ئەو کورتە ڤیدۆیە دەگەڵ ئەو وێنەیە واتای زۆر دەگەیەنێت
Tuesday, 26/02/2019, 12:18
لەو گووتارەدا مەبەستم پێداهەڵاگووتن بە کۆماری ئیسلامی نییە.یەکێک لە هۆیەکانی کە تا ئەوڕۆکە کورد نەگەیشتۆتە ئامانجەکانی ئەوە بووە کە کاتێک تووشی شکست بووە وای زانیوە سەتالە سەت ١٠٠% خەتای دوژمنە! ئەوەی کە خۆمان لێ دزیوەتەوە و چاومان لێ قووچاندوە و پشت گوێمان داوە نەزانی وبێ سیاسەتیی تاقمێک حیزبی کوردی وتاقمێک سەرکردەی گوێ لە مستی داگیرکار بووە!
کۆمەڵگای ناهوشیار و نەتەوەی دوور نەناس درنگ دەگاتە مەبەستەکانی.دروشم و قسەی زل و بێ واتا و کەمتەرخەمیی چین و توێژی بە رواڵەت رووناکبیر و پێشهەنگی چارەسەریی ئەگەر نەیتوانی کاریگەریی لە رووداوەکان هەبێ، ئەو دەسەڵاتەی لێ بەرهەم دێ کە ٢٨ ساڵە لە باشووری کوردستان بە چەک و پارەی دزیەتی وەک دۆلپا کەوتۆتە سەر شانی خەڵک و بە هیچ شێوەیەک دانابەزێ!
ئەگەر کارنامەی کۆماری ئیسلامی لە ٤٠ ساڵی رابوردوودا لە رۆژهەڵاتی کوردستان هەڵسەنگێنین لە کێشەی کورد لەو بەشە لە وڵات دەتوانین نمرەی /سیفری / بۆ دابنێن. ئەگەر کارنامەی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان ( دێمۆکڕاتەکان و کۆمەڵەکان) هەڵسەنگێنین دەبێ بۆ ئەوانیش نمرەی / سیفر / دابنێن. بۆیە هەردووک لا لە یەک تەوەردا و خاڵدا دەگەنە یەکتر. یانی هیچیان بۆ کورد نەکردووە. ئەگەر کارنامەی دەسەڵاتی جووت بنەماڵەی باشووری کوردستان هەڵسەنگێنین دەبێ نمرە ژێر خاڵی /سیفریان / بۆ دابنێن! چان لە دزی و ڕاو و ڕووت هیچی دیکەیان لە دەست نەهاتووە!
کۆماری ئیسلامی هەر چی بە سەر کورد بێنێ بە مافی خۆی دەزانێ، مرۆڤی ئاقڵ قەت گلەیی و رەخنە لە داگیرکاری خۆی ناگرێ، بەڵكو دەگەڵی دەجەنگێ. پرسیار ئەوەیە ئەگەر رەخنە لە حیزبەکانی کەمپنشینی رۆژهەڵاتی کوردستان و رەخنە لە دەسەڵاتی ٢٨ ساڵەی ئەو دوو بنەماڵەیە بگیرێ ،بەڵام جواب نەدەنەوە چارە چییە؟بێ بەختی لێرەوە دەست پێ دەکا.
ئەو ژێرخانە ئابووریەی کە لە باشووری کوردستان هەیە لە هیچکام لە وڵاتانی ئیسکاندیناوی بوونی نییە. بڕۆن چاو لێبکەن لە ژیانی وڵاتانی ئیسکاندیناوی و لە ژیانی خەڵکی باشووری کوردستان؟!
" ڕۆژی زمانی دایکیی|
سەرەتای بابەتەکە رستەیەکم نووسیوە، پێویستە دووپاتی کەمەوە.ئەویش ئەوەیە: من مەبەستم پێداهەڵاگووتن بە کۆماری ئیسلامی نییە و پاکانە بۆ ٤٠ ساڵ دەسەڵاتی مەلاکان لە ئاست کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان ناکەم. بەڵام ئەوەی کە بە چاو دەیبینم وشڕۆڤەی لە سەر دەکەم ناتوانم خۆی لێ بدزمەوە. دەسەڵاتدارانی تاران دۆستی نەتەوەکەمان نین.ئەگەر ڕێگا بە هەناسەکێشانیشمان نەدەن بە مافی خۆیانی دەزانن.
ئەدی بۆ دەسەڵاتی ٢٨ ساڵەی بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی چۆن بیردەکەیەوە؟ خۆ ئەو جووت بنەماڵەیە خۆیان بە رزگاریدەری کورد دەزانن! هەر تاکێکی کوردیش ئەو مافەی هەیە کە رەخنەیان لێبگرێ و تەنانەت بە زمانی زبریش بیاندوێنێ.
هەموو ساڵێك رۆژی ٢١ی مانگی دوو وەک ساڵوەگەڕێ زمانی دایکی لە هەموو جیهاندا دەست نیشان کراوە. ئەورۆژە بۆ خۆی خاوەنی مێژوویەکەمن لێرەدا باسی ناکەم.هەر نەتەوەیەک ئەو مافەی هەیە لەو رۆژەدا رێز لە زمانی دایکیی خۆی بگرێ و بەهەر شێوەیەک کە بۆ دەڕەخسێ زمانی دایکیی خۆی بەر بنرخێنێ.ئەو مافە بە کوردیش دراوە لەو رۆژەدا بە شێوەیەکی گونجاو بە پۆشینی جلوبەرگی نەتەوەیی پیرۆزبایی لە هاووڵاتیانی خۆی بکا کۆڕ و کۆبوونەوەی ئەدەبی وشیعری و سمینارو... بەڕێوە بەرێ.
باشووری کوردستان رزگارکراوە، بەڵام ئازاد نەبووە.! زەبروزەنگی ٢٨ ساڵەی چەتەدەسەڵاتی ئەو دوو بنەماڵەیە نە تەنیا ژێرخانی ئابووری ئەو بەشە لە خاکی کوردیان بە تاراج بردوە، زمان و مێدیا و چاپەمەنی و کتێب و ڕینووس و رێزمانی ئەو خاکەشیان بەرەو نەمان هەڵکێشاوە!
لە چەند رۆژی رابوردوولە شاری / بانە / ی رۆژهەڵاتی کوردستان مراسیمی ریزگرتن لە رۆژی زمانی دایکی ( زمانی کوردی ) بەڕێوەئەو ڕێوڕەسمە لە ژێر دەسەڵاتی ٤٠ ساڵەی مەلاکان لە ئێڕان هاتە بیرهێنان.کەسانی فیداکار وخۆنەویست و تێكۆشەرودڵسۆز بە زمانی کوردی بە بێ ئەوەی ئیزن لە کۆماری ئیسلامی وەربگرن ، بۆ خۆیان لە سەر ئەرک و فیداکاریی خۆیان جوانترین رۆژیان بۆ زمانی دایکی تۆمار کرد.
لەکورتە ویدئۆیەدا بە وردی سرنجی بدەنێ کە چۆن خەڵکی تامەزرۆونیشتمان پەروەر بە ژن و پیاو و چوک و مەزن بەشداریان لەو رۆژەدا کردوە.ساڵۆنی مراسیمەکە لێواولێوە لە بەشداربوانی ئاشقانی زمانی کوردی.ستافی کورد پەروەریی ئەو ڕێوڕەسمە بە بێ وەرگرتنی پارە لە بەشداربوان نیشانیان داوە کە چۆن رێز لە نیشتمان و ڕێز لە هەنگوین زمانی کوردی بگێرێ لەو رۆژەدا.
هاوکات سەرنجی ئەم وێنەیەش بدەن کە لە شاری سلێمانی لە ساڵؤنێکدا قەرارە ریز لە رۆژی زمانی دایکی و زمانی کوردی بگێرێ!
بە وردی چاولە بەشداربوانی ئەو ساڵؤنە بکەن کە سەرجەم ٦٠ کەس نابن چاوی لە بەشدار بوانی ئەو ڕێورەسمە لەو کورتە و ڤیدیۆیە بکەن! وێنەکە هی شوێنێکە کە کورد دەسەڵاتی بە دەسەتەوەیە و دەڵێن شاری رەوشەنبیریە شاری سلێمانی!! کورتە ڤیدیۆکەش هی شاری بانەی رۆژهەڵاتی کوردستانی کە کۆماری ئیسلامی تێیدا دەسەڵات بە دەستە!
دوو بنەماڵە،دووسەرچەتە،دوودژە کورد، دوو بێویژدان دوو... دوو...ماوەی ٢٨ ساڵە ئەو بەشە لە وڵاتیان کردۆتەجەهەننەمی سەرزەوی بۆ خەڵكی خێڕ نەدیتوو!لەوەش بترازێ ئەو کەسانەی بۆ بژیوی سەرشۆڕانەی ژیانی خۆیان چەکیان بۆ ئەو دەسەڵاتە دەشان کردوە، مافیان بە سەر پێشمەرگەوە نییە.ئەوانە چەکداری حیزبین وبۆ پاراستنی راو و رووتی ئەو دەسەڵاتە تفەنگیان هەڵگرتووە.
دووشووێن لە یەک رۆژدا رێز لە زمانی دایکی و ڕیز لە زمانی کوردی دەگرن. یەکیان لە ژێر فشاری نەیاری خەڵکی کورد، ئەوی دیکەشیان لە ژێر سایەی دەسەڵاتێک کە خۆی بە کورد و رزگاریدەر دەزانێ.
لێکدانەوەو شڕۆڤەی ڕێو و رەسمی ئەو دوو شوێنە وەئەستۆی کوردی وشیارە.
جەعفەر کەریمی
سندووقی، کوردستانپۆست.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست