بەرهەم سالحیش وەکو کۆسرەت تاوانبارە لە هێنانی دەرمانی ژەهراوی
Friday, 01/02/2019, 1:20
ئەم رۆژانە هەواڵی قاچاخچێتی کۆسرەت (فەقێ عەوڵا) و مناڵەکاکی کە خەریکی بازرگانی دەرمانن، کە دادگای دانیمارک لێکۆڵینەوەی دەستگیرکردنی لەسەر دەکات و لەلایەن ئینتەرپۆلەوەداوا دەکرێت، ئەم هەواڵە بۆتە باسی هەموو ناوەندەکان، ئەویش لە سەر قۆرخکردنی بازاری دەرمان لە زۆنی سەوز بە دەرمانی ماوە بەسەرچوو واتە ژەهراوی ،هەڵبەتە لە زۆنی زەردیش فازڵ موتنی/ میرانی بەرپرسی هەمان ئەرکی کۆسرەتە بە فەرمانی ئاغاکانیان تا هەموو کورد بە بێ دەنگی کۆمەڵ کوژ بکەن .
هێنانی دەرمانی ژەهراوی بۆ عێراق و کوردستان بەتایبەت لە 2003 ەوە هەموو بەرپرسان لێی ئاگادارن بەڵام بە هۆی دەستکەوتنی پارە نەک هەر رێگریان نەکردوە بەڵکوو ئاسانکاریشیان بۆ کردووە بەتایبەتی بۆ کۆسرەتەکان، یه کێکی دیکە لەم بە ناوبەرپرسانە، ئەویش بەرهەم ساڵحە، کە ئیستا پۆستێکی فەل و ساختەیان پێی داوە وەکو سەرۆک کۆماری عێراق، جا وەرە سەرۆکی حکومەتی عێراق ساختەچیی و دەرمانفرۆش بێت، ئیتر چی تێدا دەمێنێتەوە بۆ عێراق وەکو دەوڵەت؟!
بەرهەم ساڵح ئەو کاتەی، کە لە هەولێر بوو، بۆ نموونە ئەو کات بەرپرسی ئەنجومەن بوو، هەواڵی بۆ هات، کە 70 تەن لە یەکێک له خاڵە سنووریە کان دەرمانی ماوە بەسەرچووە، واتە ژەهراوییە و رێگای پێنادرێ بێته ناو خاکی عێراقەوە، ئیتر پاش دوو تەلەفۆن کە بۆ بەرهەم ساڵح کرا، که نەزانرا لە بۆ کوێوە بوو، رەزامەندی دەربری تا ئەم دەرمانە ژەهراویە بێتە ناو عیراق و کوردستانەوە، ئەمە نمونەیەکە لە خەروارێ، هەرخوا ئەزانێ ئەبێ چەندەها جاری وەها دەرمانی بەسەرچوو، خواردنی ژاراوی ئێران و تورکیا هێنرابێتە کوردستانەوە، ئەوەندەی دەزانم یەکێک لەم باندانە جگە لە کۆسرەت رەسوڵ و فازڵ میرانی، بنەماڵەی تالەربانی و نێچیرەڤان بارزانیشە، نەک تەنیا ئەم بەڵکو بەرهەم ساڵحیش پشکی لە قازانجی دەرمان بەردەکەوێت! ئەویش لەناو ئەو باندەدایە کە دەرمانی بەسەرچوو هاوردەی کوردستان و عیراق دەکەن! قەیوان و لە پشتی ئەوانیشەوە حاکم قادریش بەشێکە لەو باندە مافیایەی کە بازرگانی بە دەرمان و خواردنی ژاراوییەوە دەکەن! بەمەش وەکو دەزانن هەزاران لە خەڵکی هەژار و داماوی کورد، تەنانەت عێراقی بە م دەرمانە ژەهراویە پێی نەخۆشتر دەکەون و دەمرن.
بۆ وەڵامی ئەمه تەنیا ریگاچارەیەک قۆڵ بەستکردنی بەرهەمیشه و دەبێت بەرەو رووی دادگا بکرێتەوە، تا هەموو تاوانەکانی دەرمانی پێ ئاشکرا بکەن ، ئا لێرا رۆڵی پەڕڵەمان و دادگاکانی عیراق دەرئەکەوێ، که تا چەندە دەتوانن ژیان و کەرامەتی عێراقییەکان لە دەست ئەم تاوانبارانە بپارێزن، کە یەکێکیان سەرۆک کۆمارەکەیانە، ئیتر کاتی قسەکردن نییە، به پێوەری هەڵوێستان له هەمبەر تاوانەکانی بەرهەمی ساختەچی و زمانلوس و بێ حورمەت، تاکە رێگایەک بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەیە!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست