سەید عومەرى گۆڕان .. بەبێ پاسەوان
Thursday, 14/02/2019, 1:56
لە سلێمانیەوە
رێکخەری گۆڕان بێ پاسەوان
لە فڕۆکەخانەی هەولێرەوە گەڕایەوە کوردستان
مایە پوچەکانى گۆران بۆ ئەوەى خۆیان لەو شەرمەزارى بێحورمەتیە ببوێرن ، کە لەگەڵ پارتی و مەسرور توشى بون و بالۆرەیەکیتر لێئەدەن و ئەڵێن : عومەرى سەید عەلى لە فڕۆکەخانەى هەولێرەوە بەبێ پاسەوان گەڕاوەتەوە بۆ هەریمى کوردستان ،پاش ئەوەى یەک مانگ لە وڵاتى سوید بووە بۆ چارەسەرى پزیشکى ، کاک عومەر هەتا ئیستا لە دڵنیایى تەندروستى ( تأمین صحي) وڵاتى سوید بەهرەمەندە بەو سادەییەى خۆى هەر لە ووڵاتى سوید چارەسەرى ناسادەییى خۆیى وەرئەگرێت و بەکوێرایى چاوى خەڵکى سادە .
ئەم پیاوە کەى دڵى پارتى یەشاندووە هەتا پێویستى بە پاسەوان بێت ، کەى مەسعودى وەکو خایین و نەوتدزێک باسکردووە هەتا بترسێت ، کەى ناوى مەسرورى وەک پیاو کوژێک هێناوە هەتا سڵ بکاتەوە ، ئەم پیاوە بەتەمەنى لاپەرەیەکى نەنوسیوە سودى هەبێت بێجگە لەڕاپۆرتى ملشکاندى سەردەمى یەکێتى بوونى . کەى ئەم پیاوە دابەزیوەتە سەرشەقام و مەیدانە گشتیەکان و بەشدارى ناڕەزایەتیەکى جەماوەری کردبێت دژ بەدەسەڵاتى و حکومەتى چەتە و خوێرییەکان ، ئیتر بۆ هەڵوێستە بکات و بەچوار دەرى خۆیا بڕوانێت .
ئینسانکوژەکان ؛ نەوت و خاک و گومرگ ئەدزن ، ئازادیخوازان و گەنجان ڕاپێچى زیندانەکان ، هەر ڕۆژەى لە کۆشى دەزگایەکى سیخوڕى وڵاتاندان ، هیچ سنورێکیان بۆ بێحورمەتیکرد لەلانەماوە ، کاکە سەید بۆ بترسێت و پاسەوانى بۆ چیە کە هەر ڕۆژەى وەفدێکى بۆ سواڵى پلە و پۆست لەدەرگاى ئەو ئینسانکوژانە بدات ، بۆ بترسێت هێشتا وەفدى دانوسانەکەى لاى پارتى میوانە و دەست پانئەکەنەوە ، ترسى ناوێت لەسایەى سەید و یاوەرانى ئەو گەرایانەى پارتى لەگردەکە داینابوو هەمووى تروکاوە ، مام سەید زۆر زوو پەنجەى تەسلیمبونى بۆ مەسعود و ڕیفراندۆمەکەى میت هەڵبڕى و تیۆرى سەرپشکى بەگردەکەدا هەڵواسى ، ئەنجامى ئەو هەموو ساختەکارییەى هەڵبژاردنیان قبوڵکرد و دەنگ و ئیرادەى دزراوى خەڵکیان فڕێدایە چەمەکەى دێگەڵەوە . خۆپارتیش ئەوەندە نمەک بەحەرام نیە کەى لەمام سەیدى باشتر چنگ ئەکەوێت هەتا چنگەکڕێی لەگردەکە پێبکات و لەهەموو بەهایەکى دابماڵێت .
مەڵبەندى سلێمانى .. کەلتورى بەعس
هاوڕێیەکم بۆى گێڕامەوە ووتى : باوکم سەردەمى بەعس فەرمانبەر بووە و لەگەرمەى
جەنگى عێراق و ئێران ڕۆژێک لێپرسراوێکى بەعس لەو جێگەیەى کە ئێستا مەڵبەندى یەکى سلێمانى لێیە ئەو کاتە ناوى مونەزەمەى حوتین ( حطین ) بووە ، فەرمانبەرانى کۆکردبۆوە ، پاش باسى ڕەوایەتى جەنگ و بەرگرى عێراق و بەشداریکردن بەسەر و ماڵ لەم جەنگەدا ، داوایى لێکردوین کە ببین بە بەعسى وتبوى شتێک نیە بەناوى بێلایەن ئەمە بەرەى حەق و ڕاستیە .
ماوەیەکە قادرى حەمەجان ڕۆڵێکى دزێو ئەبینێت ، فەرمانبەرانى فەرمانگە جیاوازەکانى سلێمانى لە خۆى خڕئەکاتەوە هەندێ قسەى سواو هەزارجار دوبارە بوە وە ئەجوێتەوە ، لەنێویدا ئەڵێت ئەڵێت : ئەمە زۆنى سەوزە بێلایەنى تیا نیە ، وەک ئاماژەیەک بۆ ئەو بەڕێوەبەر و فەرمانبەرانە کە بێلایەنن و زۆرینەیان لەکارى خۆیاندا پرۆفیشناڵ و حیزبایەتى هیچ نرخێکى لەلایان نیە ، لە هەموى گاڵتە جاڕیتر لەتەلەفیزۆنى حیزبەکەیانەوە وا پەخشیئەکەن کە گوایە لە کەموکوڕى فەرمانگەکان کۆڵراوەتەوە و هەتا باشترین خزمەت بە کەسوکارى شەهیدان و هاوڵاتیان بکەن ، ئەگەر فەرمانبەرێک ئاماژە بەکەمو کوریەک بکات داوایەکیان هەبێت ، ئەڵێت : ئەوە ئەرکى حکومەتە ، ئەو هاوڕێیم ووتى ئامادەبویەکى نابەدڵى کۆبونەوەیەکى ئەو زنجیرە کۆبونەوانە بووم و ئەمەم بۆ بۆباوکم گێڕایەوە باوکم ئەو باسەى سەرەوەى بۆگێڕامەوە ، ئەمجارە بەعس بە زمانى کوردى لە کۆنەهەوارەکەى کۆنە قەوانەکەى لێئەداتەوە .
قادر لەنێون قسەکانیدا و جارجار بەنابەدڵى ئەوەش دوبارە ئەکاتەوە کە یەکێتى حیزبى بنەماڵە نیە ، ئەمەش درۆیەکى قەبەیە و جەلال تاڵەبانى خۆى ئەو بناغەیەیى داڕشت و ژن و کوڕو دواتر ئۆردوى بنەماڵەکەى ڕژانە ناو یەکێتیەوە و تەواوى هێزى یەکێتى و دارایى خستە ژێر چنگیانەوە.
ئەگەر سلێمانى زۆنى سەوز بوایە بەهەمو بنەماڵە و هەلى کار و مەلا و کادر و کارگێڕ و مەڵبەند و تەلەفیزۆن و شاناز و سەعدى پیرە و کۆمیتە و دەمانچە و بەرتیل و هەڕەشە و گورەشە ، یەکێتى نەیتوانى تەنیا کەسێک لە کاندیدەکانى سلێمانى لەسەنتەرى شاردا لە هەڵبژاردنى ئەم دواییە سەرکەوتوو بکات ...
پێشمەرگەى قەلدز
کاتێک ئەو گەنجە لە پێگەیشتنێکى ناوبازاڕ و لەتەلەفیزۆنى nrt خۆڕسکانە دەردى دڵى خۆى بێپەردە هەڵڕشت ، هەرچەند قسەکانى گشتگیریەکى تێدابوو ، بەڵام کەباسى ( قەل ) یکرد (پێشمەرگە ) دێرینەکانى ڕاچڵەکان بیرى مامى قەلخۆرى خۆیانکردەوە و بەرەو ئەو تەلەفیزۆنە خۆپیشاندانیانکرد لەپاى قسەى ئەو هاولاتیە ، بریا لەناو گەلە ( پێشمەرگەیە )دا کەسێکى تیابوایە بەتەنگ نەهامەتى و دەردى سەرى پێشمەرگەوە بوایە ، ئەوانەى بەناوى پارێزگارى لەکورد و کوردستان بەنیەت و دڵى پاکەوە کاتى خۆى لاى ئەم حیزبانە گیرساونەتەوە و پێشمەرگە بوون و لەژیاندا ماون پێیان شەرمە پێیان بڵێیت پێشمەرگە هەندێک کەئێستا کار و ئاکارى ئەم حیزبانە ئەبینن تف لە ڕابوردوى خۆیان ئەکەن .
ئەوەى نەوتدزە پێشمەرگەیە ، ئەوەى حکوم ئەکات پێشمەرگەیە یان کوڕە پێشمەرگەیە یان ژنە پێشمەرگەیە ، ئینسان کوژە پێشمەرگەیە ، خاکفرۆشە پێشمەرگەیە ، میت و ئیتلاعات پارێزە پێشمەرگەیە ، تەلدزە پێشمەرگەیە ، ژنکوژە پێشمەرگەیە ، تەحسین شاوەیس پێشمەرگەیە ، ئاشبەتاڵچى پێشمەرگەیە ، مستەشارە پێشمەرگەیە ، ڕفیق حیزبى بەعس بووە پێشمەرگەیە ،خالید خۆشناوە پێشمەرگەیە ، بندیوارە پێشمەرگەیە ، داگیرکەرى زەوى مڵک گشتیە پێشمەرگەیە ، ناندز و موچەدزە پێشمەرگەیە ... لیستەکە درێژە ... ئەوەى خاولى لەسەر شانە و پاسەوان و ئێشکگرى بەردەرگا و باخ و ڤیلاکانیانە هەر پێشمەرگەیە .
ئەوانەى لەبەرەکانى جەنگ دژبە داعش بوون و لەسەر گیرفانى خۆیان جل و چەکیان ئەکڕى ، موچەى پەنجایان پارەى بوتڵێ ویسیکى ئەو پێشمەرگانەى پێشتر ئاماژەمان پێکرد ناکات ، ئەمانیش هەر پێشمەرگەن .
ئەم گەنجە پاش زیندانیکردنى بەمەرجى پەشیمانى مەرەخەسیان کرد، لە نمایشێکدا کە خۆى نەیئەزانى چۆن پینەى بکات، بڕواننە ئەم نمونانەى ئابلوقەیانداوە وەستان و نمایشەکانى ڕێک لەوانەى بەعسیەکان ئەچێت ، بڕواننە ئەم تەنگە ئەستورانە مەلا خالی و مەلا جەمال و هاوڕێ پەنا و پاسار، چۆن ڕاست و چەپیان لێگرتووە ، بەعسى سەدامى ... ئەگەر بەرائەت یان پەشیمانبونەوەیەکى بەیەکێک بکردایە قەت نمایشى لەم تەرزەى پێنەئەکرد ، ئەوەش پێشمەرگە ڕوى بەعسى سپیکردۆتەوە . بەعس لانیکەم حورمەتى لەدامەزاروە حکومیەکان ئەگرت و لەنمایشى سیاسەت بەدورى ئەگرن، بپرسین ئایا کاروبارى قایمقامیەت ئائەمەیە کەلە وێنەکەدا ئەیبینین .
شارەوانى سلێمانى
قاوە بەتامى قەزوان .. کۆلانێ سەر و خۆیان
کەلتورى جەلال تاڵەبانى و یەکێتى ئەوە بووە کە هەمیشە بەدواى ئینسانى بودەڵە و ڕسواو و ماستاوچى و کڕکەوتوو لەسەر کورسى، گەڕاون . کاریان بەم بیچمانە ئەڕوات کە ملکەچ و ملشۆڕ لە ئاست سەرو خۆیان و دڵڕەق لوتبەرز لە خوار خۆیانەوە , بزوتنەوەى گۆرانیش هەڵگرى هەمان کەلتورە و ئەمەش میراتى مەلا مستەفایە ماوەتەوە و بەردەوامە .
لەسەر هەمان کەلتور سەرۆکێکیان بۆ شارەوانى داناوە و بەناونیشانى وەزیفى بەڕێوەبەرى گشتى ، ئەوەتى دانراوە لەژورەکەى نایەتە دەرەوە ، فەرمانبەران بۆ کاروباریان ئەبێت لەڕێگەى سکرتێر و بەماوەیەکى زۆر بگەنە لاى ، جورئەتى بڕیاردانى نیە و ئەیەوێت هەموو کەمو کوریتەک بدات بەسەر شانى خۆار خۆیدا ، قوڕ بەسەر ئەو هاولاتیانەى کاریان بەشارەوانیە ...و .. شارى سلێمانى ئەوەندەى تر بەرەو وێرانە ئەچێت شەقامەکانى بووە بەدەستگێڕ و گەراجى ئۆتۆمبێل ، ئەوە شەقام و خزمەتگوزارى و .. و .. لەم شارەدا بونى نەماوە و وەک ئەوە وایە ئەم شارە بێ شارەوانى بێت .
ئەمە هەلى کار بوو بۆ سەرۆکى شارەوانی ڕەخسا ئەوەش خزمەتەکەى ، شارەوانیەک بەسەرۆک و بەش و ئامێرەکانیەوە نەتوانێت سەرپیچیەک لاببان کە ٦٠ مەتر لێیانەوە دوربێت ،( کۆڵانى سەرو شارەوانى ئەمسەر و ئەو سەرى دەرگاى تێخراوە و کۆلانەکە داگیرکراوە ) ئەبێت چ خزمەتێک بە سلێمانى بکات ، سەرۆکى شارەوانیەک سێ لیژنە دابنێت هەتا بگەڕێن قاوە بەتامى ( قەزوان )ى بۆ بهێنن و کارى تەنها قاوە هەڵقوڕاندن بێت ، ئەبێت چاوەڕێى چى لێبکرێت ، لە مێژە کورد وتویەتى مانگا دۆشین و قەزوان خواردنیان نەوتووە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست