کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ژن لە رونگەیەکی هەژارانە!

Tuesday, 12/02/2019, 0:00


لە دوو دێڕدا:
مامۆستا هەژاری ڕەحمەتی لە رادە بەدەر مەلا مستەفا و  بنەماڵەی بارزانی خۆش ویستووە. ئەو خۆشەویستیەش گەیشتبوو ڕادەیەک کە پێش ئەوەی کۆچی دوایی بکا وەسیەتی کردبوو کاتێک لەو دونیایە ڕۆییشت و لە ناوماندا نەما لە بەرپێی گڵكۆی مەلامستەفادا جێگای بۆ بگرنەوە و بینێژن! لەوەش بترازێ ناخۆشتر لە لای من ئەوە بوو کە خۆی بە نۆکەری مەلامستەفا زانیوە.!
مەلایەک کە لە تەواوی تەمەنی خۆیدا تاقە وتارێکی بە پێزی سیاسی بۆ دۆزی کورد نە نووسیوە!خۆزگە هەژاری شاعیر  و نووسەر مەلا بە خودای خۆی زانیبایە و  نەک گووتبایەی من نۆکەری بارزانیم! هەژاری دەبوایە بە خاتری هاوسەر و خێزانی بەو شێوەیە ژنی پێ چووک و بێ ئیرادە نەبایە، چون ئەو جۆرەی کە بۆ خۆی باسی ژیانی خۆی کردوە دەبێ چەرمەسەرییەکی زۆری دەژیاندا بینیبێ.
هەر بەو پێیە هاوسەرەکەشی بێ بەش نەبووە لەو ژیانە تاڵەی کە هەژار باسی لێوە دەکا. ئاوارەیی و دەربەدەری و دوورە وڵاتی بەشی هەردووک لایان بووە، هەژار لە هەرکوێ ژیاوە خێزانیشی دەگەڵ بووە.
" هەژاری مرۆڤ و دەربەدەری"
لە نووسینی شێرکۆ هەژار کوڕی مامۆستا هەژار:
لا پەڕەی ٩٨.
دەقی دوو دێڕ لە هۆنراوەی لایە لایەی هەژار ئاوامان پێدەڵێ:
ئەو کەسە پیاوە بۆ خاک و ئاوی
روح دانێ و بە چاک بمێنێ ناوی
نەتبیستووە واتەی زانای سەر زەمین
مەردانە مردن نەک ژنانە ژین!
ئەگەر ئەو وتەیە زانای سەرزەمین باوەڕی پێی بێ، وا دیارە هەژاری کۆچ کردوو ئەو زانایە نەبووە کە زانای سەرزەوی ناسیبێ. مرۆڤێک هەر چەند شاعیر بێ، نووسەر بێ، رووناکبیر بێ، بۆ کورد تێکۆشابێ، خۆی بە مرۆڤ بزانێ ئاوا ژن بە سووک و چووک نازانی.
کاتی خوێندنەوەی ئەو دوو دێڕە شێعرەی هەژار ، بیرم لە لەیلا گۆڤەنەکان و سەکینەکان و ڤیانەکان و...و ئەو هەموو قارەمانە کچ و ژنانەی کە دەگەڵ فاشیزم و دڕندەکانی داعش دەجەنگن دەکردوە. هەژاری نۆکەری مەلامستەفام بیر دەهاتەوە و گووتم: بە هۆی ئەوەی کە هەژار لە بنەماڵەی بارزانی زۆر نزیک بووە بۆیە لە ئاست ژن خوو و خدەی ئەوانی گرتووە!
جەعفەر کەریمی
سندوقی کوردستان پۆست

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە