شێرکۆ بێکه‌س له‌وشاخه چه‌ند جوان بوو
Friday, 18/01/2019, 22:52
لەو چیایە شەڕ و شۆڕتادەهات بڵێسه‌ی ده‌سه‌ند و دوژمن تاده‌هات که‌ڵبه‌کانی خوێناوی تر‌و ، هێرشه‌کانی زیاتر ده‌بوو، گوند نه‌ده‌ماو سوتماک دەبوو، ژماره‌ی خۆفرۆشانیش لهههڵچونابوو، نیشتمانێک ئەتک دەکرا ، به‌به‌ر چاوی زه‌قی جیهانه‌وه، لەو ناچەیەی ئێمە ی لێبووین شه‌وانه بریسکه‌ی تۆپ له‌هه‌موو لایه‌که‌وه وەک چەخماخەی هەورەتریشقە تیشکی ده‌داو مه‌رگی ناوه‌ختی ده‌به‌خشێوه ،شه‌ڕگه‌ی ئێران ئێراق تا ده‌هات جۆشی ده‌سه‌ند ، مرۆڤی لەقیمەدەدا ، ئای لەجەنگ چۆن مرۆڤی دروێنەدەکرد؟ ژیان لهوشاخانهدا مانای خۆی هه‌بوو، مردن بەچرکەش لێمان دوور نەدەکەوتەوە دەوت سێبەرەکەمانە. سروشت جوانی خۆی هه‌بوو هیچ جەنگ یاساکانی پێنەدەگۆڕی ، دیمەنی وات دەدی کە ماناداربوو ، بۆنمونە داربەڕوویەکی سوتاو لەکەلەڕەقیدا سەوز ببۆوە لەناو بەردەڵانەکاندا، هه‌موو جارێکیش له‌گه‌ڵ هاتنی گۆڤاری کۆمهڵهوڕۆژنامەی ڕێبازی نوێ‌دا کەمانگانە دەهات، بڵاوکراوه‌و نامیلکه‌ی تریش ده‌هات کەلەو چیایانەدا بەچاپ دەگەشتن ،ئه‌وجاره کە لەسەرچیا ئێشکمان دەگرت بیرمە ڕۆژێک "ئاوێنه بچکوکهکان"ی شێرکۆ بێکەس هات، له‌گه‌ڵ کتێبێک که چاوپێکه‌وتنێ بوو له‌گه‌ڵ شێرکۆ بیکهسدا ، ناوی کتێبه‌که (ڕووبهڕووبونهوهبوو لهسێبهرێ چیادا) کەهەڤاڵ کوێستانی لەگەڵیدا سازی کردبوو، گەشتەکەی میستەر ڕیج و هەژدەی برۆمیردی کارل مارکس بوو ، من له‌مێژبوو که‌شکۆڵی پێشمه‌رگه‌م خوێندبۆوه ئه‌و هۆنراوانه‌م چه‌ند خۆشده‌ویست کەلەکەشکۆڵەکەدابوو ، زۆریانم له‌به‌ر بوو له‌ناو هه‌موو هۆنراوه‌کاندا خۆم ده‌دۆزیه‌وه ،ڕاستی وام ده‌زانی شیرکۆ له‌گه‌ڵمانا دێت و ده‌چی و وه‌ک فۆتۆگرافیک وێنه‌مان ده‌گرێ و به‌چرکه‌ش خافڵمان ناکات ، کاتی هۆنراوەی "هەورازی کوڕ ، پشتی شاخێکی بەعومرە "م دەخوێندەوە ،ئیتر دەم زانی باسی بردنەوەی شەهیدێک دەکات بۆ گوندەکەی ، من خۆم لەو سارمۆنیەدا کار ئەکتەر بووم و شەهیدمان بردۆتەوە بۆ گوندەکەی خۆی. ڕاستان ده‌وێ هه‌موو ئاواتم ئه‌وه‌بوو له‌نزیکه‌وه " شێرکۆ بێکەس " ببینم و لەخۆم دەپرسی ، داخۆ ئه‌م هه‌موو ووشهجوانانه له‌کوێوه ده‌هێنێ و ده‌یانکاته شعر‌و به‌ناو ناخمانا په‌خشی ده‌کات ؟ ده‌بێته به‌شێک له‌ژیانی ڕۆژانه‌مان، قه‌ت ئه‌وشه‌وه‌م بیر ناچێتەوە کەلهسهر شاخی دوو برا بووین و یه‌کێک له‌هاوڕێکانم دان ئێشه نه‌یهێشت چرکه‌یه‌کیش ئارامی بۆ بگه‌ڕێنێته‌وه‌و خه‌و بچێته چاوانی ، له‌تاواندا نیگابانی بۆ هه‌موومان گرت ، منیش هەمیشە دوای چەند دەمژمێرێک تێر خەو دەبووم ، تفەنگەکەم کە بالیفێکی نەرم بوو لەژوورسەرما نەی دەهێشت زۆر بخەوم ، ئێستاش هەروام ئەو خوەم تەرک نەکردوە ، بەس خەوم لێبکەوێت بەماوەیەکی زۆرکەم تێرخەودەبم . کەچاوم کردەوە هاوڕێکەم کەدانی دەیەشا ، دەجوڵایەوەو ئارامی لەبەر هەڵگیرابوو ، هەستام و چومەلای لایتێکم لێداو لێم پرسی: چی دەکەیت هاورێم ؟ خەریک بوو باروتی دوو فیشەکی دەکردە دەمێوە و لەسەر دانە کلۆلەرەکانی دایدەنا و بەنیازبوو ئاگری تێبەربات ، تائێشەکەی بشکێت ، من پێکەنیم و ووتم : شێت بووی ؟ ناو دەمت داغان دەبێت ، پەیمانم پێدا کە لەگەڵی بچم بۆ خەستەخانە ی شۆڕش لەبەرگەڵوو ، هەرپێش زەردە ئێمە کەوتینە ڕێگە و له‌گه‌ڵیا چووم بۆ خەستەخانە . بەختمان هەبوو هەرکە گەشتینە گونده جوانه‌که‌ی گاپیڵۆن تراکتۆرێکمان لێ په‌یدا بوو، ئەو ده‌چوو بۆ گوندی قه‌ره‌نگوێ ئێمه‌ش بوینه سه‌رنشین له‌گه‌ڵیا، ئهوتراکتۆره له‌وکاته‌دا بۆ ئێمه له‌باشترین فڕۆکه به‌قیمه‌ت تر بوو ،به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک بێت گه‌شتینه به‌ر گه‌ڵوو ، کە خەستەخانەی شۆڕش لەوێ بوو بەبناری چیاکەوە .
هاوڕێکه‌م چو بۆ خه‌سته‌خانه‌و منیش چوم بۆلای (جوامێر) خاوه‌نی که‌شکۆڵی پێشمه‌رگه، کات پایزێکی زوو بوو ،چاخانه‌یه‌ک له‌به‌رده‌می زیندانی شۆڕش و ئیزگه‌ی ده‌نگی کوردستاندا دروست کرابوو، بهحهسیر چه‌ند کورسی ومێزێکی خوارو خێچ و چادان و مقهڵێ گۆشت وکهباب براژاندن له‌وناوه‌دا جێگه‌ی خۆیان گرتبوو، هه‌زاران گه‌ڵای وه‌ریووی ڕه‌نگاوره‌نگی دارچناره‌کان له‌وناوه وه‌ک فه‌رشی ڕاخراو وەریبوون ، یان لەناو ئاوە سازگارەکەدا بە چەمەکەدا سەربەرەو خوار دەڕۆشتن و سەرئاو کەوتبوون ، بۆیه‌که‌مین جار له‌ژیانما "شێرکۆ بێکه‌س"م چاوپێکەووت لەچایخانەکە دا لەسەر کوسیە درێژەکە دانیشتبوو ، چوم بۆلای و سڵاوم لێکرد وپێم ووت: من ئاره‌زوی نوسین ده‌که‌م، سێ چوار چیرۆکێک کە لەکۆڵەپشتەکەمدا بوو نوسیبووم دەرم هێنا و پیشانم دا و پێشم ووت: من هه‌موو شته‌کانی تۆ ده‌خوێنمه‌وه، شێرکۆ چه‌ند ڕوویه‌کی خۆشی هه‌بوو به‌خۆم ده‌وت، من له‌گه‌ڵ کوڕی بێ که‌س دا قسه‌ده‌که‌م ، ساده‌و ڕوخۆش بوو، لێ پرسیم داخۆ له‌کوێ پێشمه‌رگه‌م ؟ ووتی نەم دەزانی کە پێشمەرگەی تیپەکان خەریکی نوسین بێت ، پێکەنیم و ووتم ڕاستە منیش لای هاوڕێکانم نامۆم....! قسه‌مان زۆرکرد پێم ووت: من یه‌ک دووڕۆژ له‌م ناوه ده‌بم، ئه‌گه‌ر بوار هه‌بێت دێمه‌وه بۆ لات ،ووتی منیش چاوێک بهچیرۆکهکانتا ده‌خشێنم، چه‌ندم لام خۆش بوو...! من ئه‌وشه‌وه له‌گه‌ڵ هاوڕێکه‌م له‌باره‌گاکه‌ی کاک نه‌وشیروان ماینه‌وه، ڕۆژی دواتر چووینە بارەگای مەڵبەند ی دوو لەسەرگەڵوو ،چونکە هاوڕێکەم دوودانیان دەر هێنابوو، دەبوو بچوایەتەوە بۆ خەستەخانە ، دووهەم ڕۆژ چومه‌وه بۆلای شێرکۆبێکەس، بەیانیەکی زووبووئەو لە ژوورێک بوو لە پشتی زیندانی شۆڕشەوە ، بەرامبەر ژوورەکانی ئیزگە ، ناوی ژوور بوو دەنا زیاتر ئەشکەوتێکی هەڵکۆڵراوبوو لەناو چیاکەدا، ئەو بەیانی یە یەک دوو کەس وابزانم زیندانی بوون یان پێشمەرگە، نانیان درووست دەکرد، تەنورەکەیان بەرمیلێک بوو سور ببۆوە ، من نانێکی گەرمم وەرگرت لێیان ، ئای کە نانی گەرم خۆشە....! ؟ پاشان کە زانیم لەکوێ شێرکۆ بێکەس دەژی . چووم و له‌ده‌رگای ژوره‌که‌یم دا، دەرگایەکی یەک تاکی ئاسن بوو ، ژەنگ و ڕەشایی سیمایان داپۆشیبوو ، نەم زانی چڕەنگێکە ، شێرکۆ بێکەس پێ ده‌چوو تازه له‌خه‌و هه‌ستابێت، ژورێکی بچکۆله‌ی درێژ کۆلانه مێزێکی بچوک لەبەردەمیابوو ، یەک دوو به‌تانیه‌ی به‌وری ئێرانی و قوتیلکهیهک بۆ فیلتەری جگه‌ره و چه‌ند په‌ڕه‌و قه‌ڵه‌م و کتێب لەو ناوە دەبینرا . نازانم بۆچی بەتیلەی چاو دوای دەنیشتنم ئاغزی جگەرەکانم ژمارد کە ٢٣ دانەبوو . لەگەڵ چاویلکەیەک و یەک دوو قەڵەم . به‌یانی باشم لێ کرد ، فه‌رمووی لێ کردم و له‌لای دانیشتم ووتی: چیرۆکه‌کانتم خوێنده‌وه کاکی پێشمەرگە (ههبژارندنی بابه‌ته‌کانت جوانن و چیرۆکن ، به‌ڵام وه‌ک ئه‌وه‌ی باست له‌م مێزه کردبێ و دەستی بۆ مێزەکە درێژکرد ، دەزانی تۆ شتی ووردی سه‌ر ئه‌م مێزهت فه‌رامۆش کردوە) دەتوانی جارێکی تر دایان ڕێژیتەوە ، ئەمانە چیرۆکن ، تۆ بەهرەت هەیە، بەڵام تاده‌توانی بخوێنه‌ره‌وه ، هەر پاش ماوەیەک سێ چوار کتێبی دامێ سەیرم کرد ، دانه‌یه‌کی عه‌ره‌بی بوو "عشرین قصە کوردیە" بوو ووتی: تازە لە شارەوە بۆم هاتووە. پێم ووت: مامۆستا بێکەس ، من عه‌ره‌بی نازانم، ووتی: تۆ کە بەتەمای بنوسیت ؟ کەواتە زمانێک جگه له‌کوردی له‌خوێن پێویستره بۆ یه‌کێک بییه‌وێت بنوسێ ، شێرکۆ بێکەس به‌زمانێکی ساده به‌پێ ی دڵی من ئهدووا، پێشی ووتم: ئێوە کەدەچن پایگایەک دەگرن دەبێ ئاربیجیتان پێبێت ،بەئاربیجی بیکوتن ، وانییە ؟ پرسیاری کرد ، دوای ووتی : ئه‌گه‌ر ده‌کرێ چیرۆکه‌کانت مه‌به‌ره‌وه، من ده‌ینێرم بۆ نوسه‌ران، له‌وێ ڕه‌نگه بتوانن بۆت بڵاو که‌نه‌وه لە گۆڤاری گزنگدا، بیرمه باسی ژنه‌که‌ی سه‌دامان کرد، کهئهودهم بەیەکێک بە دهوڵهمهندە ژنی جیهان ناوزه‌ند کرابوو ، ووتم: خۆزگه له‌ڕادیۆ باسی ئه‌وه‌تان ده‌کرد، داخۆ ئه‌وسامانه‌ی له‌کوێوه هێناوه ؟ من شێرکۆم به‌جێ هێشت و ماڵ‌ئاوایم لێ کرد و تاک و ئێستا بوارێکی تر نه‌ڕه‌خسا دیداری بکه‌مه‌وه . پاش دووڕۆژ لەو دیدارە ئێوارەیەک ووتارێک لەسەر ژنە کەی سەدام خوێنرایەوە ، لەڕادوێی شۆڕشدا زۆر لام خۆش بوو ، گەرچی تەش و وشە نەعلەتێکە نەی هێشت چێژ لەووتارەکە ببینم ، بەڵام دڵنیابووم کە شێرکۆ بێکەس نوسیبووی ، پاش ئەو دیدارەم کەڵکەڵەی زمانی فارسی کەوتە سەرم و هەوڵی فێربوونیم دەدا و هەرچیم دەست بکەوتایە بەفارسی خۆم پێ سەرگەرم دەکرد ، بیرمە یەکەم جار چیرۆکێکی سەمەدی بەهرەنگیم خوێنەوە "۲۴ ساعت در خواب و بیداری " م من زۆر ووشەی تێنەدەگەشتم بەڵام سواری سەری بووم و شێرکۆ بێکەس پێی ووتم زمانێک جگەلەکوردی لەخوێن زیاتر پێویستە . من گوێم لەڕادوێی فارسی دەگرت و ئەو ناوە پڕ بوو لەئۆپۆسیسیۆنی ئێرانی ڕۆژنامەو کتێبی فارسی وەک خۆڵ بوولەو دۆڵەدا ، بۆ یە ئاسان دەست دەکەوت . دوایی ئەوە بێکەس زووچوو بۆ دەرەوەی ووڵات ، لەو شاخە نەما، بەڵام ئه‌وده‌م که‌تامه‌زرۆی بینینی شێرکۆ بووم له‌به‌ر هه‌ڵوێستی بوو ،که‌خۆی لهڕهوهیهک نوسه‌رو شاعیر جودا کردبۆوه‌و هاتبوو بۆ چیا و له‌سه‌نگه‌ردا بوو ، دوای ڕۆشتنی شێرکۆبێکەس و هاتنی ڕەوە پاسدار بۆ ناوچەکە ، ڕۆژێک گۆڤاری" کۆمەڵە" هات بۆمان تەنها چوار بازنەکرابوو کە "نیشانەی هەر چوار پارچەی نیشتمان بوو" لەبەرگەکەیداو داس و چەکوشەکە نەمابوو ، سەرەتا من وام زانی کە چاپەکە نەی گرتوە ، بەڵام نا گۆڕێکی ئامادەکراو بوو، بۆ مەرگی چاوەڕوان کراوی "کۆمەڵە ی ڕەنجدەرانی کوردستان " . دیداری شێرکۆ دایکمی بیر هێنامەوە کە دەیگێڕایەوە بۆمان کە دایکیشم هه‌موو نه‌ورۆزێک پیره‌مێردی دیوە و پیرەمێرد به‌ده‌ستی خۆی له‌یه‌کێک لهنهورۆزهکاندا له‌خوار گردی مامەیارە ، یاپراخی داوهبهدایکم لە ناو لەتە نانێکدا ، ڕه‌نگه ده‌یان جار ئەو چیرۆکەم به‌دایکم گێڕابێته‌وه ، چۆن پیره‌مێردی دیووه ؟ چی لەبەردابووە ، سیمای چۆن بووە؟ باوکیشم ده‌ی ووت: منیش قانعی شاعیرم دیوه پیاوێکی ڕه‌قه‌ڵه‌ی قسه زان بوو ، قسەی توێڵداری دەکرد باوکم دەیووت : کافرێکی ئاقڵ بوو، خۆشەویست بوو ، باوکم لای وابوو هزری قانع لەپێش خەڵکەوە بوو ، یادی بەخێر . دوای ماوه‌یه‌ک هه‌رچی جارێ گۆڤاری گزنگ ده‌ر ده‌چوو، من چاوه‌ڕێم ده‌کرد چیرۆکێکی منی تیا بێت، لێ هه‌ر نه‌بوو، گله‌یش ناکه‌م چونکه واش نه‌بوایه هه‌ر خۆم لەناوم دەبردن، ناویان چیرۆک بوو بەڵام چیرۆک نەبوون ، پاش ماوەیەک هۆنراوەیەکم لە گۆڤاری " پێشەنگ"دا بڵاو بۆوە زۆر لام خۆش بوو ، ئەو گۆڤارە کۆمەڵەی زەحمەتکێشان دەریان دەکرد. بەڕاستی زۆر ئهودیدارهی "شێرکۆ بێکه‌س"م لاخۆش بوو له‌وکاته‌دا، شێرکۆ چه‌ند جوان بوو له‌وشاخه ، ئه‌وژیانه چ به‌هایه‌کی هه‌بوو، ساده به‌ڵام پڕ مانا. دوایی ڕاپەڕین و دوای نەمانی ڕژێمی بەعس و سەدام ، شێرکۆ بێکەس لەدەزگای سەردەم بوو ، جارێک وویستم بچمە سەردانی و بیری بێنمەوە کە من ئەو کەسەبووم کە لەبەرگەڵوو چومەدیداری ، بەڵام نەچووم، چونکە شێرکۆ بێکەس لە دەزگای سەردەمەکەیدا بڕوام نەکرد یان ترسام نەوەک سەردەم لە قهلهندهرخانەکەی پیره‌مێرد نەچێت، یان له‌قوتابخانه‌که‌ی "نه‌جمه‌دینی مه‌لا: ووتم ئێستا له‌به‌رده‌م ده‌زگای سه‌رده‌مدا نیگابانیش هه‌یە به‌تفه‌نگه‌وه ، با جوانی شێرکۆ بێکەس لە هزرما کاڵنەبێتەوە . ئاخر ده‌زگایه‌ک بایی یه‌ک ملیۆن دۆلاربێت ، جیاوازه لهقەلەندەرخانەکەی پیره‌مێرد و قوتابخانه خنجیلانه‌که‌ی مه‌لا نه‌جمه‌دین . ژوورە خوارو خێچەکەی شێرکۆ بێکەس لە بەرگەڵوو، دواجار شێرکۆ بێکەس لەو شاخە کەشکۆڵەکەی هی هەمووان بوو ، کەم کەسمان هەبوو کەشکۆڵمان لەگەڵ خۆماندا نەگێڕابێت . ژیان فرسەتە جارێک هەلت بۆ هەڵدەکەوێت .
یادی ئەو ڕۆژانە بەخێر ، بودا ووتەنی " مۆمێک دەتوانێت ، هەزاران مۆم داگیرسێنێت "
شێرکۆ دەیووت:
" ئەم کەشکۆڵە، سادە ئەدوێت
وەکو ڕاستی
گوڵە شعری نایلۆن نی یە
بێبۆن نی یە و
بەسەر کەسدا فیز لێنادات .
پێشمەرگەکانی کۆمەڵە "
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست