کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ترامپ و چاودێریی یان دەستوەشاندن لە ئێران؟

Monday, 11/02/2019, 14:08


ئەمریکا هەمیشە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ڕۆڵی هەبووە، دەسەڵاتەکانی بۆ کێشانی سنووری جوگرافیای ناوچەکە بەکارهێناوە، چارەنووسی میللەتانی ئەو ناوچەیەی دیاریکردوە. ئەمریکا، ٤٠ساڵ لەمەوپێش، بەبێ گوێدانە بارودۆخی گەلانی ئیران، لەسیستمی حوکمڕانی ئەو وڵاتە گۆڕانی کرد.

بۆ ڕووخانی شای ئیران بە سەدان هەزار کەس شەقامەکانی ئیرانیان تەنیبوو، بەڵام خومەینی کاتێک لەسەر کورسی دەسەڵات دانیشت، لەبەر ئەوە نەبوو کە گەلانی ئیران ئەو ڕێگەیان بۆ فەراهەم کرد، زلهێزەکانی دنیا بە تایبەتی ئەمریکا ئەو بوارەی بۆ ڕەخساند. 
بە درێژایی مێژووی گەلانی ئیران گرفتی مەزهەبی هەبووە، هەمیشە حەشامەتێکی گەورەی جەماوەری شیعە مەزهەبی خاوەن خواست و ئامانجی مەزهەبی هەبووە، بەڵام ئەو حەشامەتە لەچاو ژمارەی دانیشتوانی ئیران، دەنگی ناڕەزای سەرتانسەری ئەو وڵاتە، هەمیشە کەمتربوون. ئەگەر زلهێزەکانی دنیا خوازیار نەبوونایە کە سیستەمی سیاسی بگۆڕێت، هەرگیز شیعەی توندڕەو نەیدەتوانی سەرکەوێت و چل ساڵ لە ئیران حوکمڕان بێت. 
لە ١٩٧٩دا سەرەڕای ئەوەی، خۆپیشاندەران شەقامەکانی ئیرانایان تەنیەوە، بەڵام شای ئیرانیش کەم نەبوو، ئابووری پتەو و سوپای بەهێزی هەبوو. ئەو کات بە سەدان پارتی ئۆپۆزسیۆنی ئیرانی، لە هەڵگری بیروباوەری ڕاست و چەپ لە گۆڕەپانی سیاسی ئیراندا کارابوون. کاتێک کە ئەمریکا شای ئێرانی لە دەسەڵات لابرد، بۆ میسری نارد، دەزگەی هەواڵگری ساواک و سوپا لەیەکترازابوون. ئۆپۆزسیۆن کۆنتڕۆڵی شارەکانیان کردبوو، بەڵام ئەمریکا هەموویانی فەرامۆش کرد، خومەینی لەسەر کورسی دەسەڵات دانا. 
٤٠ ساڵە گەلانی ئیران و ئەمریکا باجی هەڵەکانی ئەمریکا دەدەن. کارمەندە ئەمریکییەکان لە وڵاتانی دنیادا باجەکەیان دا. دوای ئەوەی خومەینی، خۆی گرت، لە کۆتایی ١٩٧٩دا سەفارەی ئەمریکی ئابڵوقە دا، بۆ ساڵ و نیوێک بەرێوەبەرانی سەفارتی گلدایەوە. لە ١٩٨٣دا لۆریەکی بۆمپڕێژکراو لە نێو سەفارەتی ئەمریکی لە بەیروت تەقیەوە و ١٧ ئەمریکی کوژران. بەگوێرەی میدیای ئەمریکا بێت کە دەڵێت: دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوتووە کە ئیران ئەم کارەی ئەنجام دابوو، بەڵام ئەمریکا خۆی لێ مات کرد. چوار پێنج مانگ دوای ئەوە دووبارە ئیران دوو لۆری بۆمبڕێژکراوی لە بەیروت بە نێو سەربازانی ئەمریکی تەقاندوە و ٢٤١ی سەرباز کوژران. دادگەی ئەمریکی سەلماندی کە لە ١١/٩/٢٠٠١دا ئیران ڕۆڵی سەڕەکی هەبوو لە فڕۆکە تەقاندنەوە، کەسوکاری کوژراوانی ئەو ڕووداوە، لە دادگەی ئەمریکادا ١٨بیلیۆن دۆلاریان وەک قەرەبوو لە ئیران بردەوە.

ئەمریکا لە ٢٠٠٣وە، کە سەدامی ڕووخاند، هەر حکومەتێکی دامەزراندبێت، یان هەر سەڕۆک کۆماڕێک، یان سەڕۆک وەزیرانێکی لەسەر کورسی دەسەڵات دانابێت، ئەوا کلکی ئیران بووە، نمونە، تاڵەبانی، فوئاد مەعسوم تا دەگات بە بەرهەم ساڵح! سەرەڕای ئەوە ئەمریکا خۆی لێ مات کرد. لە کاتێکدا کە سەدام لە دەسەڵاتدابوو، هێز و توانیا ئەمریکای نەبوو، بەڵام ئیران وەک ئەمڕۆ هەژموونی خۆی بەسەر عیراقدا نەسەپاندبوو، هێزی چەکداری حەشد و دەیان گروپی چەکداری دی سەر بە ئیران لە عیراق و کوردستان نەبوون. پرسیاری گرنگ لێرەدا ئەوەیە کە ئایا سەدام لە ئەمریکا بەهزێزتر بوو؟ یان ئەمریکا دەستی هەیە لە بەزەبەلاح کردنی دەسەڵاتدارانی ئیران. 
لەوەتەی سوپای ئەمریکا لە عیراق و سوریا هەن، ئیران لە جاران پتر لە ئەفغانستان، یەمەن، لوبنان و سوریا دەسەڵاتەکانی فرەوان کردوە، لە هەموو ئەو وڵاتانەدا سەربازە ئەمریکییەکان بوون بە ئامانجی سەربازی ئیران و هێڕشەکانی. لە کاتێکدا کە سوپای ئەمریکا لەو وڵاتانەدا نەبوو ئیران بەوجۆرە هەژموونی خۆی نەسەپاندبوو. 
هەنوکە، ئەمریکا هەمان هەڵە لە سوریا و عیراق دووبارە دەکاتەوە، بەجێهێشتنی سوریا، ڕێگە خۆشکەرە بۆ ئیران دەسەڵاتەکانی لە ناوچەکەدا زیاتر بسەپێنێت. بەجێهێشتنی ئەلتەناف، بۆ ئیران لە سوریاوە دەبێت بە پردی پەڕینەوە. لە کاتێکدا کوردانی ڕۆژئاوا بەبێ دروست کردنی مەترسی لەسەر بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا ئەو سنوورەیان کۆنتڕٶل کردبوو، لەگەڵ ئەوەشدا ترامپ بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی دا.
 حکومەتی عیراق لەژێر هەژموونی ئیرانە، دارودەستەی ئیران لە عیراق لە گەشەسەندن، سەرانی پارتە کوردیەکان و عەرەبەکان دەستکەلای ئیرانن، لەگەڵ ئەوەشدا ئەمریکا پشتیوانی لەسەرکەوتنیان دەکات، ڕێگە دەدات لە هەڵبژاردنە پڕ ساختەکاندا براوەبن. دەسەڵاتدارە عەرەب و کوردەکان ڕۆژانە بە سەدان هەزار بەرمیل نەوت بۆ ئێران دەگوازنەوە و ئەمریکا لێیان بێ دەنگە. بەسەدان پارتی ئۆپۆزسیۆن، بە میلونان کەس گرفت و کێشەی نەتەوەیی لە ئیران هەیە، کە ئەمریکا دەتوانێت یارمەتیان بدات، کۆیان بکاتەوە، بەڵام تا ئێستا ئەمریکا دژ بە دەسەڵاتدارنی ئیران، گەرموگوڕ نییە، بۆ ئەوەی ئەو دەنگە ناڕەزایانە کۆ بکاتەوە. بەسەدان هەزار دۆلار، زێر سەرمایەی دەسەڵاتدارانی ئیران لە بانکەکانی وڵاتانی ئەوروپا و هاوپەیمانانی ئەمریکا هەن، بەڵام تا ئێستا ئەمریکا بچووکترین هەنگاوی نەنەوا بۆ دەست بەسەرداگرتنیان.
 سەرەڕای ئەوەی ئەمریکا بۆ دەسەڵاتدارنی ئیرانی کردوە، لە ١١/٢/٢٠١٩دا بە هەزاران کەس لە هەوادارانی دەسەڵاتدارانی ئیران شەقامەکانیان کۆنتڕۆڵکرد و دروشمی "مەرگ بەر ئەمریکا"یان بەرزکردەوە.
 تازە ترامپ، لە میدیاکاندا ڕایدەگەینێت و دەڵێت: ئەوان هێزەکانیان لە عیراق بۆ ئەوەیە جموجۆڵی ئیران بخاتە ژێر چاودێری! ئەوەی ئەمریکا دەیکات تەنیا کات بەفێڕۆدانە. ئەگەر ئەمریکا ڕاست دەکات، سوورە لەسەر ئەوەی کە فرەوان بوونی دەسەڵاتەکانی ئیران لە ناوچەکەدا، مەترسی لەسەر بەرژەوەندیی ئەوان و هاوپەیمانەکانی دروست دەکات، ئاسایشی نەتەوەی ئەمریکا و ناوچەکە بەرەو ناسەقامگیری دەبات، ئەڵبەتە هەنوکە بارودۆخەکە لەوە دەرچووە تەنیا جموجۆڵی ئیران لەژێر چاودێری بێت. ئەمریکا دەبێت بەگشتی لە ناوچکە و بەتایبەتی لە سوریا و عیراقدا بە سیاسەتەکانیدا بچێتەوە، ئەو هەڵانەی کە لە ڕابردوودا کراوە، دووبارە نەیکاتەوە و ئیستا کاتی دەستوەشاندنە نەک چاودێری.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە