تۆڵە
Wednesday, 30/01/2019, 21:25
کە ڕق هەڵسا
هاواری قوڕگی نووساو
ئیتر ئارامی بێ دەنگی ئەبڕێ
بەرگی برسێتی و
نەداری ئەدڕێ
لە بێ غیرەتی سەرۆکی خەساو
حکومەتێکی گەندەڵ و دۆڕاو
ئەبن بە ئاگر
دارو بەرد و ئاو
بە ڕووی تورک و خۆفرۆش و
بازرگانەکانی بەدناو
دێرەلووک و شیلادزێ
ئەبنە پێشەنگ و
ڕابەری هەتاو
زرێ پۆش و تانک و تۆپی دوژمنیش
لە ناو تۆڕی ئاگردا
ئەبن بە ڕۆنی قرچاو
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست