کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چلەی ماتەمینیی مامۆستا جەمال نەبەز (بەشی سێیەم)

Wednesday, 30/01/2019, 21:12


{بە داوای لێبوردنەوە لە دواکەوتنی بەهۆی نەخۆشی یەوە}
مامۆستا زۆری بۆکورد کرد و هەتا دواڕۆژەکانی ژیانیش ساردنەبووەوە و بەرنامەی کارە پیرۆزەکانی لە 2018دا بە کتێبی (ئەو رۆژانەی ناگەڕێنەوە) گەیاندە ئەنجام،بەڵام هەر بەردەوامیش بو،چونکە نەیدەتوانی دەستبەتاڵ دانیشێت،دەیویست لەو ێاڵانەی پاشماوەی تەمەنیداوەک کۆکردنەوەو شەن و کەوکردنی ئەرشیف و نامەو بەڵگەنامەکان و پۆلین کردنیان ِپڕۆژەیەکی بچکۆلە ئەنجام بدات بۆ ئەو بابەتانەی زۆر گرنگ نەبوە بەلایەوە یا وەک سەرەمقەست ماونەتەوە یا بەسەرکردنەوەیەکی ئەرشیفی نامەکان،بەڵگەنامەکان،لاپەڕەنوسراوەکان(ئەوراق)وهەربەردەوام بو هەتا ئەورۆژەی هەرگیز بەبیریدا نەدەهات قاچی بخلیسکێت و زۆر خراپ بکەوێتە بەسەر سەردا بەربێتەوە سەرزەوی و بکەوێتە(کۆما)و بێهۆشی یەوە و ئەو بورانەوەیەی بورایەوە هەرگیز هەلنەستایەوە و بەهەناسە ساردیی و حەسرەتەوە وەک زۆرێک لە دڵسۆزانی کورد سەرینایەوە و پەیامی سەربەخۆیی و ئازادی و یەکسانیی نەتەوەکەیی لەوێدا جێهێشت بۆ هاوبیران و دۆست و دڵسۆزەکانی کە ئەوانیش لەچەندین لایەنی ئاستی خوێندەواریی و بیروبۆچونی سیاسیی و هوشیاریی نەتەوەیی و نیشتیمانی یەوە جیاواز و هاودەنگ نین:
1ـ ئەوانەی سەر بە قوتابخانەی بیری نەتەوەیی ـ کوردایەتی (کاژیک)ن.
2ـ ئەوانەی سەر بە تێزەکانی پارتی سۆسیالیستی کورد(پاسۆک) ن.
3ـ ئەوانەی کاژیک یا پاسۆک ن و لە ریزەکانی پارتیدا کاردەکەن.
4ـ ئەوانەی بیری ناسیۆنالیزم دەیانجوڵێنێت و لەروی هەست و سۆزەوە بانگەشە دەکەن وسەر بە هیچ لایەنێکی سیاسیی نین و سەربەخۆن.
5ـ ئەوانەی سەردەمێک هاوبیر و هاوخەباتی بون و لە ناکاودا کەوتنە دژایەتیکردنی ..
6ـ ئەوانەی دژ و لە بەرگی دۆست و دڵسۆزدا لێی نزیکبون.
ئەوانە هەڵوێستیان لە مامۆستا جیاوازبو، مامۆستاش ئەوانی چونیەک نەدەخێندەوە، بەڵکو بەپێوانەو بۆچونەکانی خۆی پۆلینی دەکردن.
کە مامۆستارۆژی 8/12/2018ماڵئاوایی لێکردین،کۆستێکی زۆر گەورە بۆ بۆ کورد، بۆ وشەی کوردی، بۆ بیرو هزری نەتەوەیی کورد و بۆ سێکوچکەی ئازادی و سەربەخۆیی و یەکسانی (ئەو سیانە یەکتر تەواو دەکەن) بەڵام کاردانەوەکان لە ئاستی ئەو گروپانەی سەرەوەدا نەگیرسانەوە،بەڵکو هەڵوێستی حکومەتەکەی هەرێم و لایەنە سیاسییەکانیشی هاتە سەر،کە خۆیان نەکردە خاوەنی رۆڵەیەکی بەئەمەکی گەڕاوە بۆ باوەشی نیشتیمان کە پتر لە شەێت ێاڵ تەمەنی خۆی بۆ خزمەتی کورد و مافەڕەواکانی تەرخانکرد و بەشێوەیەکی ناِراستەوخۆش جۆرە خیشکردن و چاوزەقکردنەوەیەکیان پیشاندا کە هەرکەس دەنکە جۆیەکی ماڵی پاشای خواردووە دورکەوێتەوە!! ئەم رێنمایی یە ژێربەژێرەش کاری خۆی کرد و بندیوار و کۆیلەکان و ماستاوچی و زوڕناژەنەکان بۆ پرسەی مزگەوتیش نەچون!(ئافەرین کۆیلە،دەبێت ئاوا گوێڕایەل بیت). ئەو شەرمەزارییانە زەق و رەق لەئەم خاڵانەدا دەرکەوتن:
1ـ خەمساردیی میدیای کورد و بەهەند وەرنەگرتنی ئەو کۆستە گەورەیە و لەدەستدانی ئەو پیاوە مەزنە.
2ـ بەڕێکردنی تەرمی پیرۆزی مامۆستا لە بەرلینەوە بۆ فڕۆکەخانەی هەولێر.
3ـ پێشوازیکردنی لە فرۆکەخانەی هەولێر.
4ـ بەڕێکردنی لە هەولێرەوە بۆ سلێمانی و پێشوازیکردنی لە دەروازەی شار.
5ـ رێوڕەسمی بەخاکسپاردن و پرسەکەی.
هەر یەکەیانیش بووە پەڵەیەکی بێئەمەکیی و شەرمەزاریی بە تەوێڵی لایەنەکانی باشور و حکومەتەکەیانەوە و کارێکی کرد نەک تەنها هاوبیران و دۆست و دڵسۆزانی مامۆستا نەبەز،بەڵکو کەسانی بێلایەن و پارێزپاکیش توشی شۆک بون لەو (خۆکڕکردنە)ی حکومەت و لایەنەکان، بەتایبەتیش بزوتنەوەی گۆڕان و تایبەتتریش بنەماڵەی کاک نەوشیروان مستەفا وکوڕەکانی کە مامۆستا نەبەز لە چلەی باوکیاندا لە بەرلین  پتر لە کاژێریک بەو تەمەنەوە مایکێکی گرتە دەست و سەروەری یەکانی کاک نەوشیروانی بە بیر ئامادەبوان دەهێنایەوە..وانەیەک کە لە ئەم ماوە کورتەدا فێربوین ئەوەیە کە هەر کوردێک لەسەرمیلاکی حیزب نەبێت با هەمو ژیانیشی خزمەت بوبێت، هەر ئەوەندەی پێدەبڕێت.جەلال تالەبانی ئەو سەردەمەی کە بەخەویش نەیدەبینی ببێتە سەرکۆماری عێراق وتی : ئێستا ئێمە دور لە کوردستان و ئاوارەی وڵاتانی دەرەوەین کەدەمرین مەگەر شارەوانی تەرمەکان سپاردەی خاک بکات،بەڵام بنەماڵەکەی و سەرانی یەکێتی ئەوەندە لەخۆیان رازی بون ئامادە نەبون ئاڵای ئەو عێراقەی کە خۆی سەرکۆماری بو بدرێت بەسەر تەرمەکەیدا وسرودی نێشتیمانیی عێراقی بەسەردا بخوێنن.ئەوەش هەڵەیەکی گەورە بو،یەکێک بو لە هۆکارەکانی کارەساتەکەی16ی ئۆکتۆبەری 2018 لەپاڵ ریفراندۆمە ناوەختەکەدا.
مردن رو لەهەموانە و شەرم لەکەس ناکات، پلەو پایەو دەسەڵاتیش ناخوێنێتەوە. یەکێک لە یەکسانی یەکانی نێوان مرۆڤـەکان مردنە، ئەگەرنا دیکتاتۆرەکان،زۆردارەکان، ملهوڕەکان و بەچکەکانیان هەزاران ێال دەژیان.بە دوری مەبینن هەر ئەم ێاڵ خواپێداوێک لە ئەوروپا گیان بسپێرێت و تەرمەکەی ببرێتەوە کوردستان ، جا تەماشاکە دەبێتە چ هاتوهاوار و هەراو زەنایەک وەک ئەوەی قیامەت هەستابێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە