(مام) نا! نەوەکانی
Sunday, 20/01/2019, 12:50
ئەو کاتەش کە تاڵەبانی تەواوی مێشك و جەستەی لەکار کەوتبوو،ئێران وەك بووکە سەماکەرە هێنای بۆ تاران بۆ ئەوەی بەرژەوەندی خۆیانیانی پێ بپارێزن.ئێران و تورکیا بۆ مانەوەی هەژموونی سیاسی و ئابووری خۆیان ئامادەن نەك کەنەفت و لار و وێر،بەڵکە مردووش لە گۆڕ دەربێنن و بەکاری بێنن.
ئێران و تورکیا باش ئەزانن چۆن ئەم بەناو سیمبول و فیگەرانە لەکاتی خۆیدا ، بەکاربێنن. ئەوان باش ئەزانن هەریەك لە تاڵەبانی و بارزانی؛ئەگەر چی ڕەگی خیانەت و گەندەڵی و سیخوڕین لەئاست گەلەکەمان،لێ هێشتا توانای ئەوەیان هەیە کۆمەڵێ لاژك و نەفام لە دەوری خۆیان بەناوی فشە کوردایەتی،کۆبکەنەوە.تاڵەبانی و بارزانی ئەوەندە عەریزە نووس و دۆلاربیریان لە دەورە ئەوەندەی تر قووڕیان بۆ ئەم گەلە بەد بەختە گرتۆتەوە و ڕۆژانە حەپی خەو ئەدەنە میلەتەکەمان.
ئەگەر چی دوای نەمانی هەریەك لە مەلا مستەفا و تاڵەبانی هیچ کات ئێران و تورکیا لەجاش و سیخوڕ پەکیان نەکەوتوە ،بەڵکە نەوەکانیان لە پێشبڕکێدان بۆ ئەوەی هەرچی توانایان هەیە لەم بوارەدا گەشەی پێبدەن؛؛؛ئەوەتا تاڵەبانی مرد ،بەڵام لەجیاتی خۆی(پاڤێڵ،قوباد،ئاراس،هیوا،لاهور و چەندانی تر،،،،،)لە هەڵپەی ئەوەدان زیاتر سیخوڕی وجاشایەتیان بۆ بکەن. ئەوەی تاڵەبانی بەتەواوی بۆی نەکرا،ئەوا ئەمان بەزیاوە، بۆیان تەواو ئەکەن. قەدەغەکردنی چالاکیەکانی پەکەکە و ئەو بزووتنەوانەی سەر بەوانن باشترین نمونەیە کە بنەماڵەی تاڵەبانی دژ بە گەلەکەمان ئەنجامی ئەدەن. جا هیوادارین پەکەکە وەك چۆن لە ڕابردوودا بێ دەنگی هەڵبژارد بەرانبەر ئەو هەموو کارە نالەبارەی بنەماڵەی تاڵەبانی دەرهەق بە گەلەکەمان لە باشوور،هەروەك لەکاتی ئەو پلانەی قوباد بەنیاز بوو هەندێ سەرکردەی پەکەکە لەڕێگای فڕۆکەی هەلیکۆپتەرەوە لەناو بەرێ و نهێنیەکە پێش دەست پێکردنی دەلاقەی تێکەوت،ئێدی چیتر بێ دەنگی هەڵنەبژێرێ و بتوانێ بەرەیەك دژ بەم بنەماڵە گڵاوە بکاتەوە و دەستیان لێ بوەشێنن.ناکرێ لەئاست ئەو هەموو زوڵم و بێ دادیەی ئەم دوو بنەماڵە کورد فرۆشە سەری خۆتان کز بکەن و بە هیوای ئەوەی ڕۆژێك بگەڕێنەوە هۆش خۆیان. لە مێژە ئەمانە هەر ئەم کارەیان کردوە و نەوەکانیانیشیان لەسەر هەمان ئاکاری دزێو پەروەردە کردوە، جا تکایە لە مریشك چاوەڕوانی هێلکەی قاز مەکەن.
گەر تا دوێنێ مەلای ئاشبەتاڵ بە فەرمانێکی شا بڵاوەی بە گەڕەلاوژێی ئەیلول هێنابێ،ئەوا مەسعودی کوڕی بە تیلە چاوێکی ئەردۆگان گیرفاندۆمێکی ئابڕوومەندانەی پێکردن و نیوەی کوردستانی لەدەست داین.؛ جا بۆیە ئێران و تورکیا خەمتان نەبێ و ئەوەی باوك بۆی تەواو نەکرا،ئەوا هەتیوە خوێڕییەکانیان بۆتانی بەئەنجام ئەگەیەنن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست