قەحبە سیاسییەکان
Wednesday, 20/02/2019, 18:42
بە داوای لێبوردنەوە لە خوێنەران، ئەگەر لە نووسینێکی سیاسیی ئاوادا بە بەکارهێنانی وشەی (قەحبە) پێی رانەهاتوون، پێیان وایە ئەو وشەیە ناشرینە و جنێوە، بەڵام من بۆیان رووندەکەمەوە کە ئەمە لە زمانی ئەدەب و سیاسەت و هونەری هەموو جیهاندا باوە و بەکار دەهێنرێت، هیچ خوێنەرێک بەمە راناچڵەکێت، چونکە نیشانەی توڕەیی پیشان دەدات لە ئاست درۆی زل و پەیمان و کرداری ئەدیب و سیاسیی و هونەرمەندان، کاتێک دەردەکەوێت، ئەمانە ساختەچی و درۆزن دەردەچن، درۆکانیان جیاوازە لەگەڵ ئەو پەیامەی پێشتر داویانە و دوایی پێچەوانەکەی دەردەچێت.
سەرەتا لەوێوە دەست پێدەکەم کە کاتی خۆی پێم وابێت عەلی خامنەئی، یان رەفسەنجانی بوو هەمان قسەی بە جەلال تالەبانی وت، هەمان قسەی بەکار هێنا کاتێک وتی تالەبانی قەحبەی سیاسییە.
- لە سالى ١٩٨٠ی سەدەى ڕابردوو لە نووسینى سمکۆ ناکام ، تیپى پێشڕەوى شانۆى کوردى لە سلێمانى شانۆگەرییەک پێشکەش ئەکات، (عەول)ى پاڵەوانى شانۆگەریەکە لە کۆتاییدا هەموو درۆکانى ئاشکرا ئەبێت و ئەڵێن ئەوە درۆ بوو ، ئەى ئەوەیان ئەوەش درۆ بوو .. درۆ ..درۆ هەتا کۆتایى .. ئێستا بزوتنەوەى گۆڕان بەپاشەڵى ڕوتەوە دەبینین هەرچى وتووە درۆ بووە ..
- لە سەرەتایى ساڵەکانى حەفتاى سەدەى ڕابوردو جین فۆندا ژنە ئەکتەرى سینەماى ئەمریکا ووتەیەکى بەناوبانگى هەیە کە دەڵێت: (بەکارکردن لە هۆلیوود دا لە بوارى قەحبەیەتیدا شارەزایی پەیدا ئەکەیت) لەمەوە بەرامبەر ئەو ئەکتەرانەى لە داهێنان ووشک بوونەتەوە زاراوەى ئەکتەرەکانى قەحبەى هونەریى و کەلتورى قەحبەى هونەرى داکەوت، ڕەخنەگرانى بواری سیاسەت ئەم زاراوەیەیان قۆستەوە و کەلتورى قەحبەى سیاسى لەوێوە قەحبەیەتى سیاسى هاتە ئاراوە . ئەگەرچى ئەم زاراوەیە بۆ ئێمە نوێیە، بەڵام دوور نییە ئێمەی کورد ژمارەی پێوانەمان لە بونى قەحبەى سیاسیدا بە زاندبیت.
- قەحبەیەتى سیاسى .. ئەوەیە خۆت هیچت لە بارا نەبێت، داواى جیاکردنەوەى حیزب لە حکومەت بکەیت و بچیتە باوەشى حیزبێکەوە، کە نەک حیزب حکومەتیش ئەخاتە پێناوى بنەماڵەکەی و توتکەى بنەماڵەکەى.
- بە حیزبێک بڵێیت نەوت و سامان دز، ئێستا داواى چاکسازى لێبکەیت .
- بەحیزبێک بڵێیت جاشى میتى تورک و بەم زستانە بچیتە باوەشە گەرمەکەیەوە.
- حیزبێک .. خەڵک فریو بدات بۆ دەنگدان و هەڵبژاردن و دواتر وا بنوێنێت کە داکۆکیکارە لەدەنگى دزراو و ساختە پێکراو ئێستا لە پیرمام میوانى گەورەترین ساختەکارى هەڵبژاردنە.
- حیزبێک .. باسى عەدالەتى کۆمەڵایەتى و فەراهەمکردنى ژیان و گوزەرانى شایستەى ئەکرد ئێستا بەرنامەى پر لە درۆى بۆ هۆکاری ئەو بارو دۆخە و بۆ ڕاو و ڕەتکەران ئەبات.
- حیزبێک ..باس لە هەڵوەشانەوەى میلیشیایى حیزبى ئەکات و بەپاسەوانى ئەو میلیشیا ڕەنگاوڕەنگانەى پارتى لە پیرمامە.
- ئەو حیزبەى کە نان و موچەى خەڵکى هەڵوشیوە بچیتە بەردەمى لیکاوى لالغاوەى بۆ بسڕیت.
- چ قەحبەیەتییەکى سیاسییە .. بچیتە دیوەخانى وەستاى ڕیفراندۆم و باسى خاکى کوردستان بکەیت،.
- چ قەحبایەتییەکە .. بچیتە حزورى ئەو خائینەى کە یەزیدییەکانى خستە سەر سفرەى خوێناوی داعش.
- ئایا لەوە قەحبەتر هەیە وەزیرەکەت نقەى لێوە نەیەت؟ دیارە دەمێکە مستەفاى سەید قادر قوڕە زەردەکەى پارتى شێلاوە بۆیە مەسعودى سەردەستەى چەتە و خیانەت ئێستا سوپاسى ئەکات.
- قەحبەی سیاسى .. ئەوەیە کە حیزبەکەت بخەیتە قومارێکەوە، تەنها کرێى سەرگرتن و وارەکەت بۆ بمێنێتەوە.
- چى لەوە قەحبەییترە ڕووى هەڵبژاردنى درۆ و ساختەکارییەکان سپیى بکەیتەوە و بەناوى دیموکراسى و مافى دەنگدان و بەم پرۆسەیە و ئەوەتەی گۆران بەشداری هەڵبژاردن ئەکات دەنگى پارتى زیادیکردووە بە پێچەوانەى هەموو هاوکێشەیەکەوە، ئەمە ئەو حیزبە بوو کە ئەیوت گۆڕانکاری لە سیستەمى سیاسی و حکومڕانیدا ئەکات، بەوە خەڵکى فریو ئەدا و ئێستا بووە بەنۆکەرى حکومەتێک کە هەموو جومگەیەکى هەستیارى بەدەست بنەماڵەوەیە!
- ئەم قەحبەى سیاسیانە نەبونایە دەمێک بوو خەڵکى کوردستان ئەگەر خۆڕسکانەش بوایە ئەم حکومڕانیەى تەفر و تونا ئەکرد، لانیکەم لە سلێمانى و بە پریشکەکەشى بۆسۆى جامانەى سور لوتى ئەردۆغانى ئەچوزانەوە.
- قەحبەى سیاسى باس لە ئازادیى و ئازادیی دەربڕین و فرە ڕەنگى ئەکات، لە کاتێکدا ئەو مەسرورەى کە ئەم قەحبە سیاسیانە دڵیان پێى مەسرورە وا بوونەتە نۆکەرى حکومەتەکەى بە دەیان خەڵکى شەریف و ئازادیخواز و بوێر و خاوەن هەڵوێستى بادینانى خستۆتە زیندانەوە .
- قەحبە سیاسییەکانى گۆڕان ئیمزاى گرێبەستێکیان لەگەل حیزبەکەى بنەماڵەى بارزانیدا کرد، کە مێژووەکەیان تەنها خوێن و خیانەتە، نازانم کەى مەسرور تاراى نیللى بووکێنى لە ڕوخسارى دزێوى گۆڕان هەڵئەداتەوە، مارەیی و جیازییەکەى بەم زوانە ئەگەر نەیناردبێت بۆ گردى زەرگەتە بنێرێت. تۆپخانەکەى کەى ئێن ئێن ژەنگى کردووە هەتا یەک دوو تۆپى خۆشى بتەقێنێت .
- قەحبە سیاسییەکانى گۆڕان .. ڕەخنەیان لە یەکێتى ئەگرت و ئەیانووت کوڕى تاڵەبانى پۆستى حیزبى نییە و لە کۆبونەوەى مەکتەبى سیاسى بەشدارە و خۆشیان لۆژ لۆژ ئەڕواننە زارى کوڕى نەوشیروان بزانن چ مروارییەکى لێهەڵئەوەرێت.
- قەحبە سیاسییەکانى گردە .. زۆر بە سەرشۆریی و ملشۆڕوى و ویژان شۆڕى ڕێکەوتنیان لەگەڵ پارتى پەسەندکرد، گرنگ ئەوەیە گیرفانیان قورس و شۆڕببێت .
- قەحبەى سیاسى .. ئەوەیە خۆت دەستەپاچە و هیچ لەبارا نەبوو بیت و پەڕلەمان دابخەن و نەهێڵن سەرۆکەکەى لە بازگەیەکى پارتى هەنگاوێک بەو دیودا بنێت و وەزیرەکانت شار بەدەر بکرێن نەتوانیت شەقام بجوڵێنیت، بەڵام کاتێک کە ناڕەزایەتى خەڵک لەسەر شەقامەکان شەپۆل ئەدات سوارى شەپۆلى ئەو نارەزایەتیە ببیت، بازرگانى بە خوێنى شەهیدانى ١٧ى شوباتەوە بکەیت و دەست بخەیتە ناو دەستى خوێنى بکوژانى ئەو گەنج و مێرد مناڵانە .
- قەحبەی سیاسى .. ئەوەیە لە پەرلەمانێک بە شەق دەرتبکەن و بچیتەوە ئەو پەرلەمانە، دەنگ بە شەقوەشێنەکان بدەیت.
- قەحبە سیاسیەکانى .. پارتى و گۆڕان نەبێت کێ دەنگ بە نۆکەرێکى حکومەتى فاشیزمى تورک ئەدات.
- قەحبەی سیاسى .. ئەوەیە لە حکومەت وەدرتبنێن و ملشۆرانە بگەڕێیتەوە.
- قەحبەی سیاسى ئەوەیە بەحکومەتێک بڵێیت نەخوێندەوار و بەکڕنوش بچیتەوە بۆ بەردەمى .
- قەحبەى سیاسى ئەوەیە .. بۆ کۆکردنەوەى خەڵک و فریودانیان بۆ مەرامى سیاسى و پلە و پۆست و بوون بە شەریکە دزى سامان و داهاتى گشتى، شەرم و شکۆ و قیمەت و بەها و مافەکانى ئینسان و ئازادى لە فەرهەنگیدا نەبێت .
- قەحبە سیاسیەکانى گردەکە .. لە ڕۆژى ١٧ى شوباتدا گرێبەستى بەشودانى بزوتنەوەى گۆرانیان ئیمزاکرد، ڕۆژێک کە گەنجانى سلێمانى لەلایەن ئەو حیزبەوە، کە قەحبە سیاسییەکانى گۆڕان بە پرتاو لە پیرمام چوونە خزمەتى جەلادەکان، خەڵکەکە خەڵتانى خوێنکرا .
- گۆڕانێک کە هەتا پێش ماوەیەک ئەم پرسەی کردبوو بە وێردى ڕاگەیاندنە زەردەکەى و بۆقێکى کردبوو بە وتەبێژى کەسوکارى ئەو شەهیدانە و لە بۆنەى ئیمساڵدا لەبەفرەکەى سویدا گۆرانخوازانە پیاسەى ئەکرد .
-
ئاى قەحبەى سیاسى .. چى لە ناڕەزایەتى خەڵک کرد و چۆن ڕەوتى ناڕەزایى و ئۆپۆزیسیۆنبوونى بەلاڕێدا برد و پاشەکشەى پێکرد بۆخزمەتى دەسەڵاتدارانێک بێجگە لە دزى و تاڵانى و ڕاو روت و نۆکەرى بێگانە هیچ بەرهەمێکى تریان نەبووە ..
سێ قەحبەی سیاسیی
- قەحبەی سیاسى .. ئەوەیە هەموو پرینسیپەکانى حیزبیایەتى و ئامانج و ستراتیژت وەلا بنێیت بۆ دەستکەوتێکى کاتى، کە تەنیا گروپیکى کەم لە خۆیان و کەسوکار و دەست پێوەند و سودمەند بن،.
ئەگەر سیاسەت بەرژەوەندیخوازى بێت بەم میتۆدە ئەوە سیاسەت بێئەخلاقییەکى گەورەیە و لەوەش گەورەتر ئەمجۆرە مانۆڕ و تەسلیمبونە بەناوى بەرژەوەندى خەڵکەوە بکرێت .. خەڵکەکەش ئەگەر ئەم بێدەنگییە بۆ حیزبێک بە ئاسانى تێبپەڕێنێت و خەڵکى بوێر و قوربانیدەر نەیەنە وەڵام، هەڵوێستى توند و مەردانە نەنوێنن، ئەوە ئەو حیزبە قوتابخانەیەکى نایابە بۆ پێگەیاندنى قەحبەى سیاسى.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست