هێرشە رەش و ٣١ بەرپرسی ئەمنی پارتی دەرکران و مەدالیای بارزانیشی لێ وەرگیراوە
Friday, 18/01/2019, 13:38
هیرشە رەش کەدواین پلەی بەرپرسی هوبە و جمو جولی ئاسایش بوو دوای ئەوەی لەئوکتوبەری پاردا دۆسیەی بەتالانبردنی نەوتیان لەگەل بارزان قەساب و جەندین بەرپرسی تر لێ ئاشکرا بوو ماوەیەک دەستبەسەرکران ولەمیدیاکانیش ئابرویان بردن ، دواتر لەجەند روژی رابردودا مەسروربارزانی ئاگاداری کردوتەوە کەبجیت مامەلە خانەنشینی بکا و پاسەوان و هەندی مولک و مالیان لی ستاندوتەوە . لەوەش گرنگتر پییان گوتوە دەبیت مەدالیاکەی بارزانیش بهینەوە چونکە تو شایستەی ئەو مەدالیایە نیت ، ئەمەش سیگنالیکی بەهیزە کەنەک هەربەدەرکردن بەلکو جاوەری دەکری لەئایندەیەکی نزیک بەشیوەیەکی گوماناوی بەهەوالیک رابگەیەنری بەنەخۆشی یان جەلتەیەکی دل مالئاوایی لەژیان کرد ، چونکە ئەوان پیدانی ئەو مەدالیایە و وەرگرتنەوە لیی دواتر بە ئابروجون و سوکایەتیەکی گەورە بەمەلا مستەفاش دەزانن وئەمەیەکەم جارە کاریکی وابکەن بۆیە برواناکری هەر بەخانەنشین کردنی وازی لیبهینن .
هاوکات بەپیی زانیاریەکان نەک هیرشە رەش بەلکو ٣١بەرپرسی ئەمنی ئاسایش بەپلەی جواروجور هەمویان خانەنشین کراون کەتائیستا ئیمە نازانین جارەنوسی بارزان قەساب بەکوێ دەگا ؟ چونکە ئەو هەولەی ئۆکتوبەری پار ئەگەر بەشیکی بۆ ئەوە دەگەریتەوە کەئەوانە لەپشت مالی مەلامستەفا دزیان کردوە ئەوا بەشیکیشی بۆئەوەبوو ئەو جوتە جەلادەی هەولیر ( بارزان قەساب و هیرشە رەش ) خویان دەولەتیکیان لەنیو هەولیر بەرییوە دەبرد بۆیە بۆکەرامەت شکاندنی هەردوبنەمالە لەنەوزاد هادی و بارزان وهیرشە رەشیان دا . ئەگەرنا ئەو دزیانەی ئەو ٣ یە کردویانە بەئاستی بجوکترین دزی منالە هەربجوکەکانی بنەمالەی مەلا مستەفا نیە بەرادەیەک ٤٦ بیرەنەوت هەیە هەر کورەکانی مەسعود دەیدزنو نیچیر گوتیتی بۆتە هی ئەوان و بۆم نیە هیج بەدواجوانیکی لەسەر بکەم
قسەی کوتایش ئەوەیە ئەوانە زۆر تاوان و دەستدریژی و ناهەقی و دزی وئازاری خەلکی هەولیریان بۆ مالی مەلامستەفا ئەنجام دا سەرنەجام روژیک گویبیست دەبن یان وەک فەلەکەدین کاکەیی و جەوهەرنامق .و جەرجیس فەتحولا ..بەشەرەبەتیک لەناویان دەبەن یان بەسینارویەکی هەرزەکارانەی مەسرور وەک ئەوەی فەریدون جوانرویی یان ئەوەتاش وەک پڵنگ دەیخەنە زیندان و دواتر بەکراس و بیجامەیەک و ریشتاشینیکەوە دەیان خنکینن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست