کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کورد و نامۆیی نەتەوەیی (بەشی دووەم)

Thursday, 07/02/2019, 19:14


نەوەیەکی نامۆ بە خاک و نەتەوە
جارێکیشیان پێشکەشکاری بەرنامەیەکی هونەریی لە میوانی بەرنامەکەی پرسی کەهونەرمەندێکی کۆتەڵساز(پەیکەرەساز) بو: ئایا لە رەنگکردنی کۆتەڵەکانتدا بەزۆری چ رەنگێک بەکار دەهێنیت؟!! ئەمە نیشانەی ئەوپەڕی نەزانی یە پێشکەشکاری بەرنامەیەکی هونەری نەزانێت پەیکەرساز رەنگ بەکارناهێنێت. ئاشکرایە کە ئاینی ئیسلام لە روى شەرعەوە چوار پێشەوای تێدا هەڵکەوتووە وچوار رێبازی فیقهیان دامەزراندووە: مالیکیی،حەنەفیی،شافیعیی و جەعفەریی،کەچی وشکە موسوڵمانێک قوشقی دەبێت و دەڵێت (ئاینی پیرۆزی ئیسلام رێباز ومێباز وحەنەفیی و مەنەفی تیا نییەو ئەوانە بیدعەن)
لایەنێکی دیکەش هەربۆنمونە، کەباسی شۆڕشی ئەیلول دێتە پێش هەر باسی مەلا مستەفاو هێزەکانی مەلایی و جەلالی دەکەین، بەپەراوێزی پێشخانەکانی پێش هەڵگیرساندنی شۆڕشی ئەیلولی1961 وپەیدابونی ناکۆکییەکاندا ناچین لە نێوان دەرەبەگەکان و پێشەواکەریم قاسم و یاسای چاکسازیی کشتوکاڵ لەلایەک و کێشەی نێوان بارزانیان و هۆزە نەیارەکانیان لە هەرکی و سورچی و لۆلانی کە کارگەیشتە ئەوەی شێخ ئەحمەدی بارزان لە کۆبونەوەکانی سەرۆک هۆزەکانی کورد بکشێتەوە کە لەهەولێر و بەسەرپەرشتیی بەدرەدین عەلی موتەێەریفی هەولێرئەنجام دەدرا و بەوەش تاوانبارکرا پشتگیریی لە دوژمنەکانیان دەکات. دوا بەدوای ئەوە بەدرەدین عەلی کوژراو ێدیق میرانی میری شەقلاوەش هەر کوژرا. ئەوە جگە لە وردە کێشەی نێوان بارزانی و سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی
سیاسی) و پارێزگرتن لەیەکتر بەنهێنی و لە دوەمین ێاڵی شۆڕشەکەشەوە وردە وردە بە ئاشکرا دەردەکەوت. لێرەدا زانیاری مەسعود محەمەد لە سەر کۆبونەوەکانی رانیە و کانی ماران و ..هەتا دەگات بە دوبەرەکیی و ئاگری بێئامانی ئەو شەڕی ناوخۆ و کوردکوژی یەی ئیستاش نەکوژاوەتەوە و کارەساتی چەندین هەرەس و کیمیابارانی هەڵەبجە و ئەنفال و وێرانکردنی کوردستان و کارەساتی گورچکبڕی 16ی ئوکتۆبەریشی بەدواداهات و نازانین چیدیشی بەدوادا دێت. کەدێینە سەر کۆماری کوردستان ـ مەهاباد،باسەکەمان تەنها پێشەوا قازی محەمەد و تراژیدیای لە سێدارەدانی پێشەوا و سەیفی قازیی و ێەدری قازیی و هاوکارە نزیکەکانێتی،بەدۆی ئەوەدا ناچین کە(ژێ .کاف) بۆ هەڵوەشێندراو پارتی دیموکراتی کوردستان لەجێگەیدا قوتکرایەوە و سەرانی (ژێ.کاف) وەک ئاردی نێودڕکانیان بەرهات و کاروباری کۆمار کەوتە بندەستی پێشەوا قازی و ئاغاو دەرەبەگ و بارزانی یەکان. ناپرسین ئاخۆ شەهید پێشەوا بۆ بەرگریی نەکرد و پێشوازیی لە ئەرتەشی ئێران کرد،بەڵکو لە ماڵی خۆیدا میوانداریی لە سەرلەشکر و هاوکارەکانیشی کرد. پەیوەندی نێوان پێشەوا و بارزانی مستەفا چۆن بو، دۆست و هاوکار و هاوبیرو هەڵوێست بون، یا بە پێچەوانەوە؟ ئەى پەیوەندی رۆژانەی کوردانی خۆرهەڵات و تورکزمانەکان و هێزی بارزانیان چۆن بو؟ چوار ئەفسەرە شەهیدەکان لەکاتێکدا کە لە حکومەتی عێراقەوە فەرمانی لەسێدارەدانیان بۆ دەرچوبو،بۆچی گەڕانەوەبەرەو کوردستان و لەسەر سنور خۆیان دابەدەست بنکەیەکی پۆلیسی عێراقەوە؟ شۆڕشەکانی مەلیک مەحمود بۆ تادەهات کزو بێهێز دەبو،سنوری دەسەڵاتی بەرتەسک دەبو، تەنیاباڵ مایەوە و نەک ناوچەی کەرکوک بەڵکو ناوچەکانی شارەزور،چەمچەماڵ، قەرەداخ، رانیە وقەڵادزێَ(قەڵازێ) یش تەکینەوە و دایانە پاڵ ئینگلیز و حکومەتە تازە دامەزراوەکەى عێراق.ئەگەر قسە بێتە سەر شکستە گەورەکەی لەشکری شێخ لە ماوەی دو رۆژدا،کە لەدەربەندی بازیان لێیقەوما و تەرمەکانی ژمارەیەکی زۆر لەشەهیدەکان کەوتنە دەست دوژمن و بەشێکیان سوتاندن و شێخیش بە برینداریی کەوتەدەست دوژمن،ئاخۆ موشیری حەمەی سڵێمانی هەمەوەندی تاوانبارو خۆفرۆش وناپاکە یا لە ئاوی شەو پاکترە؟ لای خۆمەوە لە بەرگی دوەمی کتێبی پانۆرامای دیرۆکی دێرین و نوێی کورد، سەرەتەقەیەکم لەمەڕ ئەنجامەکانی شەڕەکەو هەڵویستی موشیری حەمەی سڵێمان کردووە.هەولدەدەم سۆراخی فایلێکی خۆڵ لێنیشتو و لەبیرکراویش بکەم، سەرەتای ساڵانی شەێت ی سەدەی رابوردو چەند کەسایەتیەکی ناسراوی شاری سلێمانی،شێخ جەلال حەفید،شێخ حسەین سەعاتچی ومامۆستاشێخ مستەفای هونەرمەند خەریکی کارێک بون،کارەکە کەوتە بەردەست میریی وبەرنامەکەیان ئاشکرابو،شێخ جەلال و شێخ حسەین دەربازبون و خۆیان گەیاندە ئێران،لەوێش دەستگای ئەمنییەتی ئێران دەستگیریکردن و دوای ماوەیەک و لەچلەی زستاندا توانیان خۆیان رزگاربکەن و بەهەزار دەرد و مەینەت خۆیان بگەیەننە سنور(سنورەدەستکردەکەی نێوان باشور وخۆرهەڵات) و خۆیان رادەستی بنکەیەکی پۆلیسی عێراق کرد.. شێخ جەلال وشێح حسەین ماوەیەکی زۆر بەنێو بەفرێکی ئەستوردا رێیانکردبو، شێخ حسێن بەفر پەنجەکانی قاچەکانی بردبوـ سوتاندبو،ماوەی دوهەفتەیەک بەسەرپەرشتیی پۆلیس لەماڵەوە چارەسەردەکرا.. ئەمانەو چەندین لایەنی شاردراوە و تەمومژاویی دیرۆکی کورد پێویستی بەلێکۆڵینەوە و ساغکردنەوەیە،هەر روداوێکیش تیشکێک دەخاتە سەر چەندین لایەنی دیکە و دەتوانین بەهیمەتی پسپۆران و خەمخۆرانی کورد پەردە لەسەر دەیەها روداو و قۆناغی مێژویی هەڵبدەینەوە، هەر بۆنمونە شۆڕشەکەی سمکۆی شوکاک و کوشتنی مارشەمعون و چەندین ئەرمەنی بێتاوان، نهێنییەکانی شەهیدکرنی سمکۆ، پوکاندنەوەی حیزبی هیوا، ئایا حیزبەکە بۆ سەرۆکی نەبو؟ پەیوەندی نێوان مامۆستایان ئەمین زەکی بەگ و تۆفیق وەهبی بەگ لەگەڵ بەرپرسانی بەریتانیا لە عێراق، راپۆرتنوسەکەی لەمەڕ دکتۆر کەمال مستەفا مەزهەر کێیە؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە