میدیای ڕۆژهەلا تی و زانیاری پڕوپوچ
Sunday, 24/02/2019, 22:38
هەتا ئەمڕۆش هەندێک لە میدیا لە کوردستان کاتێک دەیانەوێت باسی کەسسێک بکەن یان ڕوداوێک، ئەوان تەنها باسی لۆژیستیک دەکەن، بۆ نمونە بەکەسێک دەڵێن خۆتمان پێ بناسێنە ؛ ناوت چیە ؟ کەی لەدایک بویت ؟ بەرهەمی ئەدەبیت ؟ یان کاتێک هونەرمەندێک کارێکی هونەری دەکات باسی کێشو قەبارەی پەیکەرەکە دەکەن. ئەم زانیاریانە زیاتر لە زانیاری پۆلیسی دەچن هەتاوەکو باس کردنی ناوەرۆک و بەدەستادنی زانیاری بەسود. ئەم جۆرە هەلسوکەوتە بە بێ بیرکەردنەوە و بە ئۆتۆماتیکیە لەبەر ئەوەی کە خەڵکی نازانن و فێر نەبون چۆن بچنە ناوەڕکی باسەکە کە ئەوەش پێوستی بە بیرکەردەنوەو لێکدانەوەیە .
کاتێک باسی دواهەمین شەڕی شەڕەڤانانایش دەکەن لەگەڵ داعشدا، ئەگەر سەیری پەیجی فەیسبوکیش بکەین ئەو زانیاریانە وەردەگرن کە لە میدیاکانی ڕۆژهەلاتەوە وەریان گرتوە، بۆیە هەر هەمان ستایلە ؛ داعش لەچەند سەد مەترێکەوە دەورە دراون، ئەندامانی داعش خۆیان رادەسی شەرەڤانان دەکەن، بە 25 بارهەڵگر خێزانەکانی داعشیان گواستۆتەوە، هێشتا 35 ی تر ماون، یەمڕۆ 400 هاولاتی مەدەنی خۆیان ڕادەستی هێزەکانی پارستنی گەل کرد،...فڕۆکە جەنگیەکان بە چڕی بەناوجەکەدا دەسوڕێنەوە...تد
بەلام کە هەندێک وتار دەخوێنیتەوە لە میدیای ڕۆژئاوادا ئەوا باسەکە تەواو جیاوازە ؛ باسی ناوەرۆکی موشکیلەکە دەکەن ئەویش ئەو ژنو مندالانەی کە خۆیان رادەستی شەڤانان دەکن لە چ بارێکی دەرونیدان ، هەڵسوکەوتیان ....تاد
ژنێک کە منداڵیکی لەباوەشدایەو سەروچاوی داپۆشراوە دەلیت ؛ ئێمە ئەو ناوچەیەمان جی هێشتوە لەبەر ئەوەی کە ئەمرمان پێکراوە لەلایەن خەلیفەی ئیسلامیەوە ( ئەبوبەکر بەغدادی ) کە خۆمان رادەست بکەین ئەگینا هەرگیز رازی نەدەبوین. هەمو ڕۆژێک گوێمان لە وتاری خەلیفە دەگرتو ڕێنمایەکانیمان جێ بەجێ دەکرد.بەمەرجێک خەلیفەی ئیسلامی لە سڵی 2014 ەوە نەبیراوە. ژنێکی تر کە دەستی منداڵێکی گرتوە دەڵێت ؛ لەداهاتودا مندالەکەم دەبێتە جیهادیستێک، یەکێکی تریان بە توڕەبونەوە دەڵیت ؛ ئێمە لەوێ نەئەمردین لەبرسا، کچیکی تریش بە نائومێدیەوە دەڵێت کە موشکیلەکە زۆر لەوە ئاڵۆزترە. یەکێکی تریان کە دەیویست خۆی بشارێتەوە لەژێر بورکەکەیەوە دەی وت ؛ هیوادارین کە خەلیفەی ئیسلامی لەهەمو کونجوڕێکی ئەم جیهانەدا بلاوبێتەوە. ژنێکی تر دەڵێت کە نەیان دەتوانی لەوێدا بمێننەوە لەبەر ئەوەی ژیان مەحاڵ بو، بۆ خۆ دەربازکردن هەندێک لە قاچاخچیەکان داوای 200 دۆلاریان دەکرد بۆ هەر کەسێک، ئێمە زۆر دڵمان خۆشە کە گەیشتوینەتە ئێرە.
بەرامبەر بە ئەوان پیاوان وەستاونو سەرەیان گرتوە چاوەڕیی ئەوە دەکەن کە شەڕەڤانان بیان پشکنن، یەکێکیان کە قاچیکی بڕاوەتەوە لە چاوەڕوانیدا لەتەنیشتەوە خەریکی نوێژە. پیاوێکی 25 سالانە دەڵیت؛ ئێمە تەنها لە بۆمباران ئەترساینو هیچی تر، خۆ برسی نەبوین لەوێ. خەلیفەی ئیسلامی هەرگیز لەناو ناچیت خوا یار بێت.
ئەم دو جۆرە تێروانینە لە روداوەکان تەواو ئەو جیاوازیەمان بۆ دەردەخات کە چەندە خەڵی رۆژهەلات دورن لەناوەرۆکی باسەکان، واتە بیرکردنەوەیان جیاوازە، ئەمەش ڕەنگی داوەتەوە لە هەمو بوارێکدا ؛ لە سیستەمی پەروەردەو لە نوسینو لە هونەرو لە سیاسەتا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست