کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دووی رێبەندانی ئەوساڵ لە ستێرک تی ڤیدا

Saturday, 26/01/2019, 16:38


هەرساڵێکمان خۆزگەم بە پار.مێژووی تەواوی نەتەوەکانی دونیا بەرەو پێش هەنگاو دەنێ، جگە لە مێژووی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان کە بەرەو دواوە لە پاشەکشەدایە!بۆیە باسی ئەو بەشە لە وڵات دەکەم چون کۆماری لێ دامەزراوە.هەمووساڵێک چاوەڕوانی ئەوەم لاپەڕەیەکی نوێ لە سەر کۆمارو رووداوەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە سەر کۆمارو بەڕێوەبەرانی ئەو کۆمارە هەڵدرێتەوە. کە چی هەر ساڵێک وەک پێشوو هەرهەمان ئەو قسانە دووپات دەبنەوە کە گوێمان لێ بووە. هیچ شتێکی نوێم لە سەر کۆماروئاڵوگۆڕەکانی دونیای سیاسەت بە دی نەکرد.
پێداهەڵاگووتن وگریان وڕۆڕۆش بە پێی فیلان.هەر دەڵیی ئەو خاکە تراویلکەی بێ بەختی دایپۆشیوە!ئەوەندە باسەکانی سەر ئەوکۆمارە دووپات بوونەوە کە وەک فیلمێکی سینەمایی لێهاتوە کە هەموو جاڕێک هەرئەو فیلمەوە وئێمەش دەبێ چآوی لێ بکەین . هەرکەسیش گریانی نەیە دەبێ سزاکەی تۆمەتوجنێوە.
لەو کوردستانە مەزنەدا تا ئەوڕؤ کەسم نەدیت کە بە چآوی خەسارناسی بڕوانێتە سەردەمی کۆمارو هۆی شکستی ئەو کۆمارە!هەر نەتەوەیەک بە بێ هۆ بە مێژووی خۆی هەڵابڵێ وەک رۆژهەڵاتی کوردستانی بە سەر دێ کە حیزبێک لە سەرناوی  دەستەواژەی / دێمۆکڕات / نیوەی تەمەنی زەمینگیریی دەسەڵاتێكە کە خۆی بە کورد دەزانێ.لەوەش بترازێ هەر ئەو حیزبە پێکەوە ناسازێن بەڵام هەر دووکیان خۆیان بە خاوەنی ٧٣ ساڵ ئەزموون وخاوەنی کۆمار دەزانن!لەو رۆژەدا ٢ جار رێوڕەسمی ئەو کۆمارە بەڕێوە دەچێ!بە دەگمەن بینراوە نەتەوەیەک لە ئاست ئەو بارودۆخەرێگای بێدەنگی هەڵبژاردبێ!
" ستێڕک تی ڤی و٢ی ڕێبەندان"
شەوی ٢٢/ ١/٢٠١٩لە شآشەی ستێڕک تی ڤی بە میوانداریی کاک شآروکاک ئەنوەر سوڵتانی باسی ساڵوەگەڕێ ٢ی ڕێبەندان کرا.یادی رۆژە مێژووییەکانمان پێویست وگرینگن.ئەگەرشآرەزای کورد بە چآوی رەخنە بنواڕێتە سەر رووداوە گرینکەکان.
مێژوو قسەی ناڕآستی سەر زاری ئێمە نییە.مێژووئەو رووداوانەن کەروودەدەن وهیچ کەس ناتوانێ حاشآی لێبکا.دەرخوارد دانی ناراستیەکانی دیرۆک بە داهاتووانمان بێ بەختی و تڕاژیدیا دەخوڵقێنن.گووتنی راستیەکان هەر چەندی دژواروگران بێ بەڵام لە درێژخایەندا خزمەتە بە نەوەکانی داهاتوومان.
کۆمەڵگایەک کەزانکۆکاروتوێژەرومامۆستاکانی خۆیان لە قەرەی راستیەکان نەدائەو کۆمەڵگایە بەرەو نەهامەتی وهەڵدێر رادەکێشرێ. نموونەی هەری زیندووش باشووری کوردستانە کە خەڵك وایدەزانێ بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی رزگاریدەرن،ئێستیش دوای ٢٧ ساڵ گەنجی کورد بە ئاشکرا رووبە ڕووی کامێرای تی ڤییەکاندا دەڵێ: هەزار ڕەحمەت لە گۆڕت سەددام!
ئەو شەوە کە بەرنامەی ٢ی رێبەندانم لە ستێڕک تی ڤی بینی،بەرێز ئەنەوەر سوڵتانی لە سەرەتای دەستپێكی قسەکانیدا تەنیا یەک رستەی دیرۆکی هێنایە سەر زمان وگووتی: راگەیاندنی کۆمار لە کات وساتی خۆیدا نەبووە.
پاشی گووتنی ئەو رستەیە،سەرەداوی باسەکە کەوتەوە دەستی بەرێز کاک شآر.ئیدی ئیزن نەدرا لە سەرئەو بابەتە لە سەری بڕۆن وبڵێن: بۆ راگەیاندنی کۆمار لە کات وساتی خۆیدا نەبووە؟بۆیە من لە ماوەی بەرنامەکەدا هیچ شتێکی تازەم نەهاتە بەر چآو.
لە سەر کەسایەتی شآدرەوان قازی موحەممەدیش کاک ئەنەوەر گووتی مرۆڤێکی ژیرووریابووە.لەوەتی هەم هەر ئەو رستەیەم گوێ لێدەبێ! کەسم نەدیت رەخنە لە قازی وکۆمارووەزیرکانی کابینەی کۆمارو، سیاسەتی هەڵەی قازی لە ئاست رووسەکان وئەو سەفەرانەی کە قازی بۆ باکۆی کردونی وچۆنیەتی دادگایی قازیەکان بە ڕاشکاوی وبێ شیلەوپیلەو بدوێ!
مێژوو حیکایەت نییە تا بۆمانی بگێڕنەوە.مێژوو لە سەر بنەمای هەستوسۆز دانامەزرێ.پەڕاوەکانی دیرۆکمان وەک ئەمانەتێکی دیرۆکی دەچن کە ئەرکی ئێمەیە بە بێ درۆدەلەسە رادەستی داهاتوانی بکەین.ئەرکی زاناو پسپۆڕەکانمان قۆڵ هەڵماڵین و پشکنینی کەلێن قوژبنی مێژووولێ کولێنی مێژوومانەکە دەبێ لە شەنی بدەن ورادەستی داهاتووی بکەن.
ئەو شەوە گریانم بۆ دیرۆک وبەسەرهاتەکانی ئەو کۆمارە هات کە قەرارە  لە داهاتوودالە رۆژهەڵاتی کوردستان دێمۆکڕاتەکان ئاڵای بۆ بەرزکەنەوە.دیرۆکی هەر نەتەوەیەک خاوەنی دوولایەنە. لایەنی ئەرێنی ولایەنی نەرێنی.دەبێ هەردووکلای شڕۆڤە بکرێ، نە تەنیا یەک لایەن.بۆیە تا ئەڕؤش لایەنی شاراوەی ئەو کۆمارە لە لایەنی ئاشکراوڕوونی زیاترە.
لە پرسی کۆمارد ئەو رستەیەی کە زۆر جار بیستوومە ئەوەیە کە قازی گیانی خۆی فیدای خەڵك کردوسەربڵندانە سێدارەی هەڵبژارد. کەس نکۆڵێ لە سەر ئەو رووداوە دڵتەزێنە ناکا ورەوانی سەرجەم ئەو کەسانەی کە لە سەر ئەو کۆمارە شەهید بون شآد بێ.
بەڵام بۆ پێمان ناڵێن،تەمەنی ئەو کۆمارە تەنیا ساڵێکی خایاند؟بۆ پێمان ناڵێن چۆن لە کەسایەتی قازی موحەممەددا هەستی پاراوی نەتەوەیی  بۆ دامەزراندنی کوردستانی سەر بە خۆکە لە لایان / ژ،،ک /وە خەباتی بۆ دەکرا، دایانڕووخاند!توواندنەوەی کۆمەڵەی ژیانەوەی کورد بە فیتی دەبیری یەکەمی حیزبی کومونیستی ئازەربایجانی سۆڤیەت باقرئۆف وپێشنیاری دامەزراندنی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان و پرسی خودموختاری لە چوار چێوەی ئێڕاندا، بە فیتی کێ بوو؟ قازی موحەمەد بۆ ئاوا سووک وهاسان ئەو ئەرکەی قەبوڵکرد؟
تواندنەوەی /ژ.ک / ودامەزراندنی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان وراگەیاندنی کۆمار تەنیا هەڵخڵەتاندنێکی دیرۆکی بووە کە رووسەکان بۆ ئەوەی دژایەتی ئامریکاو دونیای دەرەوە بکەن، پێکیان هێنا.هیچکات مەبەستیان چارە سەریی پرسی کورد نەبووە. لە کۆتایی ئەو کۆمارەشدا راگەیاندنی نوێنەری ئامریکا، جۆرج وی ئاڵن وسەفیری شووڕەوی گرۆمیکۆ سرنجڕاکێشە کە لێیان دەپرسن ئەدی کورد چێ لێ بەسەردێ؟ بۆ بە جییان دێڵن؟ جوابەکانیان زۆر سرنجڕاکێشە کە دەڵێن: ئاسایشی نەتەوەییمان لە مەترسی دەکەوێ و پرسی کۆماریش پرسێکی ناو خۆییە.!
هەمووساڵێک لە ستێڕک تی ڤی دا یادی کۆمار دەکرێتەوە. قەت جاڕێک نەمدی رووی راستیەکان بۆ خەڵكی شی کەنەوە.!پرسی رووداوی کۆماری مهاباد وەک کتێبی قورعانی بەسەر هاتووە، هیچکات ئاڵوگۆڕی بە سەر نایە هەر ساڵێک تەنیا قسەکانی ساڵانی پێشووتیف تیفە دەدەنەوە!.پرسی ئەو کۆمارەوپرسی ٢٧ ساڵ دەسەڵاتی  بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی حەوجێی بە خەسار ناسیەکی قوڵ هەیە.با خۆمانی لێ نەدزینەوە،رووی خۆتان لە راستیەکان مەشار نەوە.
سەراسەری سایتە کوردیەکان، مێدیا کوردیەکان،فەیسبوک ورۆژنامەکوردیەکان،قوژبن بە قوژبن بگەرێ تاقە وتاركی رەخنەیی وبوێرانەم نەدی لە سەر کەموکورتیەکانی کۆمار لە شآری مهاباد بڵاو بووبێتەوە!ئەگەر قازی نەمر ژیرو وریا بووە، بۆ ٤٥ کیلۆمیتر بەرەو پێشوازیی بەرپرسانی ئەڕتەشی ئێڕان ڕۆیی وخۆی رادەستکرد؟بۆ داوای لە ئەڕتەشی سوور دەکرد کە حوکمە دەبێ دەوڵەتی کوردیمان بۆ دامەزرێنن.؟!
قسەی زۆرە، من بۆ خۆم چەند بابەتێکی کورتی خەسارناسیم لە سەر پرسی کۆمارو کەسایەتی قازی موحەممەد بڵاو کردوە، وامزانێ ئافەرینم پێدەڵێن ،کەچی لە قسەی بێواتاو جنێو چێدیکەم بۆ نەهات.نەتەوەیەک بەوشێوەیە بڕوانێتە دۆزی دیرۆکی خۆی هەر ئاوای لێ بەسەردێ.
ئێستێ دوای ٧٣ ساڵ بە سەر دیرۆکی ئەو کۆمارە،ئەو حیزبەی کە خۆی بە میرات گری ئەو کۆمارە پێناسە دەکا، ڕێک نزیکەی ٤٠ ساڵە  بە چەنگ پاشماوەکانی مەلامستەفای بارزانی بە ٢ لەتی وپەرێشآن لە کەمپەکانی کۆی سەنجەق لە باشووری کوردستان رۆژگارێکی دژواروبێ ئاکام تێپەڕ دەکا.
مێژوو خۆ خەڵەتاندن نییە،مێژوو ئەو رێگوزەرەیە کە ئەگەر لێی خافڵ بێ وێنەی لافاو دەگەڵ خۆی بەرەونادیار دەتباولە ناوت دەبا.لە بەرنامەی ئەو شەوەی ستێرک تی ڤی دا تەنیا رستەیەکم بە دڵ بوو کە سەرتای بەرنامە بەڕێز ئەنوەر سوڵتانی گووتی: راگەیاندنی کۆمار لەو کاتەدا کاڕێکی هەڵە بووە.
هیوادارم لە ساڵی داهاتوودا،نووسەروتوێژەرو لێکۆلەری کورد، بە تایبەت ستێڕک تی ڤی بتوانێ بە شیوەیەکی زیاتری   زانستیانە ودوور لە دەمارگرژیی وهەستی ناسیونالیزمی کوێرو سەقەتی کوردەواریی بتوانێ پەردە لە سەر رووداوە ،  شاراوەکانی مێژوویی نەتەوەیەکی مەزنی وەکو کورد هەڵداتەوە.
جەعفەر کەریمی
سندوقی: کوردستانپۆست.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە