وەزیرێک، کە بنی زمان و قسەی سەر زاری وشەی(بێ قیمەت)ـە
Sunday, 24/02/2019, 20:05
-ئەگەر وەزیرێک بۆ سامانى ئاو هەبێت؟ ئەبێت کارو چالاکى لەسەر ئاو وەک سامان و بەرهەمێکى سروشتکرد، ئاو ئەبێتە ویردى سەر زارى وەزیر.
-ئەگەر وەزیرێک بۆ مافى مرۆڤ هەبێت، ئەوە کێشە و پرسى مرۆڤ و مرۆڤایەتى خەوى لێئەزڕێنێت و مرۆڤ وشەى ئاخر و کۆتاى سەر و بنى زمانیەتى.
-ئەى ئەگەر وەزیرێک وشەى هەمیشەیی سەرزارى (ووشەى بێ قیمەت) بێت , ئەبێت ئەو وەزیرە چ وەزارەتێکى بەدەستەوە بێت و چۆن بوارى کارەکەى پرۆفیشناڵانە و بە بێ قیمەتانە بەڕێوە ببات . لەجیهاندا جاڕبدەم بڵێم ئەوە وەزیرى خوێندنى باڵایە , هەرێمى کوردستانى لێدەربچێت کەس بروا ناکات ، ئەوەش بەرهەمى حیزب و دەسەڵاتى کوردییە .
جارێک لە جەلال تاڵەبانى ئەپرسن، باشە ئەم عومەر فتاحە چیە کەوا تۆ کردوتە بەجێگرى سەرۆک وەزیرانى حکومەتى هەرێم، ئاخر لێهاتووى سیاسیی و عەسکەریی چیە ، چ سیفەتێکى تیایە؟ لەوەڵامدا تالەبانی ئەڵێت : لەو خوێڕی ترم دەستنەکەوتووە .
مامۆستاى مەقامات عەلى مەردانى هونەرمەند بەو زمانەى خۆی و بە تام و چێژى کەرکوکیانە ئەگەر ئاماژەى بەناوى کەسێکى کۆچکردوو بدایە ئەیوت غەریقى ڕەحمەت بێت. ئێمەش ئەڵێین تاڵەبانى غەریقى نەفرەت بیت بۆ خۆت و فەلسەفەى حکومداریت کە پۆست بەباڵاى کەسى خوێڕیدا ئەدوریت .
یوسف گۆرانى وەزیرەکەى یەکێتى یەکێکە لەو گەلە گوێرەکەیەى یەکێتى کە بەبێ هیچ بنەمایەکى زانستى و ستاندارى زانستى دکتۆراى وەرگرتووە . لەسەر فەلسەفەى حکومدارى تاڵەبانى و لەبەر ئەوەى دل و ئارەزو و ئاڵۆشى ... چەندانى ڕاگرتوە کراوە بە وەزیر و لەڕۆژى دەستبەکاربونیەوە لە ١٩ – ٦ - ٢٠١٤ هەتا ئێستا ئەوەندەى تر خوێندنى باڵا و زانستى بردووە بەناخى زەویدا، لە وشەى بێقیمەت لە هەڵسوکەوتیدا، تەنانەت بەرامبەر مبە راجع و هاوڵاتیانیش زیاتر بەرهەمێکى نەبووە و لە دێگەلە بەودیودا بەقەدەر سەعدى پیرە دەست و بڕیارى بڕناکات .
باشە بۆ ئەبێت وەزیرێک، کە دەبوو ئەوپەرى ئەدەب و مەعریفەى لێهەڵبوەرایە بەم چەشنە و بەو شێوەیە ئەدوێت کە بووە بەوێردى سەرزمانى دور و نزیک؟ ئێمە بەدواداچونێکمان کرد گەیشتینە ئەو ئەنجامەى کە ئەم وەزیرە گرێیەکى دەرونى ئاڵۆزى هەیە و ئەیەوێت ئەو تارماییە لەخۆى بڕەوێنێتەوە، کاتێک کەمێرد مناڵ ئەبێت ئەوکاتە سەردەمى بەعس بوو هێشتا هەندێک بنەماى زانستى و سومعەى کۆمەڵایەتى بەپێوە مابوون، ئەیەوێت لەئامادەییى یەکى حوزەیران (واحد حزیران)ى شارى کەرکوک وەربگیرێت، بەڵام بەرێوەبەر لەبەر ئەوەى لە ڕووى کۆمەڵایەتیەوە ئەیناسێت و ئەوە بەزیان ئەزانێت کە بچێتە ناو قوتابیەکان، کە هەموویان لەتەمەنى هەرزەکاریدان و ئەکرێت کارى نەشیاوى لێبکەوێتەوە، لەبەر ئەوە لەو قوتابخانەیە وەریناگرێت . ئەمجارە یوسفەکەى جاران و یوسف گۆرانەکەى ئێستا و لەساڵى ١٩٨٥ ڕووئەکاتە ئامادەیی حیکمە (حکمە)ى کوڕانى کەرکوک لەوێش بەرێوەبەرى قوتابخانە پێی دەڵێت: من چاکت ئەناسم، کە تۆ لە ڕوى کۆمەڵایەتى و سومعەى ناو خەڵکت لەکەدارە و ناکرێت کەسێکى وەکو تۆ وەربگیرێت، بەڵام لەبەر ئەوەى ئتیحاد تەلەبە (اتحاد طلبة) ڕێکخراوى قوتابیانى حیزبى بەعس بوو ) دەستى لەکارەکە وەرداوە و - ئەوکاتە یوسف بەعسى بوو - و ناچارم وەرتبگرم .
کەسێک کە ئەمە ڕابوردوى بێت دیارە ئەم مامڵە و هەڵسوکەوتەى ئێستاى درێژکراوەى هەر ئەو ئەخلاقە کۆنەیە , نزیکەى نیو سەدەیەک ئەبێت لە سلێمانى پیاوێکى چەتون و جەربەزە هەبووە بەناوى خولە حاجى وتویەتى من لە هین ناترسم بەڵام لە ئەخلاقى حـ... ئەترسم ، ئەى ئەگەر یەکێک بە هەردوو سیفەتەکەوە وەزیر بێت؟
مامۆستایەکی زانکۆ
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست