سەنتەری میترۆ و رەحمان غەریب، دوو بیچمی ناشرینی راگەیاندن و کەسایەتی
Tuesday, 05/02/2019, 0:42
ئایا سەنتەرى میترۆ بەرگرى لە ئازادیى رادەربڕین و رۆژنامەنووسان دەکات یان ئەوەتا بوەتە بەشێک لەو سیستمە دز و مافیایەى دەسەڵاتى کوردى لە هەرێمى کوردستان؟
سەنتەرى میترۆ لە سەرەتادا گوایە بۆ داکۆکى لە ئازادى رۆژنامەنووسان دامەزرا، بەڵام هەر لەسەرەتاوە دەرکەوت کە ئەم دەزگایە، سەنتەری گەندەڵیی و لاینەگری دەسەڵاتی پارتەکانی باشوورە، رەحمان غەریبیش، کە یەکێکە لەو دەموچاوە پیس و قێزەوەندەی ناو ئەو دەزگا پۆخڵە، کە دەتوانین بڵێین لەو بوارەدا دەستپێشکەر بووە و بێشەرمانە خۆی تەسلیمی بنەماڵەی پارتەکان کردووە، بەتایبەت هێرۆ و هێدی هێدی ئیستا بۆتە پیاوی پارتیی و سەرانی بنەماڵەی بارزانی! هەروەکو لینین دەڵێت: (رووناکبیران بەتواناترین کەسانێکن بۆ تاوانی خیانەتکردن، لەبەر ئەوەی لە خەڵکەکە بە تواناترن، کە پاساوی بۆ بهێننەوە). ئەو رێکخراوەی سەنتەرە ناموبارەکە، کە رەحمان دەیگەڕێنێت و لە پشتێوە وەستاو، خۆی بە چەپ و ئاشتیخواز و شتیتر خوازی دەزانێت، رێکخراوەکەش وەک زۆربەى دامەزراوە ئەهلی و بەناو ئازادەکان بۆتە ئارایشگایەک بۆ ماکیاژکردنى دەموچاوە قێزەونەکانى بەرپرسانى پارتى و یەکێتى و بۆ جوانکردنى دەموچاوە قێزەونەکانى بکوژانى کاوە گەرمیانى، سۆرانى مامە حەمە، سەردەشت عوسمان و وەدات حوسێن و تەواوى شەهیدانى دیکەى قەڵەم.
لێرەدا دەمەوێت ئەوەش بڵێم کە پەیوەندییە ژێر بە ژێرەکانى رەحمان غەریبى سەرۆکى سەنتەرەکە لەگەڵ مافیا و گەندەڵەکانى پارتى و یەکێتى، ستاییشکردنى هێرۆ ئببراهیم ئەحمەد و قوباد تالەبانی لە ماوەى رابردو لەلایەن رەحمانەوە بۆتە جێگای سەرنجڕاکێشان، ئەو بەرپرسانەی پارتى و یەکێتى کە راستەوخۆ تۆمەتباران بە کوشتنى ئەو رۆژنامەنووسانە، تەنها لەسەر ئەوەى ئەو رۆژنامەنووسانە بەپێچەوانەى رەحمان غەریب و نمونەکانیان، لەگەڵ پیشەکەى خۆیان راستگۆ بوون، گرێبەستێکى ئەخلاقییان لەگەڵ قەلەم و خوێنەر و گەلی خۆیاندا هەبوو، نەک وەک رەحمان غەریبێک کە لەژێرەوە گرێبەستى شەخسى و بارزگانى پیسى لەگەڵ سەرە گەورەکانى پارتى و یەکێتىدا هەیە!
بەلێ رەحمان بەئاشکرا و بەبەرچاوی روژنامەنووسانی سلیمانی وەک راپۆرتنووسیکی دیاری ماڵی تالەبانی بەگشتی و هیرۆ بەتایبەتی کاردەکات، لەهەندێ یادکردنەوەدا هیرۆ سەردانیان دەکات، جا رەحمان غەریب ئەمەی بۆ یەکیتیەکان کردبیت وەک سیفەتە شیوعی بوونەکەی هەولیشی داوە لەملای ترەوە پارتیش لە خۆی توڕە نەکردووە، بۆیە بەرتیلی سیاسی و هەڵوێستی نەرم و داکۆکیکارانەی لەپشت پەردەوە بۆ پارتی نواندوە.
خۆ ئەگەرباس لەئیدانەکردن دەکا ئەوا سەندیکا رووزەردەکەی پارتی و یەکێتیش وەک ئەوان ئیدانە دەکەن، بەڵام بەهەموو لایەک بەناوی مافی روژنامەنووسان ئەم رەحمان غەریبە، کە غەریبە بە ئەخلاق و رەوشتی کاری رۆژنامەنگەری، خۆی دەوڵەمەند کردوە و سەردانی ووڵاتان دەکات و لەخانوی گرانبەها دەژی، کەسێیک نییە بپرسیت رەحمان تۆ ئەو خانوەی هەتە چۆنت پەیداکردووە ؟ یان چۆن دەتوانی هەندێک جار شوقەش بۆ قەڵەم بەدەست و ویژدانفروشی وەک خۆت پەیدا بکەی؟
لە ٣ نۆڤەمبەرى ٢٠١٨ لە شارى بەیروتى لوبنان کۆنفرانسێک لەبارەى رۆژى بەرەنگاربوونەوە دژ بە سزانەدانى بکوژانى رۆژنامەنوسان بەڕێوەچو، لەو کۆنفرانسەدا سەنتەرى میترۆش بانگهێشت کرابوو. لە یەکێک لە بەرنامەى کۆنفرانسەکە، کردنەوەى پیشانگایەک دەبێت بۆ پۆرترێت و ژیاننامەى شەهیدانى قەڵەم. وێنەى هیچ کام لە سەردەشت عوسمان و سۆرانى مامە حەمە لە کۆنفرانسەکەى بەیروت نابینرێت، کەچى وێنەى شیفا گەردى دەبینرێت. لە کاتێکدا هەموو کەس دەزانێت شیفا گەردى لە چ دەزگایەکى بەدناو رۆژنامەنووسى کارى دەکرد.
لەم ماوانەى رابردوودا رەحمان غەریب و نوێنەرەکەیان لە هەولێر لەگەڵ کەریم سنجاری بکوژى سەردەشت عوسمان کۆدەبنەوە؟!
رەحمان غەریب لە پۆستێکى فەیسبوک بە ئاشکرا ستایشى کەناڵى رووداو دەکات و خۆى بە بەشێک لە ئەوان دادەنێت؟! لە کاتێکدا رووداو یەکەمین کەناڵى ئەو دەسەڵاتە دز و مافیایەیە، کە سەردەشت عوسمانى بە تیرۆریست لە قەڵەم دا و بە مانشێتێکى گەورە لە رۆژنامە روو رەشەکەیان بڵاویان کردەوە کە (سەردەشت عوسمان ئەندامى ئەنسار ئیسلام) بووە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست