتنی ئەو قسانە هەریەکە لە (ئاراس حەسو میرخان) و (ئاراس قادر خۆشناو) کە سەر بەبالی نیچیرن، بەناو هەردووکیان خاوەنی دکتوران، دەستیان کرد بە هیرشکردنە سەر (ئەبوبەکر حەسەن)، تا لێی بدەن و دەبیتە شەڕ و پاڵ پێوەنان بە یەکتر، بەڵام کادیرەکانی تر بوار نادەن شەرەکە گەورە بێت بۆیە ئەبوبەکر، لە ژوورەوە دەردەکەنە دەرەوە .
بەپێی بەدواچوونەکانی ئیمە ئەبوبەکر حەسەن کادیریکی پاراستنە و بە بڕیاری مەسرور بارزانی ئەو کارەی کردووە، چونکە قسەپێ گوتن بەکادیر و بەرپرسانی تری پارتی تا رادەیەکی زۆر بە بێ لێپێچینەوە دەڕوات، بەڵام کار بگاتە ئەو ئاستەی کە بەو شیوەیە پەلاماری کەسێکی بنەماڵەی بارزانی بکرێت ئەمە ئاستەمە، بەتایبەتی لەکۆبونەویەکی حیزبی کراوەدا بە کەسایەتیەکی وەکو نێچیر بارزانی، ئەمە مەحالە ، ئەگەر بێ دەست لە پشدانی مەسرور بارزانی نەبێت، کەس ناوێرێت قسەی ئاوا بە نێچیر بڵێت.
بۆ زانیاریی هەموو لایەکتیان دەمەوێت ئەوەش ئاشکرا بکەم، کە قسەکانی ئەبوبەکر حەسەن، هاوکاتە بەو قسانەی شاسوار عەبدولواحید، کە هەردووکیان لە دوو کەناڵی جیاوازەوە هێرشی توندیان کردۆتە سەر دەسەڵات. 
شایەنی باسە ئەگەرچی دوای دوو روژ لەو کوبونەوەیە بەناو لیژنەیەک دروستکرا بۆ سزادانی ئەبوبەکر حەسەن بەلام تا ئیستا کەس نەیتوانیوە لەگوڵ کالتری پێ بلێ، تەنانەت ئیستا ئەبوبەکر حەسەن لەشارو شاروجکەکان کورو سیمناریش سازدەکا وەک ئەوەی لەجەند روژی رابردودا  لەدهۆک کوری سازکردوە کەبەشیک لەکۆرەکانی کەدەیکا  بۆکادیرانی پارتیە و هەندیکیشی بۆخەلکە، وە ئەو بەردەوامە لەرەخنەگرتن لەحکومەتی هەریم و نیچیرڤان بارزانی بێ ئەوەی کەس بوێرێ قسەیەکی پێ بلێ؟ 
شایەنی باسە هەر ماوەیەک لەمەوبەر کاروان موحەمەد سابیریش کەراوێژکارێکی مەسرور بارزانیە پۆستیکی کرد کەروژی دادگایی گەندەلکارو مافیاکان زۆر نزیکە بەهۆی وەرگرتنی پۆستی سەروکی حکومەت لەلایەن مەسرور بارزانیەوە کەئەو پۆستەش بالی نیجیری زۆرتورەکردوە چونکە هەموو لایەک دەزانن کەئەوە لەگەل نێجیرو تاقمەکەیتی . ئەمە جگە لەحەمکۆ و فەرهاد پیربال کەئەوانیش بەئارەزوی خۆیان قسە بە حکومەت و نیجر دەلین .
شەعبان عەلی شەعبانیش کەماوەیەک لەمەوبەر لەترسی مەسرور بارزانی هەلاتە ئەمریکا ، لەم جەند روژەی دوایدا لەرقی مەسروردا رەوانی برای نیچیر هیناویەتەوە و پەیمانیان پیداوە پۆوستیکی گرنگی لەسەروکایەتی هەرێم پیبدەن لەپای دەرکردنی لەئەندام پەرلەمانیتی لەلایەن بالی مەسرورەوە.
 
وە ئەگەر پێشوو بالی مەسرور لە ریگای روژنامە و گوڤارە سیبەرەکانیان هیرشیان دەبردە سەر بالی نیچیر ئیستا بەبەرنامە و بەرفراوانتر لەروژنامە و پەیج و مالپەرە سیبەرەکان دەرجونە لەهەموو کۆرو کوبونەوە حزبیەکان بالی مەسرو ر هیرش دەکەنە سەر حکومەت و نیچیرڤان بارزانی و بەگەندەل و مافیا ئاماژەی پیدەکەن.
 ماوەیەک لەمەوبەریش هونەر عومەرکەبەرپرسیکی گورانە لەشەقلاوە و دووسال لەمەوبەر لەترسی پاراستن هەلاتە رانیە لەیەکەم کۆبونەوەی گوران و پارتیدا وەفدی گوران داوایان لەپارتی کردبوو کەبواربدەن کادیرەکانیان بگەرینەوە مالەکانیان، یەکیک لەمانەش ئەو هونەر عومەر کۆرییە و نیچیرڤان بارزانی و فازل موتنی دەلین باهەمویان بینەوە کەس ناتوانیت لەمەبەدواوە قسەیان لەگەل بکا بەلام هەربەگەرانەوەی هونەر بۆشەوەکەی مەفرەزەیەکی پاراستن دەجنە سەرمالیان و بەریکەوت لەمال نابیت، ئەو بەرپرسەی گورانیش تەلەفون بۆ فازل دەکا دەلیت ئیوەنەتان گوت کەکەس دەستت لینادا و تەلەفونی خۆت پیدام ئەگەر یەکیک قسەی لەگەل کردی ئەوا من ئاگاداربکەوە ، ئەوا هاتونەتە سەرم چیبکەم فازل ، دوای روژیک پەیوەندی بە جەلال جەوهەر دەکات دەڵێت پێی بلێن با ماوەیەک خۆی بشارتەوە تا پاراستن و مەسرور هێمن دەبنەوە.

 تەنزی مزر
مەهاباد قەرەداغی (باڵی گەرمی نێچیر) لە خۆئامادەکردندا بۆ شەڕ دژی باڵی مەسرور

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە