کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


گه‌رماو گه‌رم

Tuesday, 29/01/2019, 17:39


به‌یاننامه‌كه‌ی گۆران چاره‌کی ده‌ویست بۆ هه‌ڕه‌شه‌كانی نێچیر
ڕێبین هه‌ردیش یه‌كه‌م ئێواره‌ی حه‌ڤده‌ی شوبات، به‌ به‌رده‌هاوێژه‌كانی به‌رده‌م لقی چواری پارتی ووت (گێره‌ شێوێن)، 
هه‌ر زوو ووتم پارتی هێز ده‌نێرێت بۆ پاراستنی سوپای ئۆردوگان و ده‌ستگیركردنی خه‌ڵكی ئازادیخوازی شیلادزێ.
وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌كی دێرین شه‌رم ده‌كه‌م هاوڵاتیه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و قسه‌ حه‌ق و ڕه‌قانه‌ بگیرێت، هێشتا هیچی نه‌ووتوه‌، خۆشم ده‌یانجار له‌ تیڤی ووتوومه‌ سه‌ركرده‌كانی حیزبه‌كان كۆمه‌ڵێك جاش و جاسوسی نێو ئیقلیمی و نێوه‌ ده‌وڵه‌تی بوون و هه‌ن، ئێستاش كۆمه‌ڵێك دز و تاڵانین. قسه‌ كردن له ‌سه‌ر پێشمه‌رگه‌ هێڵی سوور نییه‌، هێڵی سور قوتی خه‌ڵك و ئازادی پاراستی خاكی نیشتیمانه‌. بێده‌نگی زیاتری شه‌قام ملهوری زیاتری ده‌سه‌ڵاتی به‌دوادا دێت، چاره‌سه‌ر ته‌نیا له‌لای خه‌ڵكه‌. نه‌وه‌ی نوێ هه‌مان گه‌مه‌ سواو و قێزونه‌كه‌ی پێشووی گۆڕان دووباره‌ ده‌كاته‌وه‌.  رۆژ نییه‌ له‌لایه‌ن پارتییه‌وه‌ په‌یامنێرو كارمه‌دانی ته‌له‌فزیۆنی (ئێن ئار تی) به‌ شه‌ق نه‌درێن، كه‌چی له‌سه‌ر شاشه‌كانیان هه‌ر جاش و جاسوسی پارتییه‌ به‌خه‌ڵكا ده‌رشێنه‌وه‌.
چیتر مه‌ڵێن له‌كه‌س رازی نیت، چونكه‌ كه‌سیان كه‌س نین. ئازادیی بۆ خه‌ڵكی بادینان و گیراوه‌كانیان. دراوه‌كه‌ی هه‌رێم دوو ڕووی نییه‌، یه‌ك ڕوویه‌ ئەویش هه‌موو حیزبه‌كانە.
قسه‌یه‌ك بۆ دز..
پێشی هه‌رشتێك بوونی سوپای دا‌گیركه‌ری تورك ئۆباڵه‌كه‌ی له ‌ئه‌ستۆی پڕ تاوانی بارزانیه‌، ئه‌و بڕو به‌هانانه‌ی، كه‌ گوایه‌ بوونی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌ هۆكارن ئه‌وه‌ به‌شێكیه‌تی.
ده‌یانجار به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی توركیا ده‌ڵێن كورد له‌هه‌ر شوێنێكی ئه‌و دونیایه‌ بێت، ئه‌وان دژایه‌تی ده‌كه‌ن. گه‌ر ڕاشكاوانه‌ بڵێین ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی شه‌رفاتمه‌ندی شیلادزێ‌ كردیان جێگای شانازییه‌، هه‌ر چه‌نده‌ زۆر دره‌نگه‌، لێ ئه‌مه‌ په‌یامێكی توند و‌ جه‌رگ بڕ بوو نه‌ك هه‌ر بۆ سوپای داگیركه‌ره‌كه‌ی ئۆردوگان، به‌ڵكوو بۆ خودی پارتیش. گه‌ر ئه‌و خه‌ڵكه‌ ناڕازییه‌ی شێلادزێ هێرشیان كردبایه‌ سه‌ر باره‌گاكانی پارتی ئه‌وه‌ بێگومان سه‌دان كه‌سیان شه‌هید ده‌كرد، هێشتا سوپا و جه‌ندرمه‌كانی تورك له‌ جاش و جاسوسه‌كانی پارتی باشترن و ده‌ستیان پاراستوه‌ له‌ ته‌قه‌كرد و كوشتنی خه‌ڵكی سڤیل. بۆ راستی قسه‌كانیش ئه‌وه‌تا پارتی و بارزانی ئه‌نجامه‌كه‌یان به ‌دڵ نییه‌ و ئه‌وه‌ی ئه‌ورۆژه‌ نه‌كوژراوه‌ ئه‌وان ده‌یانگرن و بێسه‌ر و شوێنیان ده‌كه‌ن. ده‌ك به‌نه‌فره‌ت بن خێڵی مام و برازا و هه‌وادارانیان له‌ باشور.
 له‌هه‌مووشی سه‌یرتر به‌شێك له‌ گیراوه‌كان سه‌ر بە گۆڕانن و فریای ئه‌وه‌ نه‌كه‌وتن به‌رنامه‌ چاكسازییه‌کەیان به‌رنه‌ ناو حكومه‌ته‌كه‌ی مەسروری تیرۆریست. ئه‌م گه‌رماو گه‌رمه‌ درێژه‌ی ده‌بێت..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە