کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


زەنگێکی مەترسیدار و کارەساتێکی گەورە بەڕێوەیە

Sunday, 27/01/2019, 19:46


لەم قۆناغەی ئێستادا ئەگەری دووبارە دارشتنەوەی پۆستی سەرۆکی هەرێم بۆ نێجیرەوان بارزانی بەڵایەکی ترە تا ۸ ساڵی تر ئەم کورسیە بۆ پاوانکردنی هەرێم و بەفیرۆدانی سامانی گشتی بەکاریدەهێنێت و قەپی گەورەتر لە سامانی سەرزەوی و ژێرزەوی دەدات و بەهۆی ئیفلیجی دەزگای چاودێری و بەدواداچونی گەندەلی لەم هەرێمدا هیچ هێزێک ناتوانێت لێپێچینەوەی لەگەلدا بکات...
بۆیە، هەر حیزب و لایەنێک  بەشداری داتاشینی  کورسی سەرۆکی هەرێم بکات بەدلنیایەوە ۸ سالی تر بەرنەفرەتی گەلی کورد دەکەوێت و ناوی حیزب و لایەنەکە دەچێتە زبڵدانی مێژوو، لەبەرئەوەی نهێنی پشت زیندوکردنەوەی دامەزراوەی سەرۆکایەتی هەرێم ئەمانەن:
۱. گلدانەوەی داهاتی نەوت: بەهۆی گرتنەدەستی پۆستی سەرۆکی حکومەت لەلایەن مەسرور بارزانییەوە لەئەگەری روودانی کێشەی گرێبەستیە نەوتیەکانی ٥٠  سالی و ۲٠ سالی لەگەل تورکیا، نێچیرەڤان بارزانی پێویستی بەپێگەیەکی دەسەلاتە تاوەکو پارێزگاری لەگرێبەستەنەوتیەکان بکات و بۆیە گەرەنتی پاراستنی بەرژەوەندیەماددیەکەی  نێجیرەوان بارزانی زامنی پۆستی سەرۆکی هەرێمە.
۲. لێپێچینەوەو دادگایی: بەهۆی ئەو شەپۆڵە نارەزایەی لەبەغەداوە لەلایەن زۆرێک لەکوتلە سیاسیەکان هەیانە بۆ بەدواداچونی مەلەفی چاودێری گەندەڵی یەکانی نەوت، گوماندەکرێ لەلایەن دادگای فیدراڵی عیراق بەتۆمەتی بەهەدەردانی سامانی گشتی نێجیرەوان بارزانی دادگای بدرێتەدادگا ئەمەش گورزێکی کوشندە دەبێت بۆ شکاندنی شکۆی بنەماڵەی بارزانی، چونکە ئەم گرێبەستیەنەوتیانە بەتاڵانفرۆشتنی سامانی گشتی یە نێجیرەوان بارزانی لەپێناو دەسکەوت و بەرژەوەندی تایبەتی خودی خۆی کردویەتی بۆبازرگانی کردن بەقوتی خەلک و حەپەلۆشکردنی داهاتەکەی و دزی وفزیەکەی بۆ چەواشەکاری کەناڵی ئاسمانی و کرینی رۆژنامەنووس بەکاریدەهێنێت.
۳. هاوسەنگی هێز: لەدوای شکستی پارتی بۆ زامنکردنی پۆستی سەرۆککۆماری عیراق، پارتی بیردۆزی پارسەنگی هێزی رکابەری سازکردوە بەپلانی پۆست و پێگەی سەرۆکی هەرێم و بەستنی پەیوەندی ژێربەژێر لەگەل تورکیا و ئێران و سعودیە پارتی دەیەوێت  لەرێگای پێگەی سەرۆکی هەرێم بەدەولەتانی دەوروبەر بڵێ کوردستان خاوەنی هەیە و سەرۆککۆماری عیراق ناتوانێت بۆشای هەرێم پربکاتەوە ، بۆئەوەی ئەم هەنگاوەی پارتی وا لە وولاتانی هاوسێ بکات بیرلەپەیوەندیو بەرژەوەندی  تایبەت بکەنەوە لەگەڵ سەرۆکی هەرێم زیاتر هەماهەنگبن.
٤. وەهمی مەسعود بارزانی : لەسەر ئاستی نێودەولەتی و ناوخۆ مەسعود بارزانی توشی شۆکێکی سیاسی و پوکانەوەی هێزی بریار و دەسەلات بویەوە کاتێک لەریفراندۆم شکستی خوارد، لەبەر ئەوەشبوو لەپۆستەکەی دورخرایەوە و دواتر بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی بەپەلە بۆ ئەم شۆکەسیاسیە پارتی شکستەکەی داپۆشی بەپاساوی نازناوی مەرجەعی نەتەوەی مەسعودبارزانی،  لەهەنگاوی دەومدا مەسروری کوری وەک سەرۆک حکومەت و   نێجیرەوانی برازای وەک سەرۆکی هەرێم دەتوانن هەماهەنگی بنوێنن لەپرۆتۆکۆلی لیژینەی دیدارو سەردانی گەورەبەرپرسانی ئەوروپای و ئەمریکای ناوی مەسعودبارزانی لە لیژنەی پێشوازی بنوسنەوە تاوەکو واجیهەیەکی وەهمی سیاسی بارزانی لەچاوی راگەیاندنەکان دەربکەوێت کە بنەماڵەی بارزانی خاوەنداریەتی کوردستان دەکەن و مەسعود بارزانی زەرورەتێکی نەتەوەیە لەهاوكێشەسیاسیەکاندا.
٥. پۆستی سەرۆکی هەرێم دەتواندرێت وەکو کارتێکی فشار بەکاریبهێنێت بۆ بچوکردنەوەی حیزب و لایەنەکان لەقالبیێکی پەراوێزخراو سنورداریانبکات چونکە پەیکەری حوکمرانی هەرێمی کوردستان ئەگەر تەنها لە حکومەتی هەرێم و سەرۆک وەزیرانەوە کورتیبکەینەوە ئەوا بواری ململانێی سیاسی نێوان حیزب و لایەنەکان تەنها خۆی لەململانێی ناوخۆیدا دەبینێتەوە لەسەر کابینەیەکی خزمەتگوزاری رکابەریەکان رەنگدەدەنەوە. بەڵام پێگەو دەسەلاتی سەرۆکی هەرێم لەئاستی ناوخۆی و دەرەکی دواجار پەیامێک دەبێت بۆ کۆکردنەوەی گشت لایەن و حیزبەکانی ترلەبازنەیەکی پەراوێزخراو لەدارشتنی ئەدای سیاسەتی دەرەکی وناوخۆی بۆیە هەموو لایەنەکان ناتوانن لەم پێشبركێیەدا پاساوێکی شەرعی و یاسای بەدەستەوەبگرن  تاوەکو لەبانگەشەی هەلبژاردنی داهاتوو لەگەشەسەندندابن.
٦. جێگرەوەی سەرۆکی هەرێم: لەراستیدا ئەم پۆستی جێگرەوەی سەرۆک تەنها دیکۆرێکی لاوەکیە هیچ گرینگیەکی سیاسی نابێت تەنها لەکاتی مردن ودەستلەکارکێشانەوەی سەرۆکدا ئەگەری ئەوەهەیە جێگرەکەی بۆماوەیەک رۆلێکی گرینگ وکاریگەر بگێرێت ئەمەش ئەگەرێکی لاواز لەقولەمدەدرێت ، ئەمە بۆ جێگرانی سەرۆککۆماری عیراقیش راستە. بۆیە جێگرەوەی پۆستی سەرۆکی هەرێم بەهەرلایەنێک بدرێت هیچ بەهایەکی سیاسی نابێت تەنها لەدەستکەوتی ماددی و دامەزراندنی بەشێک لە هەیکەلی دامەزراوەکە سودمەند دەبێت.
بەگوێرەی خوێندنەوە ووردو پربەپێزەکانی سیاسەتی رێبازی رەوانشاد نەوشێروان مستەفا  کەلەرابردودا لەگەل پێشبینیەکانی حوکمرانی یەکیاندەگرتەوە ئێستاش ئەگەر بەلۆژیکی رەوانشاد ئەم بارودۆخە هەلبسەنگێنی ئەوا دەتواندرێت ئەم بۆچونەی خوارەوەی لێ هەڵێنجین و بڵێین ئەگەر ئێستا رەوانشاد لەژیان دەبوو دەرکی بەم مەترسیەدەکرد و رەنگە مەرجی  بەشداری بزوتنەوەکەی لەم کابینەدا بریتی بوایە لە( پێداگری دووبارە بەربژێر کردنەوەی بەرێز د.یوسف محمد بۆ سەرۆکی پەرلەمان و یەکەم هەنگاوی کارنامەکەی ڕاسپاردنی بۆ سرینەوەی پۆستی سەرۆکی هەرێم دەبوو) ، بۆچی ؟! چونکە لەکۆتایدا شەرعیەتدان بەم کارەساتە میلەت باجەکەی دەدات وهیچ هێزێکیش ناتوانێت لێپێچینەوە لە سەرۆکەدزەکە  بکات و ئۆباڵی ئەم بەڵایە لەئەستۆی کێ دایە؟


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە