کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چۆنێتی فڵێل کردن لە کات

Sunday, 17/02/2019, 16:56


ئایا کات پێوەرێکی نەگۆرە یان دەتوانیت کات بە گوێرەی شوێن بگۆڕیت؟
یەکەم شت کات پەیوەندی هەیە بەو هەسارەیە یان ئەو گەردونەی کە تێیدا دەژیت، واتە کات لەم گەردونەی ئێمە وەک کاتی سەر زەوی نیە و جیاوازی هەیە، لە زۆر هەسارەش کات بە جۆرێکی تر پێوانە دەکرێت، واتە وەک زەوی نیە کە ٢٤ کاتژمێرێمان هەیە لە ڕۆژێکدا یان ٣٠ ڕۆژ لە مانگێدا یان ٣٦٠ ڕۆژ لە ساڵێکدا..لە زۆر هەسارە دەورانی خودی هەسارەکە هەژماردە دەکرێت وەک کات.
ئێمەی مرۆڤ دەتوانین تەنها ١٠٠ ساڵێک بژین لەبەر ئەوە تەمەنمان ڕێگامان پێ نادات بە گەردوندا گەشت بکەین.. لە هەسارەکانی تریش کە بونەوەری زیرەک هەیە هەمان کێشەی مرۆڤیان هەیە، بەڵام ئەوان ڕێگایەکیان دۆزیوەتەوە کە دەتوانن لانی کەم ١٠ بۆ ١٠٠ جار خێرا تر لە تیشک گەشت بکەن بە گەردوندا بێ ئەوەی هیچ کێشەیەکیان هەبێت..چۆن؟
کات دەتوانریت کۆنترۆڵ بکرێت بە چەند جۆرێک، جۆرێکیان بۆ گەشت کردن بە گەردوندا بەکار دێت، دەتوانیت کات و بۆشایی لە دەوری کەشتەیەکت بگۆڕیت بە جۆرێک کە بتوانیت ١٠٠ جار خێرایی تیشک تێپەڕێنیت...ئەم جۆرە بە  space time distortion ناو دەبرێت.. و لە ئێستادا زۆرینەی بونەوەری هەسارەکانی دەرەوەی زەوی ئەم تەکنەلۆجیە بەکار دەهێنن بۆ گەشت کردن بە گەردوندا، ئەوەی کە تا ئێستا مرۆڤ توانیبێتی خۆی دروستی بکات ١٠ جار خێرایی تیشکە وئەم کەشتیانە لە لایەن هێزی ڕەش 

dark fleet Space force

ئەم هێزە کە پاشماوەی نازیەکانن و بنکەیان هەیە لەسەر مانگ لونا کۆماند سێنتەر (Luna command center) کاریان تەنها ئەوەیە بە گەردوندا گەشت دەکەن و زانیاری کۆدەکەنەوە.
Luna command center

ئێستا دێمە سەر جۆری دوەم  و سێیەم  کە پێی دەڵێن بلقی کات
ئەم جۆرە تەکنەلۆژییە بە دوو جۆر بەکار دێت.
جۆری یەکەمیان ئەوەیە کە لەدەوری خۆی یان کەشتیەکەت بلقێکی کات دروست دەکەیت ئەم بڵقە وا دەکات لە لای تۆ کات بە ئاسایی بڕوان بەڵام لە دەرەوەی بڵقکەکە کات بە خاوی دەڕوات، چۆن؟
نمونە تۆ کەشتیەکی ئاسمانیت پێیە و لە لایەکەوە بە لەیزەر تەقەت لێ دەکەن ، ئەگەر ئەم تەکنەلۆژیە لە کەشتیەکەتدا هەبێت ئەوا دەتوانیت ئەو دوو چرکەیەی کە لەیزەرەکە پێویستێتی بگاتە کەشتیەکەت خاوی بکەیتەوە بۆ ٣٠ ساڵی کاتی ئاسایی، واتە لەو کاتەدا تۆ کات دروست دەکەیت بۆ ئەوەی بتوانیت لەو مەترسیە خۆت ڕزگار بکەیت بێ ئەوەی بپێکرێت واتە ٣٠ ساڵ کاتت بۆ دروست دەبێت لە ناو ئەو بڵقەدا لە کاتێدا لەدەرەوەی ئەو بڵقە تەنها دوو چرکە کات دەڕوات..
جۆری سێیەمیان بە پیچەوانەی جۆری دوەمەوە کار دەکات
ئەم تەکنەلۆژیە لە پێش ٧ هەزار ساڵ لەسەر زەوی بەکار هاتوە لە لایەن جۆرک بونەوەر کە پییان دەڵێن جایانەت
The Giant on earth

 (The Giant on earth) واتە گەورەکان ئەمانە زۆر زۆر گەورەو و درێژ بوون.
ئەمانە شوێنێکی پااڵکەوتنیان لە بەرد دروست کردبوو، ئەم بەردە تەکنەلۆژیەکی لە پشتەوە بوو کە هەموو بونەوەرەکانی گەردون عەوداڵی بوون، مرۆڤی سەر زەوی پاش دۆزینەوەی ئەم جۆرە بەردە ویستیان بیگۆڕەنەوە لەگەڵ بونەوەری دەرەکی بە شتێکی تر، پاشان کە بۆیان دەرکەوت چیە و زانیان چۆن کار دەکات ،پەشیمان بونەوەو ئێستا ئەم بەردە لە ئەمریکایە... ئەم بەردە لە شارێکی ژێر زەویدا دۆزرایەوە..هەڵبەتە ژێر زەوی پرە لە شاورو ئاسەواری کۆن کە کەس بۆی نیە بچێتە ناوی یان دەستکاری بکات، زۆرینەی نهێنەیەکان لە فاتیکان پارێزراوە، کاتی خۆی ئەم زانیاریانە لە میسرو یۆنان  شوێنەکانی ترەوە هێنراون بۆ ئیتالیا ئێستا لە کتێبخانەی نهێنی فاتیکاندان.
ئەم بەردە کە دەچیتە ناوی کاتت بۆ خاو دەکاتەوە ، واتە ئەگەر لە ناو ئەم بەردە ماوەی ٢٠ خولەک پاڵبکەویت بەکاتی ناو بەردەکە، ئەوا    ٣٠٠٠ ساڵ لە کاتی خۆمان کاتت لێ دەروات، واتە بۆ تۆ لە ناو بەردەکە وەک ئەوەیە سەرخەوێکت شکاندبێت کە دێیتە دەرەوە ٣٠٠٠ ساڵ کات ڕۆیشتوە.
ئەمەش جۆری سێیەم بوو.. هیوام وایە باسەکە سودی هەبو بێت هەڵبەتە ئەم باسە زۆر قوڵە من بە کورتەیەک نوسیومە کە هەموو خوێنەران سودی لی وەرگرن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە