عومەر بەشیر دکتاتۆرە رەشەکەی سودان خۆی خاوەن سودانە
Wednesday, 13/02/2019, 23:40
لە ساڵی ١٩٦٩( جعفەرنومەیری) دەسەڵاتی سودانی بەدەست ھێنا ، لە ڕێگای کودەتایەکی سەربازی شان بەشانی پارتی چەپی شیوعی سودانی ، لە یەکم ھەنگاوی جعفەرنومەیری پەرلەمانی سودانی ھەڵوەشاندەوە ، بڕیاری قەدەغکردنی ھەموو پارتەکانی سودانی دەرکرد ، ڕێگای کرد بۆ خۆی وەکو یەکەم ھێزی زۆرینەی دەسەڵات بێ لەناو دەوڵەت ، ھەر وەکو چەندەھا دەسەڵاتی تری ئەم ناوچەیە ، دوای ئەوەی شیوعیەکان و قەومیەکان چەپرەوەکانی دەستیان گرت بەسەر زۆرینەی دەسەڵاتەکانی ناو دەوڵەت ، ( دەزگای ئاسایشی نیشمانی ) دامەزراند ،کە زۆرترین بڕیارو راسپاردەی دەوڵەتی لەژێردەستیدا بوو ، بۆیە دەزگای ئاسایش بووە ئامێڕیکی ترسناک لەناو دەوڵتدا، کە توانی خۆی جێگیر بکات بۆ بەکار ھێنانی ھەموو کارێک دژ بە میللەت لە کوشتن برین چەوسانەوە ، دەزگای ئاسایش لە ترسانکی ھاوڵاتیانی سودانی ناوییان ڵێنا ( ماڵی جنۆکەکان ) ، کە یەکێک بوو لە شۆنە ترسناکەکانی سودان ھەتاکو ئەم ساتانە ، کە ھەر کەسێکی ئۆپززیۆن دەسگیرئەبوو رەوانەی ئەو شۆنە ئەگرا بۆ ماوەیەکی زۆر بە بێ ھیچ یاسایەک بەبێ ئاگاداری بێ سەرو شۆن ئەکرا ، جعفەرنومەیری لە ماوەی حوکمرانی دا سێ ھەۆڵی کودەتای بەسەر ھاتووە کە ھیچیان سەر نەکەوتوو نەبووە ، ھەتاکو کودەتای سەربازی ١٩٨٥ موشیرحەسن عەبدولرحمان رابەرایەتی کرد ئەو کاتە وەزیری بەرگری بوو ، ماوەی یەک سال حوکمرانی سودانی کرد لەکۆتایی دەسەڵاتی دایە دەست سادق مەھدی ، کە دوای چەند ساڵێک ١٩٨٩ لە کودەتایەکی سەربازی دوبارە عومەر بەشیر بە پاڵپشتی( بەرەی نەتەوایەتی ئیسلامی ) ئەخوان موسلمون حەسن تورابی رابەریان بوو ، بەشیر کە سەرۆکاییەتی مەجلسی سەڕۆکایەتی شۆرشی لە دەست بوو ، دەستبەجێ گۆمەڵی یاسای گۆاستنەوی دەسەڵات دەرکرد ، لەو یاسایانادا ھاتوو ، (قەدەغە ئەبێ ھەموو شێوەیەکی لە ئۆپززێۆنی سیاسی دژ بە شۆرشی نیشتمانی )
عومەر بەشیر وێستگەیەکی پچراو لە سیاسەتی سودانی ، چونکە لە ناو کومەڵی ئەخوان موسلمون ھاتووە کایەوە ، کەتوانی خۆی بلکێنێت بە رەوتی سەربازی سودانی ، دوا بەدوا ببێت بەیەکی لە ئەفسەرانی ئیسلامی کە توانیان کودەتایەکی سەربازی سەرکەوتوو جێبەجێ بکەن لە سودان ، بەرەو پڕوژەیەکی ئیسلامی ، بەڵام ئەمە سەیر نیە لە پیاوەدا ، بەڵگو سەیر تر ئەوەیە کە دوای زاڵ بوون بەسەریان ، بووە ھۆی دابەش بوونی ئەو جۆڵانەوەیە ھەروەھا دژی رابەرەکانیان وەستا ، لە دەوڵەتێک کە ھەر لە رۆژی سەربەخویدا لە ساڵی ١٩٥٩ توشی کۆمەڵی کودەتا ئەبێ ، ھەمووی شکستی ھێناوە بۆ دەست بەسەر گڕتنی دەسەڵاتی مەدەنی سەربازی ، ، لە سەرتاوە لە،کودەتای سەڕۆک عبود ١٩٥٨ ھەتاکو کودەتای (جعفەر نومیری ١٩٦٩ ) کە ھەموو دەسەڵاتە کودەتاییەکان ڕێگای چەوسانەوەی بەرەی ئۆپززێۆن بە ڕێگایەکی سەرەکی دانرا ، لە گڕتن بڕین و گوشتن ،، کە زۆر جار خۆپیشاندەکان سەری دەسەڵەتدارەکانای تەخت ئەکرد ، بەڵام عومەر بەشیر لە دوای کودەتایەکی ١٩٨٩لە ڕێگای حکومەتێکی دیموکراتی کە بە ھەڵبژاردنێکی سەربەخەخۆ ھاتە کایەوە ، دوای دەسەڵاتی خۆی توندکرد ، لەسەر دەسەڵاتی حکومەتدا بۆ ماوەی ٣٠ساڵ زیاتر ، کە ھیچ کودەتایک سەر کەتوو نەبوو بەسەریا ، ھەروھا ھەموو ئەو خۆپیشاندانانەی کە بە دڕێژایی ساڵ بەردەوامە ، توانای ئەوەیان نەبوو ، ڕێگاکە بەرەو شۆڕشێکی سەرکەتوو ببن ..
ئەشکەنجەدان
ترسناک ترین یاسا کە وێنەی سودانی لە بەرچاودەسەڵاتی ئیسلامی بەدی ئەکڕێ ئەوەش (یاسای سستەمی گشتی ) ، کە ئەگەرێتەوە بۆ ١٩٨٤ لە سەردەمی نومیری دا ، بۆ سپاندنی شەریعەی ئیسلامی، ئەم سستەمە لەکاتی رێکەوتنی لە گەڵ ئیسلامیەکان بۆ ڵێدانی شیوعیەکان ھاتە،کایەوە ، ئەو یاسا کە سەرەتای چەوسانەوەیە ، بریتیە لە،قەدەغەکردنی ھەموو کارێک دژ بە،بنەماکانی ئیسلام بێت ، وەکو جللو بەرەکی رووت ، خواڕدنەوەی ، شەرعیان بەسەریان جێ بەجێ ئەکرا ، بۆیە دەزکای پۆلیسی ھەستا بە دامەزراندنی (سستەمی گشتی ) کە کاریان تەرخان کڕا بو بۆ گرتنی ئەم کەسانە ، لە ڕێگای دادگای ئیسلامی سزا ئەدران ، ھەروەا سەربەخۆ بوون بۆ تەقەگردن بەسەر ھەموو کەسێک دژی کارەکانیان بوەستی، بەدرێژای ئەم چەند ساڵەی رابردوو ژۆر کاری گۆشندیان کردووە دژی میللەتی خۆیان ،بە تایبەت ئافرەت ، پۆلیس چەند ئافرەتێکیان کوشتووە
بەشیر لە سەر ڕێگای جەعفەر نومیری ڕۆیشت تیای ، (دەزگای ئاسایشی ووڵات پارێزی ) دامەزراند ، بەڵام ئیسلامییەکان دوای دامەزراندنی پارتەکەی خۆیان ( پارتی گونگرەی دەسڵات ) دامەزراند کەوتنە ئەوەی پێکەکانی ( دەزکای ئاسایشی گشتی ناخۆ ) دامەزڕێنن تایبەت بەخۆیان ، کە کارەکانیان چاودێری کردنی لاینگرانی خۆیان ھەتاکو چەندپلەیەک باوەریان ھەیە بەبیری ئیسلامی، ئەم دەزگایە کاری کرد بۆ ئیسلامبوونی دەوڵەتی سودانی لە ناوەوە ، ئەم ئیسلامبوونەش سەرەتاکانی ئەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی نومەیری ، کاتێک ئوسامە بن لادنی لرتە خۆێلە ساڵی ١٩٩٠ ھەتاکو ساڵی ١٩٩٦، چێنشین بوو لە سودان کەوێنەی ئیسلامێکی توندروەی پیشان دا لە سودان سودانێکی فەرە ئایینە نەتەوەیی ،وای کرد گێشەی باشوور باکوور لە سودان پەرپێبدا ھەتاکو جیابوونە لە ساڵی ٢٠١١ ... دوای ئەوەی ماڵی جنۆکەگان ھەموو ئەوانەی دژ کودەتا بوون تسفیە،کردن ھە،وای کرد بەرەی سەربازەکەن ئیسلامییەکەن لە ناو یەکتردا،بتوێننوەنکە،ناو نرە بە ( شۆرشی فریاکەوتن ) کە دوای ئەمە ناگۆکی کەتنە ناو برادەنی شۆرش ، بەشیر بووە سەرۆک گۆمار ،سەڕۆگ.وەزیران ، حەسن ترابی ( پارتی گونگرەی دەسڵات ) دامەزراند زۆراز بەزی لەنابین ئەم دوو ھێزە ڕۆژ بەڕۆژ جوندو پیژ تر ئەبوو ھەر لەیەنێک ھەۆڵی لە ناو وونی بەرمبەرەکەی دۆی ئەدا
،لەساڵی ١٩٩٤ تورابئ پەرلامانی سەرکردایەتی شۆرش ھەڵوەشاند داوی کڕد لە بەشیر خۆی خانەنشین بکا ، بەڵام ڕازی نەبوو لە کاتەدا کەتە پاککردنەوەی بەرپرسانی سەرکردایەتی شۆرش کە پێ ھاتبوون لە ە١٥کەس کە چەند کەسێکیان لە روداوی سەیر کوژران ، وەکو یاریدەری بە شیر فەریق زبیر مەحمەد سالح کە ١٩٩٨ لە روداوێکی کەوتنە خوارەوەی فرۆکە کوژرا ، سودان کەوتە بۆشاییەکی دەستوری ، پارتی دەسەڵات سێ ناوی ھەڵبژارد کە تورابی لە سەروی سێ ناوەکە بوو ، بەڵام بەشیر( عەلی عوسمان ) ھەڵبژارد
بەشیر ھەۆڵی ئەوەی لە دەست بوو کز کردنی جوڵانەوەی ئیسلامی لە ناووە ، بۆیە بە یارمەتی بەرێوبەری موخابرات سەلاح قوش ، کە دەسە راستی بوو ، ھەموو نھێنییەکانی ناو جۆلانەوەک لە ژێر دەست بوو لە ئاکام دا لە،ساڵەی ١٩٩٩بەشیر فەرمانی ھەڵوەشاندنەوەی پەرلمانی دەر کرد ھەوەھا فەرمانی ھەڵوەشاندەوەی پارتی گونگری ووڵات کە تورابی سەکردایەتی ئەکرد دوای ( پارتی گونگرەی میللی ئۆپززیۆن) ڕێگایەک بۆ ناو کەرتوخانەکەن کە قوتایبەک کۆنەگەی سەلاح قوش کە چەند چار سەرپەرشتی خۆی دەسگیریان کردوۆە بە تۆمەتی کودەتایی سەربازی ، بۆیە توانەوەی ئیسلامیەکان لای دەسەڵاتی دەوڵەتدا بووە کارێکی سەرەکی ،.
گێشەی دارفوڕ
گێشەی دارفور ئەگەرێتەوە بۆ حەفتاکانی سەدەی رابردوو ، کە لەو ساتەوە زیاتر لە ٣٧ پێکدانان لە نابێن خێلە عەرەبەکانی رووی داوە ، کە خاوەن خاکن بە بەڵگە مێژوو جوگرافی ،کاتێک عەرەب لە پێشەوای دەسەڵات بوو لە ساڵی ١٩٥٦ کە دوای نومیری ڕەگەزپەرستی بەکار ھێنا دژ ھەموو ڕەگەزەکانی تر غەیری عەرب ، ئەمەش ھەوڵێک بوو بۆ گۆرینی سودان بە دەوڵەتێکی سادە لەعەرب ، لە سا ٢٠٠٣ گری جەنگ ھەڵگیرسا سوپای سودانی لە بارەی دا ھیرش ئەکەنە سەر خاڵێکی سەربازی کە ھێزەکەیان زەرەڕێکی جەسەتی مادی لێکەوت ، ئەمەش تەنیا بۆ تۆلەسەندن لە سیاسەتی دەسەڵات بەشیر ، ئەمەش سەرەتا ی ھەڵگیرسانی توندو تیژ ترین قەسابخانەی سەدەی بیست کە ٣٠٠ھەزار کوژراوی بەخۆیە دی زیاتر لە ٣ملیۆن ئاوارە ڕەش رووت بی شۆنی ، دوای سێ ساڵ لە جەنگ کوشتن بەشیر سەرکەوت ڵە یەکم خولی شەردا ، توانی ڕێکەوتنامەی ئاشتی مۆر بکا لە گڵ یەکێک لە خێڵەکان ، کە زۆری پی نەچوو سەرنەکەوت لە ساڵی ٢٠٠٩ دادگای نێو دەوڵەتی تۆمەتی کۆمەڵ کوژی ، تاوانی جەنگی دژ بەمڕۆڤ دژ عومر بەشییر ، سەلاح قوش دەرکرد ، سەڕۆکی سودان ھەموو تۆمەتەکانی ڕەدت کردوە ، ھەرچەند ھەۆڵ درا بۆ چارسەر کردن گێشەکان بەڵام ھەتاکو ئێستا چارسەرەی نەکرا ، ئێستا خۆپیشاندەکان لە لە ١٩ شاری سودان ھەڵکیرساوە کە ھەموو ھەوڵۆگۆششیان بۆ روخانی دەسەڵاتە ، کۆمەڵی ھۆ سەرەکی وەکو باری گرانی بەرز بوونی نرخی کاڵەو شتو مەک ، ھەروەھا لەگەڵ ڕازی بوون بە شداری بەشیر لە ھەڵبژادن ٢٠٢٠ ،ڕەگاز پرستی لە پاکوڕی سدھانە دەست ئەکا کە،کۆمەڵی جەنگی بەخۆێە دیوە ھەر لەسەرتای ١٩٥٥ دژی دەسەڵات بۆ پیاو گەران بەدوای ناسنامەی ، لە سەرەتایی سەرۆک جەعفەر نومەیری کە لەبەرەی چەپەکان دا بوو ، دوای دەوڵەت رووی کردە ئاینی ئیسلام ، بۆ چارەسەری کێشەکانی ، ئەمەش بووە بچوک ترین ھۆ بۆ شەری ناخۆی ، لەسە وتاری شەر دژی شیوعیەت دەستێوەردانی سۆڤیەت لە باشوور ، لە کاتیدا لە سودان رۆژانی شەمە پشوو بوو ، ھەروەھا باش کردنی پێوەندیەکان لە گەڵ قەشەی کلیساکان ، ئەمە گۆرا لەسەردەمی بەشیر ١٩٨٩ ، سستەمی دژ بە قشەکان پەرەی سەندو ھەستا بە فەزرکردنی (یاسای گشتی ) بەسەریان دا سپارد لە ساڵی ٢٠٠٥ بە ناچاری حکومەتی سودان رێکەوتنامەی (نیفاشا ) لەگەڵ (جوڵانەوەی سەربەخۆی سودان ) مۆر کرد کەداوای مافی چارەی خۆنوسین ئەکا . ھەروەھا دابەشکردنی دەسەڵاتی لە ناو دەوڵەت ، باشوور سەربەخۆی خۆی دەسەکەوت ٢٠١١ لە کاتێک ٩٨٪ دەنگیان دا بەسەربەخۆی سودان .......
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست