پرسە
Sunday, 24/02/2019, 13:05
....بە غەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی (ب.گۆڕان)مان بیست ، بە خەسارەتێکی گەورەی موعارەزەی هەرێم ئەژمێردرێت ، کە لە 19/ی شوباتی ئەمساڵ لە "پیرمام" کۆچی دوایی کرد ...(ب.گۆڕان) کە زڕ برای "ی.ن.ک" و براگەورەی " باڵی ڕیفۆرم" بوو لە تەمەنی کورتی خۆیا ئەکتیڤ و جێی هیوا بوو، تا ئەو کاتەی تووشی نەخۆشی" شێر پەنجەی بنەماڵە بوون" بوو،
ئیتر بەدەست ئەو دەردەوە ئەیناڵی تا دوا ساتەکانی ژیانی، جگە لە نەخۆشییەکەی کەووتبوە ململانییەکی توند و بوو بو بە دووبەشەوە، بەشێکیان پێیان وابوو نەخۆشییەکەی لە نەخۆشخانەی " پیرمام " چارەسەر ئەکرێت و بەشەکەی تریان پێیان وابوو لە نەخۆشخانەی " خەڵک " چارەسەری پێویست هەیە، دوا جار لایەنگرانی " پیرمام" سەرکەوتن و بوونە هۆی کۆچی دوایی لە نەخۆشخانەی " پیرمام/بەشی پلە و کورسی" و دوای خۆی سێ نەوەی بە جێ هێشت بە ناوەکانی: (سەلەفی)، (پارلەمانی) و (ئینتیهازی)، کە هەر یەکەیان ڕۆڵی بەرچاوویان هەبوو لە گیرسانەوەی لە نەخۆشخانەی پیرمام و دواتر گیان لە دەستدانی............................
خوای گەورە سەبووری بدات بە هەموو لایەک
" انا للعائلة و انا الیها راجعون "
هاوڕێیانی لاوێتی "ب.گۆڕان"
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست