کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کۆبونەوەی وارشۆ دژی ئیرانە

Wednesday, 13/02/2019, 12:13


لە میدیا جیهانیەکان هاتووە کە،

کۆنفرانسی واڕشۆ، لە لایەن ئەمریکاوە بانگەوازی بۆکرا. پۆلەندا پێشوازی گەرمی لە پێشنیارەکەی ئەمریکا کرد، ڕازیبوو کۆنفرانسەکە لە ڕۆژانی١٣-٢/١٤/ ٢٠١٩ دا لە وارشۆ ببەسترێت. پۆلەندا ڕایگەیاند،  تا دوێنی ٦٠  وڵات  ئامادەیان دەڕبڕیوە، کە لە کۆنفرانسەکە بەشدار بن. هەندێک لەو وڵاتانە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستن وەک، بەحرین، یەمەن، ئوردن، مەراکش مەغرب، عومان، ئیمارات، مسر، تونس و ئیسرائیل.
 ماوەیەکی زۆرە پۆمیۆی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، هەوڵەکانی چڕ کردۆتەوە بۆ ئەوەی زۆرترین وڵات لە ژێر دروشمی "هەوڵدان بۆ ڕێگری گرتن لە گەشەسەندنی دەسەڵات و هەژموونی ئیران لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا"  بەشداریی لەو کۆنفرانسە بکەن، بەڵام دواتر ناوی کۆنفرانسەکە گۆڕا بۆ " هەوڵدان بۆ سەقامگیرکردنی ئاشتی و ئاسایشی زیاتر لە ئایندەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا". شایەنی باسە سەرەڕای گۆڕینی ناونیشانی کۆنفرانسەکە، بەڵام ناوەڕۆکی کۆبۆنەوەکە هەر وەک خۆی ماوە، هەوڵی ئەمریکایە بۆ پەیدا کردنی دۆستی زیاتر بۆ هەڵوێستەکانی دژ بە ئیران و ڕێگری گرتن لە گەشەسەندنی هەژموون و دەسەڵاتەکانی ئیران لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە